riklam

88 ساڵه‌ عیراق خاوه‌نی هێزی ئاسمانییه‌

عیراق 11:23 AM - 2019-04-21
.

.

له‌و ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی كورد دووجار هێزی ئاسمانی عیراقی دامه‌زراوه‌ته‌وه‌

یادی 88 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانی عیراقی ده‌كرێته‌وه‌ كه‌له‌ساڵی 1931 دا له‌سه‌ر ده‌ستی كوردێك دامه‌زراوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لیوای لۆجستیكی فڕۆكه‌وانی ئازاد ئیبراهیم شاڵی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای چوار ساڵ خوێندنی ژماره‌یه‌ك خوێندكاری عیراقی له‌ به‌ریتانیا، رۆژی 22ی نیسانی 1931 هێزی ئاسمانی عیراقی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وانێكی كوردێك به‌ناوی ( سامی فه‌تاح) دامه‌زراو پاشان له‌ ساڵی 1950 ئاماده‌یی ئاسمانیی دروستكران له‌دوایداو له‌ساڵی 1953  هێزی ئاسمانی عیراقی دروستكرا، پاشان له‌دوای شۆڕشی 14 ته‌مموزی ساڵی 1958 له‌عیراق، هێزی ئاسمانی عیراقی دروستكرایه‌وه‌و تا وایلێهات له‌ ساڵانی 1980 كاندا كاتێك عیراق له‌گه‌ڵ ئێران له‌جه‌نگدابوو هێزی ئاسمانی عیراق به‌پله‌ی پێنجه‌م ده‌هات له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.

6.jpg

وتیشی: له‌دوای روخاندنی رژێمی پێشووی عیراقیش له‌ساڵی 2003، جارێكی دیكه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی كوردێك به‌ناوی (كه‌مال به‌رزنجی) فڕۆكه‌وانی یه‌كه‌می روكن دامه‌زرایه‌وه‌و له‌دوای ئه‌وه‌ش ده‌رگا به‌رووی خوێندكارانی كورد دا كرایه‌وه‌ كه‌ ده‌توانن له‌خوله‌كانی فڕۆكه‌وانی عیراق به‌شداربن و له‌ئێستادا كورد فڕۆكه‌وان و راهێنه‌ری باشی له‌بواری فڕۆكه‌وانیدا هه‌یه‌ و له‌عیراقدا 5 فڕۆكه‌وانی كورد هه‌ن كه‌ له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌هێڵی ئاسمانی عیراق كارده‌كه‌ن.

لیوای لۆجستیكی فڕۆكه‌وانی ئازاد ئیبراهیم شاڵی راشیگه‌یاند: له‌ خوله‌كانی فڕۆكه‌وانی عیراقی خوێندكاره‌ كورده‌كانمان به‌شدارن و ده‌توانین بڵێین له‌ئێستادا كورد له‌ هێزی ئاسمانی عیراق خاوه‌ن ماڵه‌ نه‌ك میوان، هه‌روه‌ها ئاماده‌كاریمان كردوه‌ بۆ خولی 80 ی فڕۆكه‌وانی عیراقی هه‌وڵده‌ده‌ین خوێندكارانی كورد به‌شداربن.

8.jpg

له‌باره‌ی خوله‌كه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌هاوینی ئه‌مساڵ خوێندكار وه‌ربگرێت ئازاد شاڵی وتی: به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و له‌سه‌ر ئه‌ركی پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی 10 هه‌زار ریكلام به‌سه‌ر خوێندنگه‌كانی سلێمانی و ده‌ووروبه‌ریدا دابه‌شكران و خوێندكاران له‌ چۆنێتی خوله‌كه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ تا هه‌ر خوێندكارێك خوازیاربێت ده‌توانێت به‌شداربێت له‌خولی 80ی فڕۆكه‌وانی عیراقی.


PUKmedia دیار ستار

 

7.jpg

 

9.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket