riklam

ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكانی سریلانكا 190 كەسی تێپەڕاند

جیهان 02:53 PM - 2019-04-21
.

.

ژمارەی قوربانیانی زنجیرە تەقینەوەكانی سریلانكا زیادیكردو بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكانیش 600 كوژراو برینداری تێپەڕاندوە.

بەیانی ئەمڕۆ 21ی نیسانی 2019، شەش تەقینەوە لەكۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانكاو چەند شارێكی ئەو وڵاتە رویدا، بەپێی ئەو زانیارییانەشی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەوە ئاشكراكراوە، لەتەقینەوەكاندا 190 كەس كوژراون و زیاتر لە 400 كەسی دیكەش بریندار بوون و بەهۆی سەختی برینی هەندێكیانەوە پێدەچێت ئاماری قوربانیان روو لە زیادبوون بكات.

تەقینەوەكان سێ كڵێسە و سێ هۆتێلیان كردوەتە ئامانج و  هاووڵاتیان سریلانكا سەرقاڵی ڕێوڕەسمی جەژنی قیامەن.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket