riklam

ئەمڕۆ لەمێژوودا

جیهان 08:43 AM - 2019-04-15
.

.

15 ئەبریل

رووداوەكان:

1452: لەدایك بوونی خاتوو (كاترینا)ی هونەرمەند و نیگاركێشی سەدەكانی ناوەڕاست.
1517: لەسێدارەدانی (سوڵتان تۆمان بای) دوا سوڵتانی دەوڵەتی مەملوكی، ئەوەش بووە هۆی كۆتایی هێنان بە سەردەمی مەملوكی و سەرەتای شوێنكەوتنی میسر بۆ دەوڵەتی عوسمانی.
1598: پاش هەشت شەڕی دژوار لەنێوان هەردوو مەزهەبی كاسۆلیك و پڕۆتستانتی مەسیحی پەیمانێك مۆركرا.
1642: لەدایكبوونی سوڵتانی عوسمانی سوڵتان (خانی دووەم كوڕی سوڵتان ئیبراهیمی یەكەم).
1865: تیرۆركردنی سەرۆكی ئەمریكی (ئەبراهام لینكۆلن) بە فیشەك لە لایەن جون ولكس یوت لە شانۆی نورد لە واشنتۆن كە لەگەڵ ژنەكەیدا تەماشای نمایشی شانۆگەری (مامە ئەمریكیەكە)ی دەكرد.
1925: دەوڵەتی توركیا لە شاری (بەتلیس) چوار سەركردەی كوردی لەسێدارەدا و لە هەمان كاتدا شێخ سەعید دەستگیركرا.
1929: كردنەوەی یەكەمین بازاڕی بازاڕگە لە وێستگەیەكی شەمەندەفەردا كە ئەویش بنكەی بازاڕگەری هانكیو بوو لە وێستگەی ئومیدا لە ئۆساكا لە یابان.
1955: كردنەوەی یەكەم چێشتخانە لە زنجیرە چێشتخانەكانی (ماكدونالدز) بۆ ژەمە خێراكان لە (ئیلنوی) لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1958: بەستنی كۆنگرەی ئەكرا كە بەسترا لەسەر بنچینەی هەوڵەكانی سەرۆكی غانا (كوامی نكرۆما) و ئەو كۆنگرەیە دادەنرێت بە خاڵی سەرەتای یەكبوونی ئەفریقی.
1959: گرێدانی یەكەم كۆنگرەی گشتی كۆمەڵەی جوتیاران لە عێراق كە پێكهاتبوو لەلایەن پارتی كۆمۆنیست و لایەنە دیموكراتی و نیشتمانی و نەتەوەییەكانەوە لە پێكهاتەی گەلانی ئێراق.
1961: سەرەتای هێرشی ئەمریكی بۆ سەر فڕۆكەخانەكانی كۆبا و ناوچەكانی هاڤانا  لە میانی شەڕی كەنداوی بەرازەكان.
1975: دۆزینەوەی 2874 دومایكۆ كە یەكێكە لە هەسارۆكەكانی سەر بە پشتێنی هەسارۆكە سەرەكیەكان.
1976: هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوێت پاڵەوانێتی جامی چوارەمی كەنداوی بەدەستهێنا كە لە وڵاتی قەتەر ئەنجامدرابوو.
1982: راپەڕاندنی فەرمانی لەسێدارەدانی خالید ئیسلامبولی و پێنج لە یارمەتیدەرەكانی بە تۆمەتی تیرۆركردنی سەرۆكی میسر محەمەد ئەنوەر سادات.
1983: كردنەوەی (دیزنی لاند) لە شاری تۆكیۆ لە ژێر ناوی تۆكیۆ دیزنی لاند.
1986: بۆردومانی ئەمریكا بۆ سەر هەردوو شاری تەرابلوس و بنغازی لە لیبیا.
1987: هێرشی كیمیابارانی دەوڵەتی عێراق بۆ سەر گوندی شێخ وەسان كە بووە هۆی شەهید بوونی دەیان كەس كە 26 ئافرەت و 55 منداڵی تێدابوو.
1989: سەرەتای خۆپیشاندانی خوێندكارە چینیەكان لە گۆڕەپانی (تیانانمن) و ئەوەش بۆ داواكاری چاكسازی و دیموكراتی.
1992: پیادەكردنی بڕیاری (UN) سەبارەت بە سازدانی لیبیا بە هۆی كێشەی (لۆكەربی).
1994: بەرزترین ئاستی هەڵایسانی ئابووری لەهەرێمی كوردستاندا: برنج:25دینار، ڕۆن:60دینار، شەكر:33دینار، تایت:60دینار، گۆشت:110دینار.
2002: دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی (مەروان بەرعەسی)یان دەستگیركرد.
2002: كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی نەفەر هەڵگری چینی لە نزیك شاری (بوسان)ی كۆری و گیان لەدەستدانی هەموو سەرنشینەكانی.
2003: یەكەم كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی عیراق لە ناسریە.
2007: دەستگیركردنی 64پەنابەری نایاسایی كورد لە ئیتاڵیا.
2008: دووبارە هەڵبژاردنی (سیلڤیۆ بێرلسكۆنی) وەك سەرەك وەزیران لە ئیتاڵیا بۆ سێیەمین جار پاش سەركەوتنێكی گەورە لە هەڵبژاردنە گشتیەكاندا.
2008: مەرزی سنوری حاجی ئۆمەران بە فەڕمی لەلایەن حكومەتی فیدرالڕ و ئێرانەوە ناسێنرا.
2010: بایز تاڵەبانی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان:63%ی بودجەی ساڵی 2010ی هەرێم بۆ موچەی فەرمانبەرانە.
2010: سەرۆكی قەرقیزیای لابراو (قوربان بیك باقایف) دەستی لە پۆستەكەی كێشایە و رۆشت بۆ كازاخستان.
2013: تەقینەوەی ماراسۆن پۆستن مینی چینراو كە بووە هۆی كوژارنی 3 كەس و برینداربوونی 100 كەسی تر.
2013: كەوتنە خوارەوەی وابلی نایزك لە ناوچەی ئۆرالی روسیا كە زیاتر لە 1200 بریندار بوون.
2014: دانانی فەریقی یەكەم یوسف ئیدریسی بە سەرۆكی دەزگاری هەواڵگیری سعودی لە دوای ئەمیر (بەندەر بن سوڵتان).

لەدایكبوون:

1452: لیوناردۆ داڤنشی، نیگاركێشی ئیتالی و یەكێك لە هونەرمەندانی سەردەمی رێنیسانس.
1489: سینان ئاغا، تەلارسازی عوسمانی.
1642: سوڵتان سلێمانی دووەم، سوڵتانی عوسمانی.
1707: لیونهارد ئویلەر، زانای بیركاری سویسری.
1839: یەعقوب سنوع، یەكیكَ لە پیشەنگانی شانۆی میسری و رۆژنامەی گاڵتەئامێزی میسری.
1858: ئیمل دوركایم، فەیلەسوف و كۆمەڵناسی فەرەنسی.
1874: یوهانس شتارك، زانای فیزیای ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1919ز.
1892: محەمەد قەسەبجی، ئاوازدانەری میسری.
1894: نیكیتا خرۆشۆف، سەرۆكی یەكیەتی سۆڤیەت.
1895: زەینەب سدقی، ژنە ئەكتەری میسری.
1896: نیكۆلای سیمیونوف، زانای كیمیای روسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1956ز.
1905: عەبدولفەتاح قەسری، ئەكتەری میسری.
1907: نیكۆلاس تینبرگن، زانای رەفتاری ئاژەڵان و زانای باڵندەی هۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1973ز.
1910: ئەمینە رزق، ژنە ئەكتەری میسری.
1911: شێخ محەمەد متوەلی شەعراوی، پیاوی ئاینی میسری.
1912: كیم ئیل سونگ، سەرۆكی كۆریای باكور.
1920: ریچارد فون فایتسكر، سەرۆكی ئەڵمانیا.
1928: ئیمام موسا سەدر، دامەزرێنەری فەوجەكانی بەرگری لوبنانی- ئەمەل.
1931: تۆماس ترانسترومەر، شاعیری سویدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 2011ز.
1937: حسێن ساڵح، ئەكتەر و دەرهێنەری كوێتی.
1937: خەیریە ئەحمەد، ژنە ئەكتەری میسری.
1938: كلاودیا كاردینالی، ژنە ئەكتەری ئیتالی.
1942: گینادی لوگوفیت، یاریزانی تۆپی پێی سۆڤیەتی.
1945: كازم قەلاف، ئەكتەر و دەرهێنەری كوێتی.
1948: مایكل كامن، مۆسیقاری ئەمریكی.
1950: جوزیان بالاسكو، ژنە دەرهێنەری فەرەنسی.
1950: عەبدولرەحمان بن حەمەد عەتیە، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاوكاری وڵاتانی كەنداوی عەرەبی.
1959: ئیما تۆمسۆن، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.
1959: تۆماس ف. ویلسن، ئەكتەری ئەمریكی.
1960: ئەمیر فیلیپ، وەلی عەهدی بەلجیكا.
1961: كارول گریدەر، ژنە زانای ئەمریكی لە زانستی زیندەوەرە گەردیلەییەكاندا و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 2009ز.
1972: ئیدوارد، ئەكتەری میسری.
1974: ئەیمەن بەهجەت قەمەر، ئاوازدانەری میسری.
1978: محەمەد نەجاتی، ئەكتەری میسری.
1978: ئوستن ئەربیس، زۆرانبازی ئەمریكی.
1979: ئانا تورف، ژنە ئەكتەری ئوسترالی.
1981: ئەندریس دالیساندرۆ، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.
1982: ئەلبیرت رییرا، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1982: سیس روجن، ئەكتەری كەنەدی.
1986: توم هیتون، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1990: ئیما واتسۆن، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.
1992: ناسانیل میندیز لاینگ، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

وەفات:

1517: تۆمان بای، سوڵتانی مەملوكی.
1765: میخائیل لۆمۆنۆسۆف، نوسەر و زانای روسی.
1865: ئەبراهام لینكۆلن، سەرۆكی شانزەهەمی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1888: ماسیو ئارنۆلد، شاعیری ئینگلیزی.
1889: باوكە دامیان، قەشە و مژدەدەری بەلجیكی.
1912: ئیدوارد جون سمیس، كەشتیەوانی كەشتی تایتانیك.
1921: مەحمود پاشای جاف، كەسایەتی ناسراوی عەشیرەتی جاف.
1925: جۆن سینگەر سارجنت، هونەرمەندی شێوەكاری ئەمەریكی، لە لەندەن، لەدایكبووی (12/1/1856)ە.
1927: گاستون لیرو، نوسەری فەرەنسی.
1980: جان بۆل سارتەر، نوسەر و فەیلەسوفی فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1964ز.
1982: خالید ئیسلامبولی، بكوژی سەرۆكی میسری (محەمەد ئەنوەر سادات).
1990: جریتا جاربو، ژنە ئەكتەری سویدی.
1998: بول بوت، سیاسەتمەدار و عەسكەرتاری كەمبۆدی.
2002: ئەنتوان ریمی، دەرهێنەر و بەرهەمهێنی لوبنانی.
2012: سەمیر سەعید، گۆڵچی تۆپی پێی كوێتی.

جەژن و بۆنەكان:

ڤێستیڤاڵی ئەریرانگ لە كۆریای باكور بۆ ئاهەنگی جەژنی لەدایكبوونی كیم ئیل سونگ.

PUKmedia    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket