riklam

PUKmedia زانیاری له‌باره‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه‌ ده‌خاته‌ڕوو

جینۆساید‌‌ 01:25 PM - 2019-04-14
.

.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی پارێزگای سه‌ماوه‌دا زیاتر له‌ 100 روفاتی كورد هه‌یه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌لی حسێن رۆژنامه‌نوس له‌ پارێزگای سه‌ماوه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر بوونی روفاتی ژماره‌یه‌ك كورد له‌و جێگه‌یه‌، له‌لایه‌ن شایه‌تحاڵێكه‌وه‌ بووه‌ كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌و شوێنه‌ روفاتی چه‌ندین كه‌س هه‌یه‌ كه‌له‌ناویاندا ژن و پیاو و منداڵ هه‌ن.

وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كان روفاتی زیاتر له‌ 100 كه‌س له‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌دا هه‌یه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان كوردن و له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان عیراق و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین تا گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵكه‌ هه‌ڵبدرێته‌وه‌.

له‌باره‌ی چۆنێتی زانینی ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ كه‌ كوردن، ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ وتی: وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك ده‌ستكرا به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌و روفاتی كچێكی منداڵ كه‌ جلوبه‌رگی كوردی له‌به‌ردابوو ده‌ركه‌وت و به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كه‌ش ئه‌وانه‌ی له‌و شوێنه‌ زینده‌به‌چاڵ كراون سه‌رجه‌میان جلوبه‌رگی كوردییان له‌به‌ربووه‌.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket