riklam

کچە پەنابەرێک.. لە لێواری مەرگەوە بەرەو پزیشکی

هەمەرەنگ 11:17 AM - 2019-04-19
.

.

چیرۆكی پەنابەرێكی عیراقی لە بەلەمێكی قاچاخی كۆچبەراندا 

ماڵپەری هەواڵی دەیلی مەیڵ ، چیرۆكی پڕ نەهامەتی خێزانێكی عیراقی لەزاری یەكێك لە ئەندامانی ئەو خێزانەوە دەگێڕێتەوە كە بە قاچاخ و بەبەلەم لەساڵی 2000 دا ڕوویان لە ئوسترالیا كردووە و دواتر و لە ئێستادا ئەو ئەندامەی ئەو خێزانە عێراقییە بووەتە پزیشك و خزمەت بە كۆمەڵگای ئوسترالی دەكات.

بەتول، ناوی ئەو كچە پەنابەرە عیراقییەیە كە هەژدە ساڵ لەمەوبەر لە بەلەمێكی قاچاخدا خەریك بوو ژیانی كۆتایی بێت بەجۆرێك لەپاش چەند ڕۆژ مانەوە لەو بەلەمەدا ، ئیتر خۆراك و ئاویان لێدەبڕێت و بەلەمەكەشیان كون دەبێت.

بەتول، لەو چاوپێكەوتنەدا ئەوە دەگێڕتەوە كە ئەوان لە خێزانێكی دەوڵەمەندی شاری بەسرە بوون بەڵام لەدەست ڕژێمی سەدام حوسێن هەڵهاتوون و دەبوایە بە هەژاری لە هەردوو ووڵاتی مالیزیا و ئیندۆنیسا بژیانایە، هەتا ئەو كاتەی بڕیاریاندا بە بەلەمێكی قاچاخ ڕوو لە ئوسترالیا بكەن. نقومبوونی بەلەمی قاچاخ كۆچبەران لەو ساڵانەدا بووبووە هەواڵێكی دڵتەزێنی ڕۆژانە و لە یەكەم هەوڵی ئەوانیشدا بەلەمەكەیان تێكدەشكێ‌ و لە دوورگەیەكی نزیك ئیندۆنیسیا لەنگەر دەگرن كە بە ووتەی بەتول، دەریاكە پڕ بووە لە گیانداری ترسناكی وەك تیمساح و گیانداری ئاوی تری ترسناك. لەپاش ئەوەی پەیوەندیان بە كەسوكاریانەوە نامێنێت، خانەوادەی بەتول وادەزانن ئەوان گیانیان لەدەستداوە چونكە نەمانی هەواڵی ئەوان هاوكات بووە لەگەڵ نقومبوونی بەلەمێكی تری پەنابەران لەو كاتەدا، بۆیە خانەوادەكەیان دەستیانكردووە بە دانانی پرسە بۆیان.

پاشان قاچاخچییەكان بەلەمێكی تریان بۆدەهێنن كە لێوان لێو بووە لە پەنابەری تر و ئەوانیش ناچار دەكەن كە لەگەڵ ئەو بەلەمەدا بڕۆن.

لە پاش ڕوودانی نقومبوونی دەیان بەلەمی پەنابەران لە پێش گەیشتنیان بە ئوسترالیا، حكومەتی ئوسترالیا ماوەی چەندین ساڵە بڕیاریداوە لەسەر گرتن و گێڕانەوەی كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ ، واتە لە ئێستادا ، هەر كەسێك بیەوێت بە قاچاخ و بەبەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكات ، دەستگیر دەكرێت و ڕەوانەی ئەو ووڵاتە دەكرێتەوە كە هەوڵی داوە لێوەی بچێت بۆ ئوسترالیا یان ڕەوانەی ووڵاتی خۆی دەكرێتەوە.

بەڵام لەو ساڵانەی سەرەتای 2000 دا ، پەنابەرانی وەك بەتول، لەپاش نزیكبوونەوەیان لە سنورە ئاوییەكانی ئوسترالیا كە ئەگەر بەختیان هەبووایە و نقوم نەبوونایە ، لەلایەن هێزەكانی پاسەوانی سنوری ئوسترالیاوە دەبران بۆ دوورگەی كریسمسی ئەو ووڵاتە.

لەپاش گەیشتنیشیان بە ئوسترالیا، بەتول لەساڵی 2001 دا مافی پەنابەرێـتی وەرگرتووە و لەپاش خوێندنی لەو ووڵاتە، لە ئێستادا پزیشكە لە نەخۆشخانەیەكی ئەو ووڵاتە. بەتول، دەڵێت كە زۆر خۆشحاڵە بەوەی كە لە ئوسترالیا پێشوازی لێكراوە و دەرفەتی ئەوەی هەبووە ببێت بە پزیشك لەو ووڵاتە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket