riklam

پشدەر.. 14 تۆن جگەری ئێرانی دەستیبەسەردا دەگیرێت

ئابوری 06:38 PM - 2019-04-14
.

.

لە دەروازەی مەرزی كێلێی سنوری قەزای پشدەر بری 14 تۆن جگەری ئێرانی دەستیبەسەردا گیرا.

لەوبارەیەوە جەوهەر رەسوڵ بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین بە PUKmedia ی راگەیاند: لەدەروازەی كێلێ لەسنوری قەزای پشدەر توانراوە دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا كە 14 تۆن جگەری ئێرانی تێدابوەو لەوڵاتی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە.

وتیشی: لەئێستادا وڵاتی ئێران لەڕیزبەندی ئەوڵاتانەی دونیادایە كەمەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەی هەیەو لەوچوارچێوەیشدا بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێم هاوردەی جگەری ئێرانی بەهەموو شێوازێك قەدەغەیەو رێگە پێدراو نیە.

 PUKmedia هونەر رەسوڵ - قەڵادزێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket