ئاسۆ مامه‌ند: ئه‌نفال قۆناغێكی مه‌ترسیدار بوو له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا
جینۆساید 09:49 PM - 2019-04-13.
له ساڵیادی به‌دناوی ئه‌نفالدا، ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی دووی كه‌ركوك، بروسكه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی كورد كردووه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئه‌نفال قۆناغێكی ئێجگار مه‌ترسیدار بوو له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا
ئه‌مساڵ یادی كۆست و رووداوێكی جه‌رگبڕ ده‌كه‌ینه‌وه، یادی شوومترین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌رحه‌ق به گه‌له سته‌مدیده‌كه‌مان ئه‌نجام دراوه!.
31 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له سه‌روئانی كۆتایی جه‌نگی ئێران عیراقدا، رژێمی فاشی به‌عس، دوایین خه‌نجه‌ری ژه‌ھراوی خۆی له سه‌ر جه‌سته‌ی گه‌له‌كه‌مان سمی و له پڕۆسه‌یه‌كی به‌رنامه بۆداڕێژراوی ئێجگار قێزه‌وه‌ندا (182) هه‌زار مرۆڤی سڤیلی كوردیی كۆمه‌ڵكوژ كرد. ئه‌م كرده‌وه‌یه كه له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا به شاڵاوی ئه‌نفال ناسراوه، ده‌رھاویشته و درێژكراوه‌ی سێكوچكه‌ی؛ ته‌عریب و ته‌ھجیر و ته‌بعیس بوو، كه ھه‌ر له سه‌ره‌تای ھاتنه سه‌ر حكومی رژێمی فاشی به‌عس به وردیی به‌رنامه‌ی بۆ داڕشت بوو.
پڕۆسه‌ی ئه‌نفال؛ مه‌ترسیدارترین و گه‌وره‌ترین شاڵاوی رژێمی به‌عسی فاشی بوو بۆ سه‌ر ورد و درشتی كورده‌واری و له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا، به‌بێ ھیچ یاسا و رێسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و دوور له بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی و بیر و باوه‌ڕی ئیسلام (١٨٢) ھه‌زار مرۆڤی بێ تاوانی كوردیی له بیابانه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراقدا زینده به چاڵ كردن و، به ھه‌زاران گوندیشی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت و خاپوور كرد!.
حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، وه‌ك دڕنده‌ترین رژێمی فاشی له خۆرھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، مێژوویه‌كی ره‌شی هه‌یه له قه‌تڵ و عامی خه‌ڵكی كوردستان. گه‌ر به‌عس له سه‌ره‌تای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كه‌ی به پیاده‌كردنی سیاسه‌تی ته‌رحیل و به‌بعیس و ته‌عریب رووبه‌ڕووی ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له‌كه‌مان بووبێته‌وه، ئه‌وا له ناوه‌ڕاستی ھه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له ڕێی پاكتاوی نه‌ژادی و كیمیاباران و ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی سڤیله‌وه گه‌یشته تروپكی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكارانه‌ی خۆی. له‌م سۆنگه‌یه‌وه؛ شاڵاوی ئه‌نفال ته‌نھا پڕۆسه‌یه‌ك نه‌بوو بۆ له‌ناوبردنی (١٨٢) ھه‌زار مرۆڤی كورد، به‌ڵكو ئه‌م پڕۆسه‌یه بریتیی بوو له ئه‌نفالكردنی ده‌غڵ و دان و سروشت و كو‌لتور و ئایین و مزگه‌وت و قورئان و سوتماك كردنی خاكی كوردستان!
له راستییدا ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له‌و سه‌رده‌مدا رووی نه‌دایه كه دواتر به قازانجی گه‌له‌كه‌مان شكایه‌وه، دوور نه‌بوو ئه‌م تاوانه ته‌واوی سێكته‌ر و جومگه‌كانی نیشتمانیی هه‌پرون هه‌پرون بكردایه و له‌گه‌ڵ خۆیدا شوناس و سه‌رخان و ژێرخانی ته‌واوی كورده‌واری پاكتاو بكردایه!.
له كاتێكدا یادی ئه‌و شاڵاوه شوومه ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵێنی درێژه‌دان و به‌دواداچوون به دۆسییه‌ی تاوانی ئه‌نفالكراوه‌كان و ھێنانه‌وه‌ی رووفاتی سه‌رجه‌م ئازیزان بۆ باوه‌شی نیشتمان له رێگه‌ی دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان به سه‌رجه‌م كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی قوربانییانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ده‌ده‌ین. چون ئه‌نفال قۆناخێكی ئێجگار مه‌ترسیدار بوو له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا و، په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شیشه به ناوچه‌وانی به‌عسه‌وه.
ئاسۆ مامه‌ند
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی دووی كه‌ركوك
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24