riklam

لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات

کوردستان 09:58 AM - 2019-04-15
.

.

به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌منی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی عیراق سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات و له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌وباریه‌وه‌ جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15-4-2019، لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی عیراق سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات و ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌منی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌.

وتیشی: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆده‌بنه‌وه‌، بۆ دیاریكردن و  روپێویكردنی دابه‌شبوونی هێڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراق، له‌ له‌ سنووری خانه‌قین تا ره‌بیعه‌ و دیاریكردنی بۆشایی نێوان هێزه‌كانی هه‌ردوو لا و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندایه‌.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket