riklam

له‌سه‌ر كه‌باب خواردن 30 ملیۆن دۆلار سزا ده‌درێن

هەمەرەنگ 11:50 PM - 2019-04-20
.

.

دوو گه‌نجی ئیتالیایی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ناو دارستانێكدا كه‌بابیان دروست كردوه‌و دواتر به‌و هۆیه‌وه‌ 2400 هێكتار له‌و دارستانه‌یان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ سوتاندوه‌ سزاده‌درێن.


ده‌یلی مێڵ، له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌:" له‌سه‌روبه‌ندی شه‌وی سه‌ری ساڵی 2019دا، دوو گه‌نجی ئیتالیایی ته‌مه‌ن 22 ساڵان، له‌ داستانێكی نزیك ده‌ریاچه‌ی كۆمۆ له‌ باكوری ئیتالیا و له‌ 25 كیلۆمه‌تری میلان، ویستویانه‌ كه‌باب دروست بكه‌ن،به‌ڵام روبه‌ڕووی كاره‌ساتی گه‌وره‌ بونه‌ته‌وه‌".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ئه‌و دوو گه‌نجه‌ كاتێك ئاگریان كردوه‌ته‌وه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵیان ده‌رچووه‌و 2400 هێكتاریان له‌دارستانه‌كه‌ سوتاندوه‌و هاوكات زیان به‌ژماره‌یه‌ك گوند گه‌یه‌نراوه‌،ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی مه‌ڕوماڵاته‌كانیان هه‌مووی له‌ناو چوون".


جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌:" هه‌رچه‌ند ئه‌و دوو گه‌نجه‌ نكۆڵیان كردوه‌، به‌ڵام دادوه‌ر به‌تاوانبار ناوی بردون و سزای 2 ملیۆن پاوه‌ند واته‌ 30 ملیۆن دۆلاری به‌سه‌ردا سه‌پاندون".


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket