riklam

پۆلیسی دارستان 30 تۆڕ هەڵدەگرێتەوە

کوردستان 02:11 PM - 2019-04-21
.

.

لە ئێستادا وەرزی قەدەغەکردنی راوی ماسییە پۆلیسی دارستان مەفرەزەکانی لەسەرجەم بنکەو بەشەکان لەناو دەریاچەو ڕووبارەکان چڕکردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی ماسی  لەو پێناوەشدا لەسنوری بنگرد توانرا  30 تۆڕی ماسی گرتن هەڵبگیرێتەوە  .

لەو بارەیەوە عمید هێمن كەمەرخان بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند : نیگەرانین لەوەی هەندێک لە هاوولاتیان بێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتی دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگەی کوردستان ، بەڵام خۆشبەختانە بەهۆی ئەرک و ماندوو بوون و شەونخونی ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم دەریاو دەریاچەکان ئامادەییان هەیە بۆ  ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران ، لە  ئەنجامی   دوو دەرچونی  مەفرەزەیەکی  بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بنگرد بۆناو  دەریاچەی دوکان   توانرا دەست بگیرێت بەسەر  30 تۆڕی ڕاوکردنی ماسیدا کە خاوەنەکانیان نادیاربوو .

عمید هێمن ئاماژەی بەوەشكرد،  پێویستە هاووڵاتیان پابەند بەڕێنماییەکانی پۆلیسی دارستان لە پێناو پارێزگاریکردن لە سامانی ماسی .
                     
PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

 

242342.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket