riklam

وەفدیكی هەنگاری سەردانی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەكات

ی.ن.ک‌‌ 01:30 PM - 2019-04-21
.

.

سەر لەبەیانی ئەمرۆ 21/4/2019 تحسین نامیق لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی و ئەندامانی مەكتەب پێشوازیان كرد لە وەفدێكی هەنگاری بە سەرۆكایەتی 

( تێگلاش مارك )كە دەرهێنەری فیلمە و بەرپرسی مەلەفی كاروباری یارمەتی مەسیحیەكانە لە دیوانی سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا بە ئامادەبوونی دكتور شۆرش نوێنەری پەیوەندییەكانی دەرەوە لە وڵاتی هەنگاریا.

 لە درێژەی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە بارودۆخی ئەو مەسیحیانەی كە لە هەرێمی كوردستاندا نیشتەجێن، مەبەست لە سەردانی وەفدەكە بریتییە لە دەرهێنانی فیلمێكی دیكۆمێنتاری سەبارەت بە چۆنیەتی بەرێوەچوونی ژیان و گوزەرانی مەسیحیەكان و ئەوانەی كە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون . 

PUKmedia  راگەیاندنی پەیوەندییەكانی دەرەوە

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket