riklam

كەركوك...

بیروڕا 11:47 AM - 2019-04-20
.

.

كەركوكییەكانیش رۆژی خۆیان هەیە!


لاپەرەكانی مێژووی هەریەك لە حزبەكوردستانییەكان هەڵبدرێتەوەلە ڕووی خەباتی شۆرشگێریی و سیاسیی, پڕن لەداستان و نەبەردیی و خۆ و خوێنبەخشین , هەڵبەتە سێ لەسەرچواری كۆی ناوەرۆك و كرۆكی لاپەرەكانی مێژووی خەباتی حزبەكانی ئەم بەشەی كوردستانیش خۆی لە پرسی كەركوك دەبینێتەوە چ لە رووی رووداوە سیاسییەكان چ لەرووی رووداوە سەربازییەكان چونكە لە هزر و فیكری هەلسوێنەری شۆرشەكان بە پێشمەرگە خۆبەخشەكانیشەوە ئەوە یەكلایی ببۆوە كە لایەنی بەرامبەر كە بەمەبەست لێی حكومەتە یەكلەدوای یەكەكانی پێش و پاشی 2003ی عیراقە و بەوەی ئێستاشەوە , تەنیا و تەنیا كەركوك وەكو ناسنامە بخرێتە دەرەوەی بازنە و هاوشێوەی موسڵ زاراوەی عیراقی بچوكی بۆببرنەوە گوایە لەو شارە جگە لە كورد, عەرەب و توركمان و كلدو ئاشوری تیایدا دەژی .

لایەنی بەرامبەر بۆ بەدەستخستنی ئەو مەرامە بەرەیەكیان لە  شۆڤێنیی و تۆرانییەكان خستە گۆرەپانەكە, بێگومان سەركردایەتی كوردیش بۆ پۆچەڵكردن و سەرنەكەوتنی ئەو پیلانە وەك پرەنسیپێكی هەمیشەیی و نەگۆر لەو پرسەدا یەكهەڵوست بوون و خەبات و خوێنیان بۆ بەخشی  بۆ ئەوەی كەركوك بە فەرمیی بگەرێتەوە نێو نەخشەی كوردستان ئەگەر بەچەند قۆناغێكیش بێ ,  بەڵام لەدوای نەمانی كۆسپەكان و هاتنی كاتی دوورینەوەی  حاسلاتی ئەو هەموو قوربانیدان و مێژووە پڕ نەهامەتییە لە ماڵ وێرانیی و تەرحیل و تەهجیر و ئەنفال و ژەهربارانكردن.

كەركوك كرا بە قوربانیی ململانێی ناوخۆیی و ریسەكە لە خەلكی شاری كەركوك كرا بەخوری و جارێكی تر دۆخەكە گەرێنرایەوە  پێش ساڵی 2003 , بەرەی نەیاران ئەگەر بۆیان بلوایە و ئامادەشبوون هەموو جۆرە قوربانیەك بدەن بۆ دروستكردنی لەمپەر لەبەردەم كوردستانیی بوونی كەركوك , بەڵام هەمیشە لەدوورەوە تەماشاكار بوون و چاوەرێی  ململانیی ناوخۆیی حزبە كوردستانییەكان بوون بۆ ئەوەی بەخۆرایی و بگرە لەسەر قاپێكی زێرین خودی كورد ئەو هیوایەیان  بۆ زیندووبكاتەوە چونكە پێشتر بەهەمان سیاسەتی پەرتكەو زاڵبە توانیان جێبەجێكردنی  ماددەی 140 دوا بخەن و لەمردن نزیكی بكەنەوە , ئەمجارەش بەهەمان سیاسیەت لەدوورە تەماشاكاربوون هەر كوردیش بووحكومرانیی ئیدارەی ناوخۆیی شارەكەی بۆ عەرەبێك جێهێشتوە.

لایەنێك ئەگەر پێی وابێ گەورەیی و بەتوانایی و بەهێزیی خۆی لە دەستبادانی لایەنێكی ناوخۆیی دیكە  بەوە پیشان بدات كە سەركەتووبوو لە رێگرتن  لە دیاریكرنی كاندیدی لایەنێكی كوردی  بۆ پارێزگاری كەركوك ,   ئەوا خەلكی شارەكە لە كات و ساتی خۆیدا  وەڵامی دەبێت و باج و  سەبەبكار و خوڵقینەری دووبارەبوونەوەی نەهامەتیەكان بەو لایەنە دەدات چونكە وتراوە و دەڵێن قور بەسەر ئەو حزب و لایەنەی گەل لێی یاخی دەبێ كە گەلیش لە حزبێك یاخی بوو لە رۆژی خۆیدا و كە رۆژی هەڵبژاردنە وەڵامی دەبێت و دەیخاتە روو بەوەی  كی بەخاوەنی شارەكە دازانن و دەنگ بەكێ دەدەن بۆ پاراستنی سەرو ماڵیان.

مەریوان عەلی محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket