riklam

بڕێكی زۆر رۆنی خورما له‌ناوده‌برێت

کوردستان 10:37 AM - 2019-04-15
.

.

به‌گومانی خراپ بوون، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر رۆنی خورمادا ده‌گرن و پاش پشكنینی كیمیایی ده‌ركه‌وتووه‌ شیاوی خواردن نییه‌، نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت رۆنه‌كه‌ هۆكاره‌ بۆ دروستبوونی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌كان.

ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ له‌ یه‌كێك له‌كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌، گومانی خراپبوونی ده‌ست به‌سه‌رجۆره‌ رۆنێكدا ده‌گرن‌ له‌ خورما دروست ده‌كرێت به‌ناوی (الممتاز)ه‌.

وتی: جارێك له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ و جارێكیش له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كه‌ی نمونه‌ی رۆنه‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنینی كیمیایی، ئه‌نجامی هه‌ردوو پشكنینه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ رۆنی خورمای (الممتاز) شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.

وتیشی؛ بڕی رۆنه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ زیاتر له‌ (14) تۆنه‌ كه‌‌ بۆنی ناخۆش بووه‌ زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌یه‌ به‌كاری ده‌هێنن به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان.

ته‌واوی ئه‌وبڕه‌ زه‌یته‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لیژنه‌ی كۆگاكان، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه‌ سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات كاڵاوشمه‌كی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت، له‌ هه‌بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket