riklam

فه‌رقى نى یه‌

بابەتی گۆڕاو 01:06 PM - 2019-04-16
.

.

فه‌رقى نى یه‌

+ ئێستا ئیتر ئه‌مه‌ قه‌رارى كۆتاییه‌ به‌گم؟!
- به‌ڵێ قه‌رارى كۆتاییه‌ و لێى په‌شیمان نابینه‌وه‌. هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ر ئه‌كه‌ین.
+ ئاخر له‌پاى چى ئوستاز؟! ئه‌م سه‌رئێشه‌یه‌ بۆچى بۆ خۆمان دروست بكه‌ین؟
- مه‌شاكیله‌كان زۆر زۆرن كوڕم .. سه‌یرى ئیداره‌ بكه‌ .. نه‌ قانونمان قانونه‌، نه‌ ده‌موچاوه‌كان هیچ خێرێكیان تیا ماوه‌، ئیش ناڕوا .. عاله‌مه‌كه‌ خه‌ریكه‌ دڵى ئه‌ته‌قێ
+ یه‌عنى ئێمه‌ یه‌عنى شتى جوانمان نى یه‌؟!
- چۆن نیمانه‌ باوكى من!! .. به‌رێ وه‌ڵڵا هه‌مانه‌ و شتى جوانیشمان زۆر زۆره‌ .. مه‌سه‌له‌ن سه‌یاره‌كانمان .. باخ و ڤێللامان .. خوتبه‌كانمان .. هه‌موویان یه‌ك له‌ یه‌ك جوانترن.
+ كه‌واته‌ حیكمه‌تى ئه‌م ئینتیخاباته‌ چى یه‌. بیكه‌ به‌ خاترى هه‌رچى شێخ و مشایه‌خه‌ وازى لێ بێنه‌.
- ناتوانم رۆڵه‌ شیرینه‌كه‌م .. ئینتیخابات ئێستا بووه‌ به‌ مۆده‌ و عاله‌مه‌كه‌ سه‌رى تێكردووه‌.
+ به‌ سه‌رى خۆم نا به‌ شه‌ره‌فى تۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئینتیخاباته‌ بكرێ هه‌ر هیچم له‌ده‌ست نه‌یه‌ت خۆم له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه‌ هه‌ڵ ئه‌ده‌مه‌ خواره‌وه‌.
- یه‌عنى ئه‌وه‌نده‌ رقت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌؟
+ به‌ده‌ست خۆم نى یه‌ قوربان گیان لێى ئه‌ترسم و ته‌واو
- هیچ ترسى ناوێ کەلـلەپووت .. ئه‌مه‌ گه‌مه‌یه‌كى دیموكراسییه‌ .. یان ئێمه‌ ئه‌یبه‌ینه‌وه‌ یان جه‌ماعه‌تى ئه‌وبه‌ر ئه‌یدۆڕێنن.
+ ئاووا
- ئه‌ى چى!!
+ به‌ ساقه‌ى ئه‌و خوایه‌ت بم دڵ ته‌ئمینت كردم .. باوه‌ڕ بفه‌رموو سێ شه‌وه‌ له‌ عه‌زره‌تدا خه‌و نه‌چۆته‌ چاوم.
- ده‌ وه‌ره‌ وه‌ره‌ .. تۆزێ چواله‌ بخۆ هه‌قى ئه‌وه‌.
+ نۆبه‌ره‌ى خۆمانه‌؟
- فه‌رقى نى یه‌ .. هى توركیایه

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket