riklam

د.به‌رهه‌م بۆ پارێزگای سه‌ماوه‌: داكۆكی له‌ مافه‌كانتان ده‌كه‌ین

عیراق 09:10 PM - 2019-04-14
.

.

د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگای سه‌ماوه‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 14-4-2019، چاوی به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامانی پارێزگا و پارێزگاری شاره‌كه‌ ئه‌حمه‌د مه‌نفی جۆده‌ كه‌وت.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ عیراق دووچاری سته‌مێكی گه‌وره‌ی ده‌یان ساڵه‌ ھاتووه‌، ھه‌ر له‌ سه‌رده‌می رژێمی پێشوو تا سه‌رھه‌ڵدانی تیرۆریستانی داعش له‌ به‌ر ئه‌وه‌ پێویستمان به‌ یه‌كریزی ھه‌یه‌ له‌ پێناوی بونیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان تا ساڕێژ كردنی برینه‌كانی رابردوو و ده‌ربازببین تا وه‌كو   ژیانێكی باشتر به‌ده‌ست بھێنین كه‌ شایسته‌ی گه‌له‌كه‌مان بێت.

سه‌رۆك كۆمار، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ یاده‌وه‌ریه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌ڕێزی سه‌ماوه‌دا ھه‌یه‌ و ھه‌رده‌م ده‌بێته‌ پشتیوانیان، ھاوكات باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ سه‌ماوه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ھێزی كۆمه‌ڵایه‌تیان ھه‌یه‌، ھه‌روه‌ھا دووچاری سته‌م و زۆرداریه‌كی گه‌وره‌ی رژێمی پێشوو ھاتوون، كه‌ ھێشتا ئاسه‌واره‌كانی به‌دی ده‌كرێت، داواشی كرد له‌ به‌رپرسانی شاره‌كه‌ بۆ خستنه‌گه‌ری گشت ھه‌وڵه‌كانیان بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و سه‌قامگیری  پارێزگاكه‌ و ھه‌وڵدانیش بۆ راكێشانی وه‌به‌رھێنه‌ران و سه‌رمایه‌گوزاران، به‌مه‌به‌ستی كاراكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و سێكته‌ره‌كانی دیكه‌ و فه‌راهه‌م كردنی گه‌شتوگوزار و گرنگی دان به‌ سروشت و ئه‌و شوێنه‌واره‌ مێژووییانه‌ی كه‌ سه‌ماوه‌ی پێ ناسراوه‌.

ھه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح گوێبیستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی تێرو ته‌سه‌ل بوو كه‌ به‌رپرسانی شاره‌كه‌ خستییانه‌ ڕوو، له‌ گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی كه‌ رێگرن له‌ به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی شاره‌كه‌، ھاوكات باسیان له‌گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كان كرد كه‌ له‌بواره‌ جیاجیاكاندا به‌ده‌ست ھاتوون.

PUKmedia نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket