riklam

دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راگه‌یه‌نرا

ئابوری 02:10 PM - 2019-04-16
.

.

جێگری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ رێگه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵاوه‌ پێمان راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 18-4-2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت و داوا له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاری خۆیان.

د. ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دواكه‌وتووه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه‌، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن وه‌زیری خوێندنی باڵاوه‌ ئاگادار كراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت.

وتیشی: داوا له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه‌، له‌رۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ده‌وامی ئاسایی خۆیان بكه‌ن و هه‌روه‌ها مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.

جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ بایكۆتی ده‌وامییان راگه‌یاندو داوایان كرد كه‌ مووچه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا هه‌ر 30 رۆژ جارێك پێبدرێت.


PUKmedia دیار ستار

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket