riklam

فێستيڤاڵی گەلاوێژ خەڵاتەكانی دابەشدەكات

ئەدەب وهونەر 05:43 PM - 2019-04-20
.

.

22ھەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ کۆتایی ھات کە بە ئامادەبوونی ئەدیبان و نووسەرانی ناوخۆیی و ناوچەکە بەدروشمی"رەخنەی ئازاد، دەستەبەری کرانەوەیە" لەھۆڵی تەواری سلێمانی بۆ ماوەی سی َرۆژ بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵی گەلاوێژ ساڵانە لەلایەن بنکەی روناکبیری گەلاوێژەوە رێکدەخرێت، ئەمساڵیش بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات ئەو  فێستیڤاڵە بەڕێوەچوو.

لە فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵدا، 18 دەق لە شیعر و چیرۆک لەگەڵ "11" لێکۆڵینەوە لە بواری ئەدەبی و رەخنەی ئەدەبی و مێژوویی پێشکەشکران و لەمەراسیمی کۆتایی فێستیڤاڵیشدا خەڵات بەسەر یەکەم و دووەم و سێھەمەکانی بواری شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوەدا دابەشکران.

لەسەرەتادا خەڵاتی فوئاد مەجید میسری بەخشرایە د.کوردستان موکریانی، دواتر خەڵاتی مێژوو و ئەدەبی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەخشرایە "نەجم والی، یاسن نوسیەر، د.موحسین ئەحمەد عومەر، غوڵام رەزا ئەمامی، د.محەمەد رەزا ئەسڵانی، پێشڕەو حسێن، د.فایەق مستەفا، د.ئەرستۆ میرانی، عەباس عەبد جاسم، سەنگەر زراری، شەوقی عەبدولئەمیر، د.حەمید رەزا شوعەیری، د.باقر جاسم محەمەد.

ھەر لەمەراسیمی کۆتایی فێستیڤاڵی گەلاوێژدا خەڵاتی سێیەمی لێکۆڵینەوە بەخشرایە ئیسماعیل گەردی و خەڵاتی دووەمیش بەخشرایە حەمە مەنتک و خەڵاتی یەکەمیش  لێکۆڵەر ھیوا کەریم حسێن وەیگرت.

ھاوکات خەڵاتی سێیەمی چیرۆک بەخشرایە ھەڵمەت حسێن و خەڵاتی دووەمیش بەخشرایە رەنج رەسوڵ و خەڵاتی یەکەمی چیرۆک بەخشرایە چیرۆک نووس بەڵێن سابیر عومەر.

ھەرچی خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەمی شیعریشە بەھاوبەشی بەخشرایە شەش شاعیر، بەجۆرێک خەڵاتی سێھەمی شیعر بەخشرایە ھەردوو شاعیر ھیوا موسا و بەشدار سامی، خەڵاتی دووەمیش بەھاوبەشی بەخشرایە شاعیران کۆچەر ئەبوبەکر و ئەمیر ئەمینی، خەڵاتی سێیەمی شیعریش ھەر بەھاوبەشی بەخشرایە شاعیران غەمگین بۆڵی و زاموا محەمەد.

دواتر خەڵاتی بنکەی روناکبیری گەلاوێژ بەخشرایە دەزگای میدیایی کوردسات و کتێبخانەی گشتی سلێمانی.

فێستیڤاڵی گەلاوێژ سەکۆیەکە نووسەر و ئەدیبی تازە بەدونیای رووناکبیری دەناسێنێت و ئەو بۆشاییەش پڕ دەکاتەوە کە لە کایەی روناکبیریدا ھەیە، جەخت لەوەش دەکەنەوە فێستیڤاڵی گەلاوێژ ترۆپکی خزمەتکردنی ئەدەب و روناکبیرییە لە ھەرێم کە پەرە بە بەرھەم و توانای زیاتری نەوەیەکی تازە دەدات لە بواری ئەدەبیدا.

 

PUKmedia  كوردسات نیوز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket