riklam

چالاکیەکانی گەلاوێژ بەردەوامە

ئەدەب وهونەر 11:28 AM - 2019-04-19
.

.

لە شاری سلێمانی چالاکیەکانی ٢٢ هەمین فستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ رۆشنبیری و هونەری بەردەوامە.

سەعات ١٠ی بەیانی دوێنێ ١٨-٤-٢٠١٩ ٢٢ هەمین فستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ رۆشنبیری و هونەری لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد و ژمارەیەک چالاکی هونەری و ئەدەبی ئەنجامدرا.

ئەمڕۆش رۆژی دووەمی بەڕێوەچونی چالاکیەکانی فستیڤاڵەکەیە و بەهەمان شێوە سەعات ١٠ی بەیانی بە ئامادەبونی سەرجەم میوانانی ناوخۆیی و بیانی دەستی پێکرد و سەرجەم بەرنامەکانی فستیڤاڵەکە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی پێشکەشدەکرێن.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبردنی فستیڤاڵەکە بە PUKmedia ی راگەیاند: لەم فستیڤاڵەدا جگە لە چالاکی هونەری ١٨ تێکستی شیعری و ١١ توێژینەوەی ئەدەبی و مێژویی پێشکەش دەکرێن.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket