riklam

فینلاند.. رێوڕەسمی یادكردنەوەی یەكێتی تاوتووێ دەكرێت

تاراوگە‌‌ 05:21 PM - 2019-04-13
.

.

رۆژی هەینی ١٢/٤/٢٠١٩ و لەشاری ئیسپۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە فینلاند  بەڕێوەچوو بەبەشداری لێپرسراوی کۆمیتە و بەرپرسی بەشەکانی ڕێکخستن، چاودێری و بەدواداچوون، ئامار و هەڵبژاردن و کۆمەڵایەتی هەروەها بە ئامادەبوونی نوێنەری یەکێتی لە فینلاند و بەرپرسی رێکخستنە دێرینەکان و ئەنجومەنی کەرتەکانی هیلسنکی، تامپەرە، تورکو.

سەرەتا بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان ئامادەبووان دەقیقەیەک بەپێوە وەستان، دواتر لێپرسراوی کۆمیتە بەخێرهاتنی هەڤاڵانی کرد و خۆشحاڵی دەربڕی بە ئامادەبوونیان ،پاشان لێپرسراوی کۆمیتە باسێکی فراوانی کار و چالاکی ماوەی پێشووی کۆمیتەی کرد، هەروەها باسێکی لەسەر سیاسەتی حەکیمانەی یەکێتی کرد و ڕۆڵ و دەوری یەکێتی بەبەرز و پیرۆز وەسف کرد  لە ناوخۆی کوردستان و لە عیراق و هەروەها لە ناوچەکە و باسی تەشکیل کردنی حکومەتی نوێی کوردستانی کرد و چەختی کردەوە کە یەکێتی بەشداری کاریگەر و گرنگی ئەبێت لەو حوکمەتە، پاشان بەرپرسی ڕێکخستن باسێکی لەسەر کارەکانی ڕێکخستن کرد ، هەروەها ئاماژەی دا کە پەیڕەوی ناوخۆ کارەکانی دەسنیشان کردوە کە پەیوەستە  بە ماف و ئەرکەکانی ئەندام .

نوێنەری یەکێتی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە بەشدارە لەم کۆبونەوەیە و دەرفەتێکی باشە کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەڤاڵان ڕاوبۆچوونی خۆیان ڕوون بکەنەوە ،هەروەها باسێکی لەسەر کار و چالاکیەکانی کۆمیتەی کرد و بەکۆمیتەیەکی چالاک ناوی برد، هەروەها باسێکی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلەندای کرد و داوای لە هەڤاڵان کرد کە دۆست و برادەرانی خۆیان هان بدەن بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی هەموو پێکەوە بتوانین نوێنەرێکی کورد بگەیەنین بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی  بتوانی داکۆکی لە مافەکانی گەلی کورد بکات لە پەرلەمانی فینلاند، پاشان بەرپرسی ڕێکخستنە دێرینەکان خۆشحاڵی دەربڕی بەم کۆبونەوەیە و باسێکی تێر و تەسەلی کرد لەسەر کار و چالاکیەکانی کۆمیتە و داوای کرد کە ژنان بێنە پێشەوە و ڕۆڵی خۆیان ببینن لەناو ڕێکخستنەکانی یەکێتی لەبەر ئەوەی ژنان هیچیان کەمتر نیە لە پیاوان.

 تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە نەخشە و پلان دانان بوو بۆ ئەنجام دانی ئاهەنگی یادی دامەزراندنی یەکێتی، دواتر هەموو هەڤاڵان و ئەنجومەنی کەرتەکان راوبۆچوونی خۆیان خستەڕوو و هەموو پێشنیارەکانیان و تێبینیەکانیان بەهەند وەرگرا ، بۆیە هەموو پێکەوە بڕیاریان دا کە یادی دامەزراندنی یەکێتی بە شێوەی ئاهەنگ بەڕێوەبچێ و بۆیە هەموو ئەرکەکانی دابەش کران  بۆ ئەو یادە پیرۆزە ، جێی ئاماژە پێکردنە هەموو هەڤاڵانی بەشداربووی ئەم کۆبونەوەیە کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئەم کۆبونەوەیە کۆبونەوەیەکی زۆر گرنگ و سەرکەوتوو بوو و هەموو خۆشحاڵ بوون کە کۆمیتە کۆمیتەیەکی چالاک و کاریگەرە .

 PUKmedia  جەبار جومعە  

654w36.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket