riklam

كتێبێك له‌باره‌ی عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی بڵاوكرایه‌وه‌

ئەدەب وهونەر 12:01 PM - 2019-04-16
.

.

له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ و له‌چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی ڕووناكبیری ( له‌حزوری خاوه‌ن شكۆدا) سه‌عات 10:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16-4-2019  به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی سیاسی و مامۆستای زانكۆ كۆڕێك بۆ ناساندن و ئیمزاكردنی كتێبی(عبدالرحمن ذبیحی عولما صفحات من سیره‌ی حیاته‌) بو عه‌لی شه‌مدین ڕێكخرا.

نووسه‌ر عه‌لی شه‌مدین به‌ وردی باسی له‌ ناو و ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ كرد و خه‌بات و تێكۆشانی بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی به‌رز نرخاند كه‌ ڕۆڵێكی به‌رچاوی له‌ خه‌باتی ئازادیخوازه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشوور و خۆرئاوای كوردستان هه‌بووه‌ و جگه‌ له‌ خه‌باتی سیاسی له‌ بواری زمان و ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری كورد تێكۆشاوه‌  و به‌سه‌ربازی ون وه‌سفی كرد.

دواتر ئاماده‌بوان دید و بۆچوونی خۆیانی له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌كه‌ ده‌ربڕی و له‌ كۆتاییشدا كتێبه‌كه‌ به‌ ئیمزای نووسه‌ر به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكرا.

PUKmedia  وێنه‌/حه‌مه‌ عومه‌ر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket