ئه‌نفال و ئه‌نفالی گه‌رمیان
جینۆساید 12:43 PM - 2019-04-14.
وشه‌ی (ئه‌نفال) زاراوه‌یه‌كی ناو قورئانه و به واتای (غه‌نیمه – ده‌ستكه‌وت) دێت، زۆربه‌ی زانایان ڕایانوایه؛ ئه‌نفال به‌و ماڵ، سامان، ئاژه‌ڵ و كه‌لوپه‌النه ده‌وترێت كه له سه‌رده‌می خۆیدا شه‌ڕكه‌ره‌كانی موسوڵمانان له شه‌ڕدا به‌ده‌ستیان هێناوه، وشه‌ی (ئه‌نفال) ناوی سوره‌تی هه‌شته‌می قورئانی پیرۆزه، زه‌مینه‌ی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م سوره‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی دوه‌می كۆچی به‌رامبه‌ر ساڵی (623)ی زایین، دوای جه‌نگی به‌دری گه‌وره كه له‌نێوان له‌شكری موسوڵمانان و بێباوه‌ڕاندا رویدا. له ده‌قه قورئانیه‌كه‌دا ئه‌نفال مرۆڤ ناگرێته‌وه، به‌ڵام لای به‌عسیه‌كان مرۆڤ تاكه ئامانج بوه، ڕژێمی شۆڤینیزمی به‌عس له‌دوای پتر له (1364)ساڵ جارێكی تر ئه‌و سوره‌ته‌ی به دیدێكی عه‌ره‌بیانه‌ی به‌عسیانه‌وه، له به‌رچاوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا، له‌سه‌ر میلله‌تی كوردی موسوڵمان جێبه‌جێی كرد.
حكومه‌تی پێشوتری عێراق به هه‌شت قۆناغ شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی له باشوری كوردستان ئه‌نجامدا. له (21/2/1988 – 6/9/1988) به‌هاوكاری فه‌وجه‌كانی خه‌فیفه‌ی "جاش"، پرۆسه‌كه سه‌راپای ناوچه‌ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه و شۆڕشی گرته‌وه، كه ئه‌وانیش بریتیبون له ناوچه‌كانی: (دۆڵی جافایه‌تی، شارباژێڕ، مه‌رگه، پشده‌ر، قه‌ره‌داغ، ته‌واوی گه‌رمیان، شاره‌زوور، هه‌وارامان، پێنجوێن، گۆپته‌په، عه‌سكه‌ر، ده‌شتی كۆیه و ده‌شتی هه‌ولێر، بالیسان، باڵه‌كایه‌تی و بادینان).
لێرده‌دا به كورتی ڕوناكی ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ریه‌ك له و قۆناغانه، پاشان به شێوه‌یه‌كی وردتر له‌سه‌ر قۆناغی
(سێیه‌م)ـی شاڵاوه‌كه ده‌دوێین، كه به ئه‌نفالی ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌ناسرێت.
قۆناغه‌كانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال له باشوری كوردستان:
ئه‌نفالی یه‌كه‌م: ناوچه‌ی دۆڵی جافایه‌تی
ئه‌م قۆناغه له (23ی شوباتی تا 19 ی ئازاری 1988)ی خایاند، پێش ده‌ستپێكردنی په‌لاماره‌كه، سه‌ركردایه‌تی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كرد، به‌مه‌به‌ستی دارششتنی دوا نه‌خشه‌ی په‌لاماره‌كه. هێرشه‌كه كاتێك ده‌ستیپێكرد كه حكومه‌تی به‌عس به‌به‌شداری فه‌یله‌قی یه‌ك و فه‌یله‌قی پێنج سوپاكه‌ی و ده‌یان لیوای تایبه‌ت و به‌هاوكاری "جاش"، هێرشێكی به‌رفراوانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی مه‌رگه، دۆڵی جافایه‌تی و باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان- یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ئه‌نجامدا، له‌م هێرشه‌دا؛ رژێم چه‌ندین جۆر چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێنا. هێرشه‌كه له (نۆ) قۆڵه‌وه بو، به‌مشێوه‌یه:
قۆڵی یه‌كه‌م: له‌ڕێگای سه‌ره‌كی كارێزه به‌ره و گوندی گاپیلۆن.
قۆڵی دوه‌م: له دۆڵی ڕوته‌وه به‌ره و قزله‌ر.
قۆڵی سێیه‌م: له‌سه‌ر ڕێگای سورداشه‌وه به‌ره و زێوێ.
قۆڵی چواره‌م: له‌سه‌ر ڕێگای سورداشه‌وه بۆ قۆڵی پوشێن- قوڵه سه‌وز- كلكه‌ی سپیلك، له‌وێشه‌وه به‌ره و گوندی شه‌ده‌ڵه.
قۆڵی پێنجه‌م: له‌سه‌ر ڕێگای دوكانه‌وه بۆ سورداشه‌ی كۆن- هۆمه‌ر- قه‌وم- شه‌ده‌ڵه- شاخی دابان.
قۆڵی شه‌شه‌م: له‌سه‌ر ڕێگای دوكانه‌وه به‌ره و گوندی قه‌مچوغه- سه‌رمۆرد.
قۆناغی حه‌وته‌م: له قه‌ره‌سرته‌وه به‌ره و قه‌ڵه‌م پاشا- كاڵوسپی.
قۆڵی هه‌شته‌م: له‌سه‌ر ڕێگای بنگرده‌وه به‌ره و قه‌ره‌هه‌نجیر- شارستێن- سێده‌ر- دۆڵه‌بی- هه‌واره به‌رزه.
قۆڵی نۆیه‌م: له بنگرده‌وه به‌ره و ئاوه‌ژێ- چنارنه- سریوان.
له‌م قۆناغه‌دا؛ به‌شێك له گوندنشینان ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بون و نزیكه‌ی(200 – 250 )هاوڵاتی بێ‌تاوان له ژن، منداڵ و پیاو ئه‌نفالكران و هه‌رچی گونده‌كانی سنوره‌كه‌ش بو، له‌گه‌ڵ خاكدا ته‌ختكران.
ئه‌نفالی دووه‌م: ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ
هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، له (22ـی ئادار تا 1ـی نیسانی 1988) به‌رده‌وام بو، به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ناوچه‌یه ده‌ستگریكران گه‌یشتوه‌ته (2000 )دوو هه‌زار كه‌س و ده‌سبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی ئه‌منی سلێمانی كراون. سه‌ركردایه‌تی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی رژێمی عێراق له(22ـی نیسان به‌یاننامه‌ی ژماره‌ی 3109)ـی بڵاو كرده‌وه، تیایدا؛ باسی له پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ده‌كات، ده‌ڵێت: (خیانه‌تكاران) و تێكدانی بنه‌كه‌كانیان له (ته‌كییه، به‌لگجار، مێولی، بانی مورد، چرچه‌قه‌ڵا، به‌له‌كان، ده‌به‌ندفه‌قریه، قه‌ره‌داغ، ئۆقڵا، جافه‌ران، باوه‌خشێن، سێوسێنان، زه‌رده، كلۆش، بێركێ، كڵاو جومعه، به‌خشێ، ده‌ربه‌ند باسه‌ره، سه‌رگرمه، قۆپی قه‌ره‌داغ و ئاژه‌داخ).
ئه‌نفالی سێیه‌م: ناوچه‌ی گه‌رمیان
ئه‌م شاڵاوه‌ی ئه‌نفال ناوچه‌ی گه‌رمیانی به چڕی گرته‌وه، به به‌رفراوانرتین و به‌ربڵاوترین قۆناغی ئه‌نفال داده‌نرێت، زۆرترین قوربانی ماڵی و گیانی لێكه‌وته‌وه، له باسه‌كانی دواتردا؛ به وردتر و به‌ئاماژه‌دان به سنوره‌كانی شاڵاوه‌كه، هۆكاره‌كانی په‌لاماره‌كه و زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ده‌دوێن.
ئه‌نفالی چواره‌م: ئه‌نفال حه‌وزی زێی بچوك
ئه‌نفالی حه‌وزی زێی بچوك (3ـی مایسی 1988) ناوچه‌یه‌كی فراوانی له‌باكوری ئه‌و ڕێگا گشتیه گرته‌وه كه شاری كه‌ركوك به شاری سلێمانی ده‌گه‌یه‌نێ و هه‌روه‌ها باشوری ڕێگای نێوان كۆیه- ده‌ریاچه‌ی دوكانیشی گرته‌وه، كه بریتی بو له ناوچه‌كانی (شوان، شێخ بزێنی، ده‌شتی كۆیه، گۆپته‌په، عه‌سكه‌ر، دێگه‌ڵه و ئاڵتون كۆپری).
ئه‌نفالی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌م: ئه‌نفالی ناوچه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر
له (24/5/1988 – 31/8/1988 )ئه‌نجامدرا، ئه‌م سێ شاڵاوه نزیكه‌ی نیوه‌ی پانتایی باشوری كوردستانی گرته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گونده‌كانی سه‌ر به‌ناحیه و قه‌زاكانی (كۆیه، ناحیه‌ی دێگه‌ڵه) له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری (هه‌ولێر، شه‌قاڵوه، ڕه‌واندز، چۆمان، چیای قه‌ندیل، ڕانیه، چوار قوڕنه، هیزۆپ، زنجیره چیای باواجی) و چه‌ندین شوێنی تریشی گرته‌وه. قۆناغی (شه‌شه‌م و حه‌وته‌م)، له‌نێوان هه‌ردوو مانگی (ته‌مموز و ئاب) به‌درێژایی ناوچه‌كانی(شه‌قڵاوه، خۆشناو و ڕه‌واندوز) ئه‌نجامدرا و ناوچه‌كانی (سماقۆڵی، دۆڵی ئالانه و بالیسانی) گرته‌وه و پاكتاوكران.
ئه‌نفالی هه‌شته‌م: ئه‌نفالی بادینان
ئه‌م شاڵاوه له (25ـی ئاب–6ـی ئه‌یلویل 1988)ـی خایاند، به‌هێرشێكی كیمیاویی له‌ناوچه‌ی(زێره‌شكانی) نزیك سنوری عێراق و توركیا ده‌ستیپێكرد، له‌م قۆناغه‌دا؛ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌ركه‌وتن، له‌وانه: (دهۆك، زاخۆ، كانی ماسی، زێوه، دێره‌لوك، ئه‌تروش و زاوێته).
ئه‌نفالی گه‌رمیان:
قۆناغی سێیه‌می ئه‌نفال: ئه‌نفالی ناوچه‌كانی گه‌رمیان
سه‌خترتین و سامناكرتین قۆناغی ئه‌نفال بو، له (7ی نیسان – 20ی نیسانی 1988) ناوچه‌كانی (كه‌ركوك، دوزخورماتو، كفری، كه‌لار، ده‌ربه‌ندیخان، زنجیره چیای قه‌ره‌داغ، ته‌كیه، چه‌مچه‌ماڵ و قه‌ره‌هه‌نجیری)ـی گرته‌وه.
حكومه‌تی پێشوتری عێراق ئه‌م شاڵاوه‌ی له (13) قۆڵه‌وه ئه‌نجامدا، قۆڵه‌كانیشی به‌مشێوه‌یه دابه‌ش كردبو:
قۆڵی یه‌كه‌م: له دوزخورماتوه‌وه به‌ره و باشته‌په و ئاوه‌سپی.
قۆڵی دووه‌م: له كفرییه‌وه به‌ره و ئۆمه‌ربل و عه‌زیز قادر.
قۆڵی سێیه‌م: له‌كفرییه‌وه به‌ره و ده‌راجی.
قۆڵی چواره‌م: له كه‌لاره‌وه به‌ره و تیله‌كۆ و كوڵه‌جۆ.
قۆڵی پێنجه‌م: له پێبازه‌وه به‌ره و شێخ ته‌ویل.
قۆڵی شه‌شه‌م: له پونگه‌ڵه‌وه به‌ره و به‌كربایه‌ف.
قۆڵی حه‌وته‌م: له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به‌ره و درۆزنه.
قۆڵی هه‌شته‌م: له چیای قه‌ره‌داغه‌وه به‌ره و ته‌په‌كه‌روس.
قۆڵی نۆیه‌م: له قادركه‌ره‌مه‌وه به‌ره و ئیبراهیم غوڵام.
قۆڵی ده‌یه‌م: له چیای قه‌ره‌داغه‌وه به‌ره و درۆزنه.
قۆڵی یانزه‌یه‌م: له قه‌ره‌حه‌سه‌نه‌وه به‌ره و هه‌ناره و مه‌حمود په‌ریزاد.
قۆڵی دوازده‌یه‌م: له له‌یلانه‌وه به‌ره و تازه‌شار.
قۆڵی سیازده‌یه‌م: له سه‌نگاوه‌وه به‌ره و سه‌رقه‌ڵا.
پلانه‌كانی په‌لامار له ئه‌نفالی (سێ)ـی گه‌رمیان دا:
حكومه‌تی پێشوتری عێراق هه‌مو قۆڵه‌كانی په‌لاماری ناوچه‌جیاوازه‌كانی گه‌رمیانی بۆ سه‌ر (سێ) پلانی سه‌ره‌كی دابه‌شكردبو، به‌مشێوه‌یه:
یه‌كه‌م: پلانه‌كانی په‌لامااری خورماتو:
به‌ره‌به‌یانی (7ی نیسان – 9ی نیسانی 1988) هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عس به هاوكاری و به‌رچاوڕونی فه‌وجه‌كانی"جاشه‌كان"، له كه‌ركوك، له‌یلان، چه‌مچه‌ماڵ و سه‌نگاوه‌وه به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تی سنوری قه‌زاكه، به‌ره‌و دوزخورماتو ده‌ستیان به‌جوڵه‌كرد، بۆئه‌وه‌شی به‌باشرتین شێوه پلانه‌كه جێبه‌جێبكه‌ن، هێزه‌كانیان دابه‌شی (سێ) به‌ره‌ی سه‌ره‌كی كرد، ئه‌وانیش:
به‌ره‌ی یه‌كه‌م: له ناحیه‌ی(نه‌وجول)ـه‌وه به‌ره‌و (چه‌می ئاوه‌سپی)، له‌م هێرشه‌دا دانیشتوانی گونده‌كان بێ ئاگابون، چونكه زۆر له‌ناكاو و كتوپڕ بو، له‌ئه‌نجامدا؛ سه‌رجه‌م گونده‌كان خاپوركران و گوندنشینه‌كانیش ڕاپێچی كامپه‌كان كران.
به‌ره‌ی دووه‌م: هێرشێكی به‌رفراوانتر له‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆسه‌ر گونده‌كانی ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری چه‌می ئاوه‌سپی ده‌ستیپێكرد، له‌م هێرشه‌دا؛ (17) گوند به‌ته‌واوی وێرانكران و گوندنشینانیش به تراكتۆری خۆیان و ئیڤای عه‌سكه‌ری، به‌ره‌و خورماتو بران و تائێستاش چاره‌نوسیان نادیاره.
به‌ره‌ی سێیه‌م: هێرشه‌كه له‌لایه‌ن هێزێكی هاوبه‌شه‌وه بۆ سه‌ر گوندی(تازه‌شار) ئه‌نجامدرا، كه ته‌نیا (20)ماڵی تێدابو، له‌م هێرشه‌دا؛ هێزه هاوبه‌شه‌كه‌ی به‌عس دوچاری به‌رگری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان – یه‌كێتیی- شیوعی بویه‌وه، پێشمه‌رگه‌كان ژماره‌یان ته‌نها (24) پێشمه‌رگه بو، (17)یان سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ئه‌وانی تریشیان سه‌ر به حیزبی شیوعی كوردستان بون، له‌ئه‌نجامی به‌رگری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه؛ سوپا په‌نای بۆ چه‌كی كیمیاوی برد و له‌ئه‌نجنامدا؛ (24) پێشمه‌رگه شه‌هیدبون و له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌خورماتو، له‌گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا خرانه ژێر گڵه‌وه.
دووه‌م: پلانه‌كانی په‌لاماری قادر كه‌ره‌م و باكوری گه‌رمیان:
ئه‌م په‌لاماره ئه‌و ناوچانه‌ی گرته‌وه كه هه‌ردو هۆزی(جه‌باری و زه‌نگه‌نه)ـی لێ گریسابونه‌وه و به‌ر ترسناكرتین په‌لامار له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال كه‌وتن، پلانه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی (سێ) هێرشه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نرا، به‌مشێوه‌یه:
هێرشی یه‌كه‌م: له (10ـی نیسانی 1988) هێزێكی تایبه‌تی سوپای عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌مید (بارق عبدلله حنته) له‌ناوچه‌كانی (كه‌ركوك، چه‌مچه‌ماڵ)ـه‌وه به‌ره‌و ئاراسته‌ی باشور جوڵه‌یان پێكرا، له‌ئه‌نجامدا؛ هه‌موو گونده‌كانیان وێران‌كرد.
هێرشی دووه‌م: له (11/4/1988 )هێزێكی چه‌كداری "جاشه‌كان" له قادركه‌ره‌مه‌وه بۆ تێكدانی گوندی (برایم غوڵام)ـی هۆزی (زه‌نگه‌نه) جوڵه‌ی پێكرا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی گوندنشینانی ناوچه‌كه ئاگاداری پلانی ئه‌نفالكردنیان و ناوچه‌كه‌یان جێهێشتبو، كه‌چی له‌ئه‌نجامدا؛ به‌هۆی نه‌بونی هیچ ده‌ره‌تانێكه‌وه، خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا.
هێرشی سێیه‌م: له‌به‌رده‌وامی هێرشه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی گه‌رمیان، هێزێكی هاوبه‌ش له سوپا و "جاش"له قۆڵی (سه‌نگاو)ـه‌وه په‌لاماری گونده‌كانی (زه‌نگه‌نه)یاندا، ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی كه هێزێكی گه‌وره‌تری سوپا به‌ده‌یان تانكه‌وه له ناحیه‌ی(سه‌نگاو)ـه‌وه به‌ره‌و ڕۆژئاوا و به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بنكه‌یه‌كی (پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان) له دۆڵی (گوڵباخ) جوڵه‌یان پێكرا، له‌وێدا؛ شه‌ڕێكی قورس ڕویدا و سێ پێشمه‌رگه له (قه‌یتول) و حه‌وت پێشمه‌رگه‌ی تریش له(گه‌ڕاو) شه‌هیدبون.
سێ یه‌م: پلانه‌كانی سه‌نگاو و باشوری گه‌رمیان
له‌لای باشوری ئه‌وپه‌ڕی گه‌رمیانه‌وه كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ ناوچه عه‌ره‌بكراوه‌كانی دیاله، كاتژمێر(6:30)ـی سه‌رله‌به‌یانی (9ـی نیسانی 1988 )، ڕه‌تڵی یه‌كه‌می هێزه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی (عه‌مید سامی) - له‌فه‌یله‌قی یه‌كی سوپا، له‌شارۆچكه‌ی كفرییه‌وه كه‌وته‌ڕێ. هه‌ر له‌هه‌مان به‌یانیدا؛ ڕه‌تڵه‌كانی تر له پێگه‌كانیانه‌وه كه له‌كه‌لار، پێبازو پونگڵه بو كه‌وتنه پێشڕه‌وی، ستراتیجی سه‌ره‌كیشیان هه‌مان ئه‌وه‌ی باكوری گه‌رمیان بو، كه‌بریتی بو له پرۆسه‌ی ئابڵوقه‌دانێكی گه‌وره و فراوان له‌چه‌ندین لاوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به ڕه‌شبگریی ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵكه مه‌ده‌نیه‌ی گه‌مارۆیان داون و ڕوخاندنی گونده‌كانیان و كۆزه‌كردنیان بۆ سه‌ر ڕێگاوبانه سه‌ره‌كیه‌كان یان ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر بۆ كۆكردنه‌وه‌یان دانرابون، هه‌روه‌ها ناچاركردنی پێشمه‌رگه تا به‌ره و شوێنه داخراوه‌كان بڕۆن و ڕێی ده‌ربازبونیان لێ‌بگرن، چونكه هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بو بنكه و سه‌نگه‌ره‌كانی (یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان) تێكبشكێنن. سه‌رباری به‌رگری زۆری پێشمه‌رگه و تێكشكاندنی هێزه‌كانی سوپا و پاشه‌كشه‌یان، به‌ڵام دواجار پێشمه‌رگه بۆی ده‌ركه‌وت به‌رگریكردن بێسوده و كشانه‌وه، خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌ستیانكرد به جێهێشتنی گونده‌كان، له‌وكاته‌دا سوپا به‌مه‌ی زانی و ده‌وریگرتن و ده‌ستگریكردن و به ئیڤای سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی كردن.
له (11ی نیسانی 1988) هێزی هاوبه‌شی دووه‌م به‌فه‌رمانده‌یی (نه‌قیب عه‌بد عه‌واد) له‌فه‌وجی پیاده‌ی(417) له ڕه‌تڵه‌كه‌ی جیابویه‌وه، به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی گوندی دورشاجی كه ماوه‌ی چه‌ند میلێك له ڕۆژئاوای هۆمه‌ربله‌وه بو، له‌وكاته‌دا؛ خه‌ڵكه‌كه خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كه كرد و ڕاگوێزران بۆ ئۆردوگایه‌ك كه به‌تایبه‌ت ئاماده‌كرابو له‌نزیك فیرقه‌ی پیاده‌ی بیست و یه‌ك، به‌پێی ڕاپۆرتی ئیستیخبارات مه‌به‌ست له‌و شوێنه تایبه‌ته قه‌ڵاكه‌ی قۆره‌توه. هێزه‌كه‌ی عه‌وادی ئه‌و شه‌وه له دوڕاجی مایه‌وه و بۆ به‌یانیه‌كه‌ی گه‌ڕایه دواوه و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ره‌كیه‌كه‌دا یه‌كیگرته‌وه و له‌ڕێگاكه‌شیدا؛ هه‌ردو گوندی به‌له‌گه‌ی گه‌وره و بچوكی سوتاند.
سه‌رله‌به‌یانی(9ـی نیسانی 1988) هێزێكی تری سوپای عێراق به فه‌رمانده‌یی ڕائید (منژر ابراهیم یاسین) له‌كه‌لاره‌وه به‌ره‌و هه‌ردو گوندی تیله‌كۆی خوار و سه‌رو جوڵێنرا، له‌به‌یانی زووی( 11ـی نیساندا)؛ هه‌ردو گوندی كوڵه‌جۆیان ڕوخاند، لێره هێزه‌كه ڕووبه‌ڕوی به‌رگری بویه‌وه و چوار سه‌رباز برینداربون، ئه‌و گوندانه ڕێگایان نه‌بو سوپا ناچاربو فڕۆكه به‌كاربهێنێت، هێزه‌كه به‌هه‌ركوێدا گوزه‌ری ده‌كرد گونده‌كانی ده‌ڕوخاند، پاش ئه‌وه‌ی گوندی كوڵه‌جۆیان ڕوخاند، هێزه‌كه له‌وێوه به‌ره‌و باكورد پێشڕه‌وی كرد، كاروانێك بلدۆزه‌ر و ئیڤای به‌تاڵی شوێن خۆی خستبو، زۆری پێنه‌چو گه‌یشته هه‌واره به‌رزه، دواتر به‌ره‌و گوندی كونه‌كۆتر پێشڕه‌ویانكرد، ئه‌م گونده شه‌ش ماڵی لێبو هه‌ر به په‌لاماره‌كه‌یان زانی گونده‌كیان چۆڵكرد و هه‌ڵهاتن، به‌ڵام دواتر كه‌وتنه نێو ده‌ورێیه‌كی سوپاوه، ئه‌فسه‌رێك به‌ڵێنی پاراستین پێدابون، به‌ڵام واده‌رنه‌چو، (36 )كه‌سی ئه‌و شه‌ش خێزانه بێسه‌روشوێنكران.
هێزێك تر له خۆرهه‌اڵته‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی (محمد نازم حه‌سه‌ن) له (پێباز و پونگڵه) به‌ڕێككه‌وتن و گوندی (شێخ ته‌ویل)یان وێران‌كرد. پاشان خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه كه به‌هه‌زاران كه‌س ده‌بون، له گوندی (فه‌قێ مسته‌فا) به‌سه‌رباز و "جاش" ده‌وره‌یان گریاو هه‌موویان ڕاپێچی قه‌ڵا سه‌ربازییه‌كه‌ی قۆره‌تو كران.
گوندنشینانی به‌ر شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، دوای گه‌یشتنی ده‌ستی سوپا و جاشه‌كان به گونده‌كانیان و ته‌ختكردنی ماڵ و باخ و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان، به ئۆتۆمبیلی خۆیان و سوپا، ڕاپێچی چه‌ند سه‌نته‌ر و كامپێك ده‌كرانه‌وه، تاوه‌كو به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی پلان بۆدانراو له‌یه‌كتریان جیابكه‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌ی چاره‌نوسێكی نادیار بكرێنه‌وه، لێره‌دا ئاماژه به‌گرنگرتین ئه‌و سه‌نته‌ر و كامپانه ده‌ده‌ین:
1 .سه‌نته‌ری مله‌سوره.
2 .سه‌نته‌ری عه‌لیاوا.
3 .سه‌نته‌ری له‌یلان.
4 .سه‌نته‌ری قادر كه‌ره‌م.
5 .سه‌نته‌ری مه‌ركه‌ز شه‌باب و دواناوه‌ندی ڕه‌شید - دوزخورماتو.
6 .سه‌نته‌ری چه‌مچه‌ماڵ.
7 .كامپه‌كانی(دبس، تكریت و تۆپزاوا).
ئه‌نجامه‌كانی شاڵاوی قۆناغی سێیه‌می ئه‌نفال – ئه‌نفالی ناوچه‌ی گه‌رمیان و كاریگه‌رییه‌كانی:
به‌پێی ئه‌و ئاماره نافه‌رمیانه‌ی تائێستا له‌سه‌ر زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال بۆ سه‌ر باشوری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراون، ناوچه‌ی گه‌رمیان زۆرترین قوربانی گیانی و ماددی به‌ركه‌وتوه، كه ئه‌مانه‌ن:
1 .45 هه‌زارو 777 خێزان ئاواره‌و به‌ندو بێ سه‌روشوێن كران.
2 .871 گوند‌و شه‌ش ناوه‌ندی ناحیه سوتێنران و له‌گه‌ڵ خاكدا یه‌كسانكران.
3 .39 هه‌زارو 178 خان‌و، 381 قوتابخانه، 657 مزگه‌وت و 69 نه‌خۆشخانه وێرانكران.
4 .52 عه‌ماری ئاو و ماتۆڕی ئاو، 47 مه‌كینه‌ی ئاش و 135 كارێز و ئه‌ستێڵ ته‌قێنرانه‌وه.
5 .157 ته‌كیه، خانه‌قا، مه‌رقه‌د و شوێنه‌واری پیرۆز وێرانكران.
6 .1435 ڕه‌ز سوتێنران، 570 هه‌زار تۆن گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه له‌گه‌ڵ 17 هه‌زار و 220 تراكتۆر و
مه‌كینه‌ی جۆراوجۆر به‌تاڵان بران.
7 .472 هه‌زار و 770 سه‌ر مه‌ڕو بزن، له‌گه‌ڵ 15 هه‌زار سه‌ر ره‌شه‌وڵاخ به‌تاڵانبران.
8 .له‌باره‌ی زیانه گیانیه‌كانه‌وه، هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه به بێسه‌روشوێن بوونی (70 – 80) هه‌زار مرۆڤی
كورد ده‌كه‌ن له‌م قۆناغه‌دا.
هۆكاره‌كانی پشت ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال: ئه‌نفالی ناوچه‌ی گه‌رمیان:
توێژه‌ران و پسپۆرانی بواری جینۆساید و ئه‌نفال ئاماژه‌یان به گه‌لێك هۆكار كردوه كه حكومه‌تی پێشوتری عێراقی والێكردوه، په‌نا بباته به‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال له باشوری كوردستان به‌گشتی و ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌تایبه‌تی، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگرتینیانن:
1 .نیاز‌و مه‌رامی پرۆسه‌ی ئه‌نفال له گه‌رمیان دا زۆر ڕون و ئاشكرایه، به‌تایبه‌تی له‌وه‌دا بو كه ده‌بو ته‌واوی شوێنه‌واری نیشته‌جێبوونی مرۆڤی كورد له‌ناوچه‌كه بسڕێته‌وه.
2 .به‌عس پێیوابوه پێویسته دانیشتوانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك كه‌مه‌به‌ستی ناوچه‌كانی ئه‌نفالی سێی گه‌رمیانه كه‌مبكاته‌وه، وه‌ك (عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید)، ده‌ڵێت: "تۆ ده‌توانی نیو ملیۆن كورد له هه‌ولێر بكوژی، به‌ڵام ئه‌وه هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت، چونكه هه‌ولێر هه‌ر به كوردی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام كوشتنی 50 هه‌زار كورد له كه‌ركوك بۆ هه‌تا هه‌تایه كۆتایی به‌كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌هێنێت".
3 .هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق و دنیای ده‌ره‌وه (نه‌وت) فاكته‌ری سه‌ره‌كی ناكۆكیه‌كان و چه‌وساندنه‌وه و پاكتاوكردنی گه‌یل كورد بوه.
4 .هۆكاره‌كانی وه‌ك (سنوری جوگرافی، تۆبۆگرافیا، سیاسیی، ئابوری) گه‌رمیان، به‌مشێوه‌یه:
جوگرافی: نزیكی سنوری ناوچه‌ی گه‌رمیان له سنوری ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، كه به‌ئاسانی ده‌یتوانی هێرشبكاته سه‌ری و پرۆسه‌ی ئه‌نفالی تێدا ئه‌نجام بدات.
تۆبۆگرافیا: ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی(200 – 1000) مه‌تر له‌سه‌ر ئاستی ڕوی ده‌ریاوه به‌رزه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ناوچه‌یه‌كی به‌رزو ئاڵۆز نه‌بێت بۆ جموجوڵی سه‌ربازی، ده‌رفه‌ت ده‌دات به دوژمن تا له‌هه‌مو په‌لاماره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوبێت.
سیاسیی: ناوچه‌ی گه‌رمیان مه‌ڵبه‌ندی شۆڕشی نوێ بو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ستبونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوه به شۆڕش، چونكه دانیشتوانی ناوچه‌كه له‌مێژه په‌یوه‌ندی پته‌ویان به بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورده‌وه هه‌بوه، ئه‌وه‌ش وایكردوه به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و په‌لامار و ماڵوێرانیدابن.
ئابوری: ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر دوو ئاست به‌ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كه‌میان هه‌بونی نه‌وت له‌ناوچه‌كه كه له‌پێشوتردا باسمان لێوه‌كرد، دوه‌میشیان؛ به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداریه، ئه‌م ناوچه‌یه به‌هۆی به‌پیتی خاكه‌كه‌ی و له‌باری ئاوهه‌واكه‌ی، زۆرترین جۆری به‌روبوم و دانه‌وێڵه‌ی لێ ده‌چێنرێت، هه‌روه‌ك له‌وه‌ڕگایه‌كی باشیشه بۆ به‌به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕوماڵات.
له‌سه‌ر ئاسته گشتیه‌كه‌ش، هۆكاره‌كان بریتیبون له: دابڕینی به‌شێك له جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، بۆ نمونه زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان كه‌ناوچه‌ی سه‌خت و یاخین بۆ به‌ره‌نگاری و شه‌ڕ، له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌دا بو. هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن ڕژێمی عێراقه‌وه، وه‌ك كۆسپ و ڕێگرێك له‌به‌رده‌م یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب بینراوه. ئه‌وه بێجگه له مه‌به‌ستی ڕژێم له تێكدانی هاوسه‌نگی ته‌مه‌ن له‌نێوان گه‌نجانی كورد و گه‌نجه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق، چونكه له‌ڕێگه‌ی شه‌ڕه‌وه به‌شێكی زۆری توێژی گه‌نجان ده‌كوژرێن، هه‌رچی بارودۆخی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌وسای كورد‌و عێراق بو یه‌كێكی تر بو له‌هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال له باشوری كوردستان، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یارمه‌تی سیاسی و سه‌ربازی و دارایی پێشكه‌ش به عێراق ده‌كرد، ده‌بێت ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت كه سایكۆلۆجیه‌تی سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی عێراق و فه‌رهه‌نگه سیاسیه‌كه‌ی سه‌رانی ڕژێمی عێراقی له‌به‌ر گه‌ڵێك هۆكاری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه عه‌قڵیه‌تێكی شه‌ڕه‌نگخوازانه‌یان لا دروست ببو.
سود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
- جاسم محمد محمد علی:" ئه‌نفالی گه‌رمیان"، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی زانست، سلێمانی، 2002.
- ئه‌محه‌د حه‌مه ساڵح: ئه‌نفال؛ زامێك له زامه ساڕێژنه‌بوه‌كانی نیشتیمان"، ماڵپه‌ڕی "سبه‌ی"، (http://sbeiy.com/Article-38711)، (13/4/2017).
- عه‌بدوڵا كه‌ریم: "هه‌شت قۆناغی ئه‌نفال له‌ماوه‌ی سه‌دو نه‌وه‌دو هه‌شت ڕۆژدا"، به‌بێ شوێنی چاپ، گۆڤاری عه‌رعه‌ر، ژماره (3)، ساڵی سێیه‌م، 2003.
- یوسف دزه‌یی: "ئه‌نفال كاره‌سات – ئه‌جنام و ره‌هه‌نده‌كانی"، چاپی یه‌كه‌م، به‌بێ شوێنی چاپ، هه‌ولێر، 2001.
- داود محمد حسین: " گه‌رمیان له‌شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال دا"، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی یاد، به‌بێ شوێنی بڵاكردنه‌وه، 2012.
- خه‌لیل سه‌ركانی: "ئه‌نفال له‌یاده‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌كدا، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی گه‌نج، سلێمانی، 2009.
- عه‌داله‌ت عومه‌ر ساڵح: "پانۆڕامای تاوانه‌كانی سه‌دام" –توێژینه‌وه، ماڵپه‌ڕی ڕه‌مسی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
- نازه‌نیین محمد وهبی و ئه‌وانی تر:" مێژوی نوێ و هاوچه‌رخ – پۆلی دوازده‌هه‌می ئاماده‌یی وێژه‌یی"، چاپی ده‌یه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پرۆگرام و چاپه‌مه‌نیه‌كان، 2014.
- زه‌مان عه‌بده: "مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال"، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، 2010.
- هێمن كامیل ڕه‌شید: "ئه‌نفالی چوار‌و كاریگه‌رییه كۆمه‌اڵیه‌تیه‌كانی له‌سه‌ر گه‌نجی كه‌سوكاری ئه‌نفال"، گۆڤاری هه‌شتاو هه‌شت، ژماره (15)، 2009.
- زانا فه‌قێ محمد: " جینۆساید له باشوری كوردستان – ئه‌نفالی گه‌رمیان به‌نمونه"چاپخانه‌ی یاد، 2012.
- میدڵ ئێست وۆچ:" جینۆساید له عێراقدا.. په‌لاماری ئه‌نفال بۆ سه‌ر كورد"، و. له‌ئینگلیزییه‌وه: محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح تۆفیق، چاپخانه‌ی تیشك، سلێمانی، 2004.
- مه‌لا ته‌حیسن گه‌رمیانی:"بیره‌وه‌رییه‌كانم و به‌شێك له تراژیدیاكانی ئه‌نفال"، چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند، سلێمانی، 2003.
- عومه‌ر محه‌مه‌د:" ئه‌نفالی گه‌رمیان – سیاسه‌تێك و دوو ئامانج"، چاپخانه‌ی هێڵ، سلێمانی، 2010.
- شۆڕش حاجی ڕه‌سوڵ: ئه‌نفال- كورد‌و ده‌وڵه‌تی عێراق"، چاپی دووه‌م، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبریی- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، سلێمانی، 2003.
PUKmedia نوسینی / یادگار عه‌لی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24