riklam

كورد سه‌رۆكایه‌تی 12 لیژنه‌ی به‌رده‌كه‌وێت

ی.ن.ک‌‌ 12:13 PM - 2019-04-21
.

.

به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن، پێویسته‌ كورد سه‌رۆكایه‌تی 12 لیژنه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ربكه‌وێت و یه‌كێتیش داوای سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌یه‌كی سیادی ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ڵماس فازیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن پێویسته‌ كورد سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری 12 لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ربگرێت .

وتیشی: له‌نێوان فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كاندا گفتوگۆ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان هه‌یه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ر كورد ده‌كه‌وین له‌نێوان فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كاندا یه‌كلاببێته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ راشیگه‌یاند: فراكسیۆنی یه‌كێتی سه‌رۆكی لیژنه‌یه‌كی سیادی به‌رده‌كه‌وێت، كه‌ وه‌ك یه‌كێتی داوای سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غازمان كردوه‌و گفتوگۆكانیش له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌نێوانماندا به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket