riklam

ئه‌نفال و گۆڕانی ده‌وران

جینۆساید‌‌ 12:46 PM - 2019-04-14
.

.

له‌و كۆشكه‌ی كه‌ بڕیاری ئه‌نفالكردنی كوردی لێ درا، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی عیراق بوو خه‌ڵكی كوردستانی به‌ده‌ست و چاو به‌ستراوی ره‌وانه‌ی سه‌حراكانی باشورو سه‌ماوه‌و نوگره‌ سه‌لمان كردو سه‌دان هه‌زار له‌ ژن و مناڵ و پیرو جوان زینده‌به‌چاڵكران.

گۆڕانی ده‌ورانه‌!
له‌و كۆشكه‌ی به‌غداوه‌ 14-4-2019  سه‌رۆك كۆماری عیراقی نوێ د به‌رهه‌م ساڵح به‌یاوه‌ری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان به‌ڕێكه‌وتین بۆ سه‌ردانی مه‌زاری غه‌ریبی ئه‌نفالكراوه‌كان له‌سه‌ماوه‌.

ئه‌م به‌یانییه‌ی 14-4 جیاوازیه‌كی مێژوویی له‌ ده‌ورانی زه‌مانه‌ له‌عیراق و له‌ گۆشه‌نیگای تراژیدیای ئه‌نفاله‌وه‌ به‌دی ده‌كرێ. ئه‌م رووداوه‌ هه‌ڵگری به‌هاو خوێندنه‌وه‌ی زۆره‌. گه‌رچی هێشتا داوای كه‌سوكاری قوربانییه‌كان له‌ گێڕانه‌وه‌ی ئێسكوپروسكی ئه‌نفالكراوان به‌دینه‌هاتوه‌ به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ په‌یامێكی نوێیه‌ بۆ په‌له‌ كردن له‌ پرۆسه‌ی پشكنین و هه‌ڵدانه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی ئێسك و پروسكی ئه‌نفالكراوه‌كانمان.


PUKmedia  / سالار مه‌حمود_ سه‌ماوه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket