مه‌هاباد.. هاووڵاتیبوونی فه‌خری به‌خشرایه‌ عه‌دنان كه‌ریم

مه‌هاباد.. هاووڵاتیبوونی فه‌خری به‌خشرایه‌ عه‌دنان كه‌ریم


14/4/2019 09:38:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی شاری مه‌هاباد له‌ میانه‌ی كۆنسێرتی "عه‌دنان كه‌ریم" له‌و شاره‌دا  نازناوی هاووڵاتیبوونی فه‌خرییان به‌خشیه‌ ئه‌و گه‌وره‌ هونه‌رمه‌نده‌ی گۆرانی كوردی.

كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم له‌ گه‌ڵ ئۆركێسترای فیلارموونیكی موكریان به‌ هاوكاریی دایره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و شاره‌وانی مه‌هاباد، ماوه‌ی سێ رۆژ له‌ 21 تا 23ی خاكه‌لێوه‌ له‌ هۆڵی وه‌حدتی شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ په‌راوێزی كۆنسێرته‌كه‌دا، هاووڵاتیبوونی فه‌خری مه‌هاباد له‌ لایه‌ن شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی ئه‌و شاره‌  پێشكه‌ش به‌ "عه‌دنان كه‌ریم" كرا.
هاوكات پۆرتێره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌رهه‌می په‌روین تاڵانه‌، پێشكه‌ش كرا.

له‌ په‌یامی شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی شاری مه‌هاباد بۆ پێدانی هاووڵاتیبوونی فه‌خری به‌ مامۆستا عه‌دنان كه‌ریم، هاتووه‌: "ئه‌وه‌ی له‌ سروه‌ باڵ‌سووك‌تر سنووره‌كان ده‌بڕێ و له‌ په‌پووله‌ هێمن‌ تر له‌ سه‌ر په‌ڕه‌ی دڵان ده‌نیشێ، هه‌ستی پیرۆزی له‌ هونه‌ر هه‌ڵكشاوه‌.

بێ‌گومان له‌م ناوه‌دا هونه‌رمه‌ندانی گه‌لانی به‌ش‌مه‌ینه‌ت ئه‌ركیان قورس‌تر و پێگه‌یان هه‌ستیارتره‌؛ بۆ ئێستا و داهاتووانیش ده‌بنه‌ په‌یامنێری جوانی و باڵوێزی كلتووریی نه‌ته‌وه‌یه‌ك. به‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ كه‌ هیچ خه‌ڵاتێك نییه‌ ئامپای ڕۆحی گه‌شی هونه‌رمه‌ندانی ڕاسته‌قینه‌ بێت و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ زایه‌ڵه‌ی سۆزی ده‌نگی هه‌میشه‌ سه‌وزتان شاری مه‌هاباد به‌هاری پێ‌ده‌كه‌وێ، وێڕای ڕێز و حورمه‌تی بێ‌بڕانه‌وه‌مان، به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه‌ نازناوی شارۆمه‌ندی فه‌خریتان وه‌ك پێ زانین پێ‌‌ده‌به‌خشرێ."

هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم به‌شێك له‌ داهاتی كۆنسێرته‌كه‌ی له‌ مه‌هاباد پێشكه‌شی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی لافاوه‌كه‌ی ئێران كرد.


PUKmedia  / له‌ جام كوردی وه‌رگیراوه‌

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • مام جەلال-ی سەرۆك و رۆژنامەنوس پشتیوان و قەڵای پاراستنی ئازادی رۆژنامەنوسی بوو

  • image04
  • ئەمرۆی زینی وەرتێ

  • image04
  • له‌ دیمه‌شق په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال لادرا

  • image04
  • میرانی بەدرخان بەمجۆرە مۆڵەتی رۆژنامەیان وەردەگرت

  • image04
  • سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ ساڵی 2000

  • image04
  • سلێمانی..كارەكانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ دەستیپێكرد

  • image04
  • ئه‌نفال هه‌وڵی قڕكردنی میللـه‌تێك

  • image04
  • هه‌موویان رۆیشتن.. سه‌رۆكی سودان-یش دوورخرایه‌وه‌


                                           

هۆڵه‌ندا.. یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رز راگیرا


رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 21-4-2019، له‌ شاری ئاڕنهێم هۆڵی ( Ab eleneartrhof1326833LR, Arnhem)  له‌ نێو ئاپۆڕه‌ی رۆژنامه‌نووسا...


  كۆپنهاگن.. یادی شه‌هیدانی كوردی فه‌یلی به‌رز راده‌گیرێت
  فینلاند.. رێوڕەسمی یادكردنەوەی یەكێتی تاوتووێ دەكرێت
                                           

ته‌ها سلێمان: ئه‌نفال و هۆلۆكۆست دوو تاوانی له‌یه‌كچوون


له‌ چاوپێكه‌وتنێكی PUKmedia له‌گه‌ڵ نوسه‌رو توێژه‌ر "ته‌ها سلێمان" له...


  پرۆژه‌یه‌ك بۆ منداڵانی ئۆتیزم
  خاتوو شاناز: سەركەوتنی هەدەپە دەبێتە باشترین وەڵام بۆ شەڕخوازان
                                           

رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له‌یادی 121 ساڵه‌یدا

به‌درخان و میسر و كوردستان

رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی رۆژی 22-4-2019 یادی 121ـه‌مین ساڵه‌ی ده‌كاته‌وه‌، به‌و بۆنه...


  قێزەونترین كردەوە نائاكارییەكانی ئەنفال
  ئه‌نفال.. گه‌وره‌ترین تاوانی مرۆڤایه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌م


کاریکاتێر