riklam

دزى ده‌ریایى

بابەتی گۆڕاو 02:38 PM - 2019-04-14
.

.

دزى ده‌ریایى

× ترافیك لایتى ئه‌م شاره‌ زۆر زیره‌كه‌.. هه‌ر كه‌ بزانێ عه‌جه‌له‌ته‌ فه‌وره‌ن سوور ئه‌بێ.
× له‌ گه‌ڕه‌كى ئێمه‌ سه‌یاره‌ ته‌نیا یه‌ك زه‌لامى تیایه‌ كه‌چى ماتۆڕ سیان.
× له‌ (گۆڕان)ه‌وه‌ فێرببه‌.. زوو ئاشت به‌ره‌وه‌.
× حكومه‌ت زۆر شتى به‌درۆ خسته‌وه‌، نه‌ پاره‌ چڵكى ده‌سته‌ و نه‌ سه‌رى بێ رزق له‌ ژێر خاكدایه‌.
× به‌عزه‌ مه‌نصه‌بێ زۆر ئاسانه‌، هیچى ناوێ.. پێ بنێ به‌ كه‌رامه‌تى خۆتدا و ته‌واو.
× من ئه‌وه‌نده‌ نه‌گبه‌تم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فولكه‌شم خۆش بوێ، فڵق مرور ریزێ مه‌خروتى تیا قوت ئه‌كاته‌وه‌.
× ژنى كورد ئه‌گه‌ر رۆمانسییه‌تى هه‌ستێ ئه‌ڵێ سه‌رێك له‌ ماڵى باوكت نه‌ده‌ین؟
× خۆزگه‌م به‌و دڵه‌ى هیچ شتێك ته‌نگى ناكات، ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌ى حیزبه‌كانیش.
× كاربه‌ده‌سته‌كان دێن و ده‌ڕۆن، ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نیا هه‌ر گه‌نده‌ڵى یه‌.
× چوار رۆژى تر بارانه‌كه‌ به‌رده‌وام بوایه‌ هه‌ندێ مه‌سئول ئه‌بون به‌ دزى ده‌ریایى.
× خوایه‌ گیان سوید و دانیماركمان ناوێ، هیچ نه‌بێ بمانكه‌ به‌ سودان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket