riklam

سەرۆك كۆمار:رژێمی سەدام لەبیابانی سەماوە هەزاران كوردی زیندە بەچاڵكرد

جینۆساید‌‌ 04:57 PM - 2019-04-14
.

.

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، دووپاتی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك تاوانەكانی پێشوو لە بیرناكەین و ، وەبیرهێنانەوەشیان هاوكار دەبێت بۆ یەكڕیزی گەلەكەمان لە پێناوی دووبارە نەبونەوەی زۆرداریدا.

سەرۆك بەرهەم ساڵح، لەمیانی دیدارەكەیدا لەهۆڵی غەدیر، لە پارێزگای سەماوە ئەمڕۆ 14ی نیسانی 2019، لەگەڵ چێن و توێژە كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و سەرۆك هۆزەكان و پێاو ماقوڵانی سەماوەدا ئاماژەی بەوە كرد،  كە لە بۆنەیەكی غەمناك و كارەساتێكی دڵتەزێندا سەردانتان دەكەم، كە رژێمی پێشوو ئەنجامی داوە و بووە هۆی گیان لە دەستدانی هەزاران لە هاووڵاتی سیڤیلی بێ تاوان، كە ئەوەیش نیشانەی زۆرداری و تاوانكاری بوو لە دژی سەرجەم هاووڵاتیانی عیراق بەكورد و عەرەب و توركمان و موسڵمان و كریستیانەوە.

هەروەها سەرۆك بەرهەم ساڵح، ئاماژەی بەوە كرد كە رژێمی سەدام هەزاران كوردی بێ تاوانی لە پیرمێرد و منداڵ و ژنانی لە بیابانی سەماوەدا زیندە بەچاڵكرد، سەرەڕای تێپەربوونی سی ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا، ئەمڕۆ گۆڕێكی دیكەی بەكۆمەڵی نەك تەنها كورد بەڵكو هەموو عێراقییەكان دەدۆزینەوە، روونیشیكردوە كە روخانی رژێمی پیشوو، پێویستی بەقوربانی دانێكی گەورە هەبووە، چونكە ستەمكاربوو خەڵكی كوردستان و ناوەڕاست و خواروی عیراق لە هەمان ستەم لێكردن هاوبەش بوون.

هاوكات سەرۆك كۆمار ئاماژەیشی كرد كە خەڵكی سەماوە، برا كوردەكانیان لەئامێزگرت لەكاتی ئەنفالەكاندا ئەوەیش چاكەیەكی گەورەیەو لە بیرناكرێت، هەروەها وتی: ئێمە لە وڵاتێكدا دەژین كە لە ئارامی و خوشگوزەرانیدا هاوبەشین  و دەبێت هەمووشیان سودمەندبن لە سەروەت و سامانەكەیشیدا بۆ ئەوەی نەهامەتیەكانمان دووبارە نەبنەوە دەبێ هاوهەڵویست بین لەدژی گەندەڵكاران.

سەرۆك كۆمار، دووپاتی لەوەكردوە كە شاری خۆشەویستی سەماوە ئازیزەو لە بەغدایش پێویستە پشتیوانیان بكەین، حكومەتیش كارنامەیەكی باشی هەیە بۆ خزمەتگوزارییەكان و سوربوونێكی گەورەی میللیش هەیە بۆ جێبەجێكردنی كارنامەكە، ئەوەیش وامان لێدەكات كە زیاتر سوربین لەسەر یەكڕیزی نێوان پێكهاتەكان و بەرجەستەكردنی سەركەوتنەكان و رزگاكردنی وڵات لە چەنگی گەندەڵكاران. 

هەروەها سەرۆك بەرهەم ساڵح وتی: بەڵێنم بۆ خەڵكی بەڕێزی سەماوە، ئەوەیە من بەڕێزو بەخشندەیی و لێبوردەیی ئێوە دەزانم، چونكە باوكم یەكێك بوو لەو هەزاران دورخراوانەی كە لێرە لە نێوان ئێوەدا ژیاوە، ئێوەش بۆ ئەو و قوربانیەكانیش، باشترین پشت و پەنابوون، لەكاتێكدا ئێوە دووچاری ستەم بووبوونەوە، من وەك سەرۆك وەك برایەكیش خزمەتتان دەكەم ، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانیش لەبەغدا چاومان پێتان دەكەوێت، و داوای دۆسییەكی تایبەتیشم  كردووە كە ئەوەی بكرێت جێ بەجێی بكەین. 

هەروەها سەرۆك كۆمار لە درێژەی وتەكانیدا، ئاماژەی بەوە كرد كە سەركەوتن بۆ كەسوكارمان لە قوربانیانی ئەنفال و شەهیدانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لێمان دەخوازێت كە دادپەروەربین، پێش 30 ساڵ سەدام فەرمانی لە سێدارەدان و كوشتنی بۆ هاونیشتمانیانی بێ تاوان دەرئەكرد و چەك و بۆمبەكانی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی سیڤیلی دەكرد و بەبۆمبی كیمیایی لە كوردستان و ناوەڕاست و خواروی تۆپباران ئەكرد، لە بەر هیچ شتێك نەبوو، بەڵكو تەنها لە بەرئەوە بوو كە بەدەستەڵاتی ستەمكاری ئەو قایل نەبوون.

PUKmedia 

 

1 (1).jpeg

1 (2).jpeg

1 (4).jpeg

1 (5).jpeg

1 (6).jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket