riklam

كتێبه‌ نوێیه‌كه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بڵاو ده‌بێته‌وه‌

کوردستان 10:04 AM - 2019-04-15
.

.

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه‌ نزیكه‌ی سێ ساڵه‌ له‌گرتووخانه‌یه‌، له‌ تازه‌ترین هه‌وڵی خۆی له‌ زیندان كۆمه‌ڵێك چیرۆك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان دووه‌مین به‌رهه‌می خۆی به‌ ناوی ده‌وران كه‌ 14 چیرۆكی كورت له‌خۆ ده‌گرێت بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ دووه‌مین به‌رهه‌می ده‌میرتاشه‌، پێشتریش له‌ گرتووخانه‌ كۆمه‌ڵێك چیرۆكی له‌ژێر ناوی " سه‌حه‌ر" بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ پێشوازییه‌كی باشی لێكرا.

زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی سه‌لاح ده‌میرتاش باس له‌ مه‌ینه‌ت و ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژنان ده‌كات.

PUKmedia سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket