riklam

خاتوو شاناز پێشانگای هونەری ( بەرهەمی من ) دەكاتەوە

ئەدەب وهونەر 05:49 PM - 2019-04-20
.

.

ئەمڕۆ 20-4-2019 بەئامادەبوونی خاتوو ( شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ) لە كۆلێژی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە شاری سلێمانی، پێشانگای هونەری ( بەرهەمی من ) كەپێكهاتووە لەچەند پڕۆژەیەكی هونەری ناوازەی خوێندكاران كرایەوە.

پێشانگای هونەری ( بەرهەمی من ) ی خوێندكارانی كۆلێژی سەڵاحەدینی ئەیوبی كەپێكهاتووە لەچەند چالاكی و پڕۆژەیەكی هونەری ناوازەی خوێندكارەكان تایبەت بەشاری سلێمانی و سەركردە و كەسایەتییە دیارەكانی گەلی كورد.

لەمیانەی بەسەركردنەوەی پرۆژە و بەرهەمەكانی خوێندكارەكاندا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەبینینی بەرهەمی هەمەجۆری خوێندكارەكان و چالاكییەكانیان، لەنزیكەوە گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستایان و خوێندكارەكان كرد و ستایشی كارەكانیانی كرد.

لە پێشەنگاكەدا بۆ زیندوو راگرتنی كلتور و شوناسی كورد، هاوكات بەرزنرخاندنی خزمەت و بەخشییەكانی سەركردە و كەسایەتییە دیارەكانی گەلی كورد، خوێندكارەكان وێنە و كاری هونەری جیاجیان دروستكردبوو، بۆ هەریەك لە ( مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ، سەرۆك مام جەلال ، خاتوو گەلاوێژ ساڵح ، خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، حەپسەخانی نەقیب ، كچی كافرۆش ) و ژمارەیەكی دیكە لە شاعیر و نوسەر و كەسایەتیەكانی دیكەی شاری سلێمانی.

 ئەوەشیان خستەڕوو كە وەك نەوەی داهاتوو هەوڵیانداوە لەكارەكانیاندا هەستی نەتەوایەتی و پاراستنی كلتوری كوردەوارییان دووپاتبكەنەوە، جگەلەوەش پێزانینیان بۆ خزمەتە دیار و بەرچاوەكانی كەسایەتی و سەركردەكانیان نیشان بدەن.

PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی خاتوو شاناز 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket