پۆلیسی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی ئاشكراده‌كات
کوردستان 05:27 PM - 2019-04-15.
ئه‌مڕۆ 15-4-2019، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری روداو‌و كار‌و چالاكییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌به‌رواری1-4-2019 تا 14-4-2019 به‌مشێوه‌یه خسته‌ڕوو:
روداوه‌كانی كوشتن:
1-له‌به‌رواری 9-4-2019 له‌شه‌قامی سالم له‌كافتریایه‌كدا هاووڵاتییه‌ك كوژرا ئه‌م كێشه‌یه له‌سه‌ر پێنه‌دانه‌وه‌ی پاره بووه كوژراو و بكوژ یه‌كتریان ناسیوه، هه‌موو رێكاره‌كانی وه‌رگیراوه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبار ده‌رچووه.
2- (2019-4-10) كورێك له‌گه‌ڕه‌كی چوارباخ‌و له‌حه‌وشه‌ی ماڵی خۆیاندا له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی باوكی خۆی ده‌كوژێت به‌چه‌قۆ به‌هاوكاری برایه‌كی تری پاش ئه‌نجامدانی رێكاره یاساییه‌كان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه خۆیان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كردووه. له‌كاتی پشكنینی ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كه كوژراوه بڕی 9 نۆ ملیۆن دینار دۆزرایه‌وه كه كه‌سوكاریشی نه‌یانزانیوه كه ئه‌و بڕه‌پاریه‌ی هه‌یه‌و پاره‌كه‌ش درایه‌وه به‌كه‌سوكاری.
3- له 12-4-2019 هاووڵاتییه‌ك كوژرا له‌گه‌ڕه‌كی مامه‌یاره كه‌سێكی تریش بریندار بوو بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی‌و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان چونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و كه‌متر له 24 سه‌عات كه‌سێك ده‌ستگیركراوه به‌و تۆمه‌ته كه گومانی زۆری له‌سه‌ره‌و ئێستا به‌نده به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 ی.س.
ده‌ستگیركردنی 29 تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان 105:
1- ده‌ستگیركردنی 4 تۆمه‌تبار كه هه‌ستاون به‌فێڵ كردن‌و هه‌ره‌شه‌كردن له هاووڵاتییان‌و بڕی 8800 دۆلاریان له‌هاووڵاتیان وه‌رگرتووه.
2- تۆمه‌تبارێك هه‌ستاوه به‌شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل‌و بڕی 14 هه‌زار دۆلار‌و 5 ملیۆن‌و 400 هه‌زار دیناری دزیوه، دواتر ده‌ستگیركراوه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر پاره دزراوه‌كه‌شدا گیراوه.
3- پێنج تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌ساغكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ته‌زویر له‌ناو بازار‌و بری 7000 دۆلاری ته‌زویریان پێگیراوه.
4- دو تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌وه‌رگرتنی پاره له‌هاووڵاتییان به‌فێڵ كه گوایه له ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم دایان ده‌مه‌زرێنێت.
5- شه‌ش تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌دزینی ماتۆرسكیل‌و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئافره‌تان له‌ناو بازاردا.
6- دو تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و راده‌ستی ئاسایشی سلێمانی كراون.
7- تۆمه‌تبارێك هه‌ستاوه به‌دزینی كێبڵی كاره‌با له‌گه‌ره‌كی كارێزه‌وشك.
8- دو تۆمه‌تبار هه‌ستاون به‌دزینی موبایلی هاوڵاتیان‌و خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن.
9- تۆمه‌تبارێك هه‌ستاوه به‌ساخته‌كردنی ساڵانه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی ئۆتۆمبێل.
10- ئافره‌تێكی تۆمه‌تبار ده‌ستگیركرا كه داوای وردكردنه‌وه‌ی دراوی 10 هه‌زار دیناری له‌هاوڵاتیان كردووه بۆئه‌وه‌ی بزانێت چه‌ندی پاره پێیه دواتر داوایكردووه كاری نه‌شیاوی له‌گه‌ڵ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دزینی پاره‌كه‌یان دوای ده‌ستگیركردنی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی پێگیراوه كه زیاتر له 100 هه‌زار دۆلاری لای خه‌ڵك داناوه به‌قه‌رز.
11- ده‌ستگیركردنی سێ تۆمه‌تبار كه به‌نیازبون به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته دروستبكه‌ن.
12- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه چه‌ندین تاوانی دزی ئه‌نجامداوه له‌دوكان‌و سوپه‌رماركێته‌كان.
13- دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه هه‌ستاون به‌دزیكردن له‌ماڵان له‌گه‌ره‌كی چوارچرا.
14- ده‌ستگیركردنی دو تۆمه‌تبار كه به‌بری 15 هه‌زار دۆلار شیرینیان له‌هه‌ولێره‌وه هێناوه بۆ سلێمانی پاره‌یان نه‌داوه به‌خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه ده‌ستگیركران.
15- ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه كه زیاتر له 2784 وێنه‌ی ئافره‌تی له‌موبایله‌كه‌یدا بوه‌و وێنه‌كانی ده‌ستكارییكردووه‌و ناردویه‌تییه‌وه بۆ هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه‌و داوای پاره‌ی كردووه تا وێنه‌كانیان بڵاونه‌كاته‌وه.
16- ده‌ستبه‌سه‌ر 5 ده‌مانچه‌و كڵاشینكۆفدا گیراوه.
17- ده‌ستگیركردنی دو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی وارماواوه له‌سنوری قه‌زای سه‌یدسادق كه تۆمه‌تبارن به‌تاوانی دزیكردن‌و دانیان به‌ئه‌نجامدانی چوار تاوانی دزیكردنی دیكه‌شدا ناوه.
كاروچالاكییه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن 104
130 حاڵه‌تی به‌هاناوه‌چونی هاوڵاتیان تۆماركراوه.
32 كێشه‌ی توندوتیژی خێزانی تۆماركراوه.
9 حاڵه‌تی روداوی هاتوچۆ تۆماركراوه.
ده‌ستگیركردنی یه‌ك ته‌قه‌كه‌رو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ك چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه.
13 ئوتومبیل ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه كه بێ سه‌ره‌تابون‌و فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان هه‌بووه.
هێزی تایبه‌تی باره‌گا
- لێكردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی جامی ئۆتۆمبێل 350
- لێكردنه‌وه‌ی له‌زگه‌ی جام ره‌شی ئۆتۆمبێل 78
- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌قۆو بۆكس خه‌نجه‌ر 62
- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نۆ ده‌مانچه
- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ك كڵاشینكۆف‌و یه‌ك چه‌كی ویلته‌ر
PUKmedia راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی
لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه:
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22