riklam

بەڤیدیۆ.. قوباد تاڵەبانی: هیچ لایەك بەتەنیا حكومڕانی كوردستانی پێناكرێت

ئەدەب وهونەر 11:59 AM - 2019-04-18
.

.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: شار بەگەلاوێژەوە جوانەوەو گەلاوێژیش بەسلێمانییەوە، سلێمانیش شایستەی چەندین بۆنەو دیداری وەك گەلاوێژە، بەڵام دەبێت دانبەوەدا بنێین كە مافی خۆی وەرنەگرتوە، دەشڵێت: شەش مانگەو نیوە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، رەخنەی زۆر دەگیرێت لەدواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێ، رەخنەكانیش لەجێی خۆیەتی، ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیش ئەوەی پێوتین كە هیچ لایەك بەتەنیا ناتوانێت حكومڕانی كوردستان بكات.

ئەمڕۆ 18ی نیسانی 2019، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەدەستپێكی 22یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژدا رایگەیاند: زێدەڕوی نیە بڵێین شار بەگەلاوێژەوە جوانەوەو گەلاوێژیش بەسلێمانییەوە، نەك تەنیا گەلاوێژی نەنكم، بەڵام بنكەی روناكبیری گەلاوێژ، ئەو شانازییەش بەسە بۆ بنكەی گەلاوێژ كە متمانەی رۆشنبیران و ئەهلی قەڵەمە كە لێرە ئامادەن.

وتیشی: بەدرێژای چەند ساڵی رابردوو گەلاوێژ پارێزگاری لەئاست بەرزی و پێگەی مەعنەوی خۆی كردوەو نەخزاوەتە ناو بازنە بەرتەسك و جۆراو جۆرەكان و بەردەوام لەبراوەكانی فێستیڤاڵەكەدا دەق و ناوی نوێ بەرگوێ كەوتون، گەلاوێژ هەمیشە لەخەمی ئەدەب و كلتورو رۆشنبیری كوردیدا بووە، نەخشەی وڵاتێكی كراوەو فرە رەنگ و فرە بۆچونمان بۆ  پێشنیاری دەكات، ئەمەش پێداویستییەكی سەرەكی و بنەمایەكی بەهێزە بۆ حكومڕانییەكی باش و خزمەتگوزارو دیموكراسی، فێستیڤاڵەكەش بەكردار میراتگرو درێژەپێدەری چەند راستیەكە كە یەكەمیان پێگەی رۆشنبیری و مێژوویی و گەشی سلێمانییە، دووەمیشیان ناوەكەی خۆیەتی كە ئاماژەیە بۆ یەكێكی لەلوتكەكانی ئەدەبی كوردی ئەویش گۆڤاری گەلاوێژ كە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدو چەندەهای وەك مامۆستا عەلادین سوجادی كە كردیانە دیاری بۆ ئەدەب و رۆشنبیری ئێمە، هۆكارێكی دیكەش سروشتی حكومڕانی كوردە كە هەمیشە رووی لەپێكەوە ژ یان و كرانەوە بووە سەرباری ئەو مەرگەسانەی بەسەری هاتوە هەر پەیامی ژیاندۆستی بۆ جیهان هەبووە.

جێگری سەرۆك وەزیرانی راشیگەیاند: سلێمانی شایستەی چەندین بۆنەو دیداری وەگ گەلاوێژە، بەڵام دەبێت دانبەوەدا بنێین كە مافی خۆی وەرنەگرتوە، سلێمانی لانەكەی یەكەم حكومڕانی كوردی و یەكەم رۆژنامەو یەكەم راپەڕینی جەماوەریی و یەكەم چاپخانەو یەكەم زانكۆیە، ئەمەش مایەی شانازییە بۆ ئەم شارە، دەبێت وریابین جیاوازی پەلكێشمان نەكات بۆ پاشاگەردانی و هەركەس بۆ خۆی، رەخنە نەكەینە پاساوێك بۆ یەكترشكاندن و بڵاوكردنەوەی رق و كینە.

لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمەوە، قوباد تاڵەبانی وتی: شەش مانگەو نیوە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، رەخنەی زۆر دەگیرێت لەدواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێ، رەخنەكانیش لەجێی خۆیەتی، بەڵام هەندێك وردەكاری هەن شایەنی هەڵوێستە لەسەر كردنن، بەمدواییە دۆخی سیاسی ئێمە روبەڕووی دوو راستی بوویەوە، یەكێكیان ئەنجامەكان و دووەمیشیان پێگەو كاریگەری و تایبەمەندی هێزە براوەكانە، ئەوەش هیچ بەسفركردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن نایبەت، بەڵكو بەپێچەوانەوە بەشی زۆری ئاڵۆزییەكانی دروستكردنی ئەم كابینەیە پەیوەندی بەتەرجەمەكردنی بەركەوتەكانی هەڵبژاردنەوە هەیە، چونكە ئەنجامەكان ئەوەی پێوتین كە هیچ لایەك بەتەنیا ناتوانێت حكومڕانی كوردستان بكات.

جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشدا: پێویستە بنەمای‌ بەهێز بۆ پێكهێنانی‌ كابینەی‌ داهاتوی‌ حكومەتی‌ هەرێم دابڕێژین، چونكە هەرێمی‌ كوردستان لەزۆر بواردا پێشەنگ بوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت دەرفەتی‌ دانوستان لەگەڵ كابینەكەی‌ عادل عەبدولمەهدی لەدەستبدەین.

لینیكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە 

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket