riklam

وه‌فدێكی چینی سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:10 AM - 2019-04-16
.

.

وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی حزبی شیوعی چین سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات له‌هه‌ولێر و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و بارودۆخی كوردستان و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16-4-2019، وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی حزبی شیوعی چین، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا گفتوگۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و بارودۆخی كوردستان و ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت.

وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوا له‌ كۆماری چین ده‌كات وه‌ك یه‌كێك له‌ پێنج ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری گه‌لی كورد بكه‌ن و له‌ رووی ئابووریشه‌وه‌ هاوكارێكی باشی عیراق و هه‌رێم بن.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket