riklam

ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا: یاده‌وه‌ری ئه‌نفال به‌ نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌

جینۆساید‌‌ 12:18 PM - 2019-04-14
.

.

ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا بروسكه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی بروسكه‌كه‌.
بۆ یادی به‌دناوی ئه‌نفال
شاڵاوی ئه‌نفال لوتكه‌ی دڕنده‌یی به‌عس بوو دژی خه‌ڵك و خاكی كوردستان، ئه‌م شاڵاوه‌ ته‌نها هه‌وڵێك نه‌بوو بۆ پاكتاوكردن و قڕكردنی مرۆڤی كوردی به‌ڵكو هه‌وڵێك بوو بۆ خاپوركردنی خاك و گوندو هه‌رچی بونه‌وه‌رێكه‌ كه‌ له‌م نیشتیمانه‌دا ئه‌ژیت، هه‌ربۆیه‌ به‌عس ره‌هه‌ندێكی ئاینی به‌م پرۆسه‌ به‌دناوه‌ به‌خشی و به‌ناوی ئاینه‌وه‌و به‌  به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی و جیهانه‌وه‌ پلانی قڕكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی جێ به‌جێ كرد، به‌داخه‌وه‌ ئه‌م پڕۆسه‌ به‌دناوه‌ به‌ئه‌ندازه‌ی كاولكارێكه‌ی نه‌مانتوانی وه‌ كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ربكه‌ین و له‌ سه‌رئاستی جیهان، جگه‌ له‌ هاوسۆزی كارێكی تری به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه‌ كه‌ قه‌ره‌بوبێت بۆ خه‌ڵكی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی تر،له‌م ڕۆژه‌دا داواكارم له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق هه‌وڵی ئاوه‌دانی زیاتر و هاوكاری زیاتر بده‌ن بۆ كه‌س و كاری ئه‌نفالكراون و قه‌ره‌بوویان بكه‌نه‌وه‌، كاریگه‌رێكانی ئه‌م شاڵاوه‌ به‌دناوه‌ تا چه‌ندین ده‌یه‌ی تر له‌ سه‌رمان ئه‌مینێته‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ وردی دراسه‌بكرێت و هه‌وڵی جدیش بدرێت بۆ ناساندنی وه‌ك جینۆساید، جارێكی تر یاد و یاده‌وری ئه‌نفالكراوانمان به‌ نه‌مری ئه‌مێنێته‌وه‌و ئه‌نجامده‌رانیشی له‌ زبڵدانی مێژوودا لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شیان وه‌ك میرات بۆ ئه‌مینێته‌وه‌.
                                                                 
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا حه‌مه‌ڕه‌ش


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket