riklam

له‌ پێشانگای كتێبی گه‌لاوێژدا هه‌زاران ناونیشان نمایشده‌كرێن

ئەدەب وهونەر 04:14 PM - 2019-04-18
.

.

پێشانگای كتێبی گه‌لاوێژ له‌لایه‌ن بنكه‌ی رووناكبیریی گه‌لاوێژو كتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی به‌ به‌شداریی 41 خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردستان و عیراق و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرایه‌وه‌.

كتێبه‌كانی نێو پێشانگاكه‌ش پێكهاتوون له‌ 10 هه‌زار ناونیشانی كوردی و 12 هه‌زار ناونیشانی عه‌ره‌بی و 250 ئینگلیزی و 800 ناونیشانیش له‌ چاپكراوه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێكهاتوون.

پێشانگاكه‌ ئه‌مڕۆ 18-4-2019، كرایه‌وه‌و تاكو رۆژی  25-4-2019،  به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژانه‌ له‌سه‌عات 9ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره‌ كراوه‌ ده‌بێت.

هه‌روه‌ها رێژه‌ی داشكاندنیش بۆ كتێبه‌كان له‌ نێوان له‌  25-50% ده‌بێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket