riklam

سلێمانی..كارەكانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دەستیپێكرد

ئەدەب وهونەر 10:23 AM - 2019-04-18
.

.

لەهۆڵی تەواری سلێمانی 22یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لەپایتەختی رۆشنبیری بە بەشداری نوسەران و روناكبیرانی كوردو بیانی دەستیبەكارەكانی كرد.

بەیانی ئەمڕۆ 18ی نیسانی 2019،  بیست و دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ لەپایتەختی رۆشنبیری بە بەشداری نوسەران و روناكبیرانی كوردو بیانی لەژێر دروشمی (رەخنەی ئازاد دەستەبەری كرانەوەیە) دەستیبەكارەكانی كردو هەر لەناو هۆڵی تەواردا پێشانگایەكی شێوەكاریی شێوەكارانی كوردستان دەكرێتەوە. فێستیڤاڵەكەش لەڕۆژێكدا لە دوو كاتی جیاوازدا چالاكیی جۆراوجۆری دەبێت، 10ی بەیانی و 2:30دەقیقەی دوانیوەڕۆ.

 فێستیڤاڵەكە ساڵانە دەیەوێت جەخت لە ئازادیی نووسین، لێكۆڵینەوە، ئەدەبیات و گفتوگۆ بكاتەوەو هەر پەیوەست بەو بابەتەوە ناوەڕۆكی ئەو لێكۆڵینەوانەی كە ئەمساڵ بۆ فێستیڤاڵ هەڵبژێردراون بریتییە لە (ئەنفال، میوزیكی كوردی، شانۆ،بیرەوەری، ئەدەبیات و ئایدیۆلۆژیا).

فێستیڤاڵی گەلاوێژ ساڵانە وەك ئاهەنگێكی كولتووری-فەرهەنگی تەماشا دەكرێت، كە تاقە فێستیڤاڵە لە ناوچەكەدا دەتوانێت نەتەوە جیاوازەكان كۆ بكاتەوەو دەرفەتێكیان بۆ پێكئاشنابوون و راگۆڕینەوە بۆ دروست بكات، میوانان و ئامادەبووانی فێستیڤاڵەكە دەتوانن كەڵك لە سیستمی فێستیڤاڵەكە وەربگرن كە هاوكات گفتوگۆكان بۆ فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی بە شێوەی راستەوخۆ وەردەگێڕدرێن.

لە لایەكی ترەوە، فێستیڤاڵی گەلاوێژ بایەخێكی ئەوتۆ بەگەنجان و نووسینی دەنگە تازەكان دەدات، كە لە سێ بواری (لێكۆڵینەوە، چیرۆك و شیعر)ـدا كێبڕكێیان بۆ ساز دەكات و خەڵاتی یەكەم، دووەم و سێیەم لە هەر سێ بوارەكەدا دابەش دەكرێت. 

ساڵانەش فێستیڤاڵی گەلاوێژ پێشانگایەكی كتێب دەكاتەوەو ئەمساڵ هەوڵیداوە بە هاوكاریی كتێبخانەی گشتی- لە هۆڵی كتێبخانەكە- ئەو پێشانگایە فراوانتر و باشتر لە ساڵانی رابردوو بكاتەوە، كە خو‌ێنەران دەتوانن بەداشكان و بەچەندین زمان جیاواز كتێبی تێدا دەستەبەر بكەن.

یەكێك لە كێبڕكێ بەرچاوەكانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ كێبڕكێی شاعیرانە بۆ بردنەوەی پلەكانی یەكەم، دووەم و سێیەم، كە ئەمساڵ  11 شیعر بۆ كێبڕكێكە هەڵبژێردراون. هەر بەو بۆنەیەوە یەكێك لە لێكۆڵینەكانی ئەمساڵ تایبەتە بە شیعری حاجی قادری كۆیی. 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket