riklam

مه‌لا به‌ختیار: مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر عیراق و كوردستان زۆرن

ئەدەب وهونەر 11:17 AM - 2019-04-18
.

.

له‌هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی، ئه‌مڕۆ بیست و دوه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ ده‌ستیپێكرد و تێیدا مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فێتسڤاڵی گه‌لاوێژ، وتارێكی پێشكه‌ش كردو تیشكی خسته‌ سه‌ر  گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌و له‌و ڕوه‌وه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت كورد بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ر و گۆڕانكاریانه‌ خۆی ئاماده‌ بكات ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كگرتویی دێته‌ دی.

مه‌لا به‌ختیار له‌وباره‌یه‌وه‌ زیاتر وتی "تارمایی شه‌ڕێكی دیكه‌ له‌ناوچه‌كه‌ سه‌ره‌تاتكێمان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، كه‌ ئه‌ویش شه‌ڕی دوو جه‌مسه‌ری شیعه‌ و سوننه‌یه‌، ئێستا به‌رامبه‌ر یه‌كتری وه‌ستاون ناكۆكیه‌كاینان له‌ته‌قینه‌وه‌دایه‌".

وتیشی " مه‌ترسیه‌كان زۆرن له‌عیراق و كوردستاندایشدا، به‌تایه‌تی مه‌ترسی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه‌ له‌وانه‌، كه‌ ئێستا به‌پێی زانیاری و ئاماره‌كان له‌عێراقدا 800 ملیار دۆلار گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌و له‌ كوردستانیش ته‌نیا له‌ساڵی پاردا 800 ملیۆن دۆلار گه‌نده‌ڵی هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌كوردستان كه‌ پێویسته‌ به‌قۆناغ چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێته‌وه‌".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌، مه‌لا به‌ختیار جه‌ختی له‌زوو پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: كه‌ نابێت به‌هیچ هۆكار و پاساوێك، پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وه‌ زیاتر دوابكه‌وێت، به‌هۆی سوڕانه‌وه‌ له‌ده‌وری ئه‌م بڕگه‌و ئه‌و بڕگه‌ كاره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت بوه‌ستێت.


PUKmedia  / چاودێر نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket