riklam

عیراق.. ژماره‌ی توشبووانی ئایدز زیادیكردووه‌

عیراق 08:52 PM - 2019-04-14
.

.


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماری دوو ساڵی رابردووی ژماره‌ی توشبووانی به‌نه‌خۆشی ئایدز بڵاوكرده‌وه‌  و هۆشداریش به‌ هاووڵاتییان ده‌دات.

 به‌هجه‌ت عه‌بدول ره‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ ئایدز له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، ساڵی 2018، 224 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ڤایرۆسی ئایدز له‌عیراق تۆماركراوه‌.

وتیشی، به‌راورد به‌ساڵی 2017 رێژه‌كه‌ دوو هێنده‌ زیادیكردووه‌ و جه‌ختیشكرده‌وه‌، ئه‌نجامدانی كاری سێكسی هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی خواردنی ناته‌ندروست و سه‌ردانی كردنی مه‌له‌وانگه‌ و مه‌ساجه‌ نه‌شیاوه‌كان به‌شێكی ترن له‌هۆكاری بڵاو بوونه‌وه‌ی.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ ئایدز داوای له‌هاووڵاتییانی عیراق كرد له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.

 هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هاووڵاتییان به‌رده‌وام پشكنیكی پزیشكی ئه‌نجامبده‌ن، چونكه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ دوای ساڵانێكی دوور و هه‌ندێك جار دوای 15 ساڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی تووشبوو به‌دیار ده‌كه‌وێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket