riklam

پارەكەی بەغدا گەیشت و چەند وەزارەتێك مووچە وەردەگرن

ئابوری 09:06 AM - 2019-04-18
.

.

دوای رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە، دارایی هەرێم مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێك دابەشدەكات.

حكومەتی هەرێم دوای ئەوەی  لە 8ی ئاداری ئەمساڵ بڕیاری لابردنی پاشەكەوتی مووچەی راگەیاند، بڕیاریشدا هەموو 30 رۆژ جارێم مووچەی فەرمانبەران دابەشبكات، بەڵام بڕیارەكە تەنها مانگێگ بڕیكردو لەم مانگەدا دابەشكردنی مووچەی هەندێك وەزارەت زیاتر لەهەفتەیەك دواكەوتوەو لەبری 30 رۆژ بۆتە 35 رۆژ .

هەرچەندە لە 7ی ئەم مانگەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی 2019 دەستپێكردوە، بەڵام دارایی هەرێم تەنیا مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێكی پێدابەشكرا، دوای ئەوەی دوێنێ بەغدا پارەی رەوانەی هەرێم كرد بڕیارە ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچە خێراتر ببێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی PUKmedia لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە دەستیكەوتووە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەكانی ( خوێندنی باڵا، سامانە سروشتییەكان، ناوخۆ، ئەوقاف) و ئەنجومەنی ئاسایش و زێرەڤانی و بەرگریی و فریاكەوتن دابەشبكرێت.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket