riklam

ئاوی سه‌رڕێژبوو به‌سه‌ر بێل ماوس كه‌مده‌بێته‌وه‌

کوردستان 11:49 AM - 2019-04-15
.

.

ئاستی ئاوی بێل ماوس-ی به‌نداوی دوكان 20 سم دابه‌زیووه‌ و به‌نداوه‌كه‌ش له‌ ئێستادا زیار له‌ حه‌وت ملیار مه‌تر سێجا ئاوی تێدایه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌لام نه‌جم ئه‌ندازیار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوی دوكان به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15-4-2019 ئاوی هاتوو بۆ ده‌ریاچه‌ی دوكان، 700مه‌تر سێجایه‌ له‌ یه‌ك چركه‌دا، به‌ڵام ئاوی سه‌رڕێژكراو له‌ بێڵ ماوسه‌وه‌ 20 سم كه‌می كردووه‌ و له‌ ئێستا 60 سم ئاو سه‌ر ڕێژ ده‌كات.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: هه‌ندێك جار به‌هۆی له‌كار كه‌وتنی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌باوه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئاستی ئاوی زێی دوكان داده‌به‌زێت، رۆژانه‌ هه‌زار مه‌تره‌ سێجا ئاو به‌رده‌ده‌ینه‌وه‌ تا كۆتای به‌سه‌ڕێژ كردن دێت و  هاوسه‌نگی ئاوی هاتوو رۆیشتوو راده‌گرین.

به‌نداوی دوكان له‌ ئێستا زیار له‌ حه‌وت ملیار مه‌تر سێجا ئاوی تێدایه‌، له‌مێژوی دروست بوونیه‌وه‌ دوجار پڕبووه‌ و سه‌رڕێژی كردووه‌.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د - دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket