ئه‌نفال.. گه‌وره‌ترین تاوانی مرۆڤایه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌م
ریپۆرتاژ 04:51 PM - 2019-04-13.
سه‌ره‌تا..
چه‌مكی ئه‌نفال...
ئه‌نفال وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه كۆی (نفل)ه به‌واتای (ده‌سكه‌وت)دێت (نفل) به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌دوو رووه‌وه سه‌یر ده‌كرێت.به‌مانای ده‌سكه‌وت (غنیمه) دێت له‌پێش هاتنی ئیسلامدا عه‌ره‌به‌كان وشه‌ی (ئه‌نفال) یان به‌واتای تاڵانی جه‌نگ به‌كار هێناوه,مه‌به‌ستیش له‌جه‌نگ شه‌ڕكردن‌و شكاندنی دوژمن‌و گرتنی دیل‌و ده‌سخستنی سامان‌و ماڵ بوو. ئه‌نفال واتای زیاده‌و ده‌سكه‌وت ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ئه‌میش واپێناسه ده‌كرێت ئه‌و ماڵ‌و سامانه‌یه به‌شه‌ڕ له بێ باوه‌ڕ ده‌سه‌ندرێت,وه‌زانایانی ئیسلام ده‌رباره‌ی ئه‌نفال بۆ چوونیان به‌م شێوه‌یه‌یه (الانفال وهو الغنیمه ای كل نیل ناله المسلمون من اموال اهل الحرب.ره‌نگه چه‌مك‌و پێناسه‌ی ئه‌نفال له‌رووی زمانه‌وانییه‌وه (لغه)و زاراوه‌ییه‌وه (الاسطلاح) تاكو ئێستا له‌لای زۆربه‌ی كه‌س شتێكی نادیار‌و نامۆبێت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی مه‌به‌ست له‌بنج‌و بناوانی پرۆسه‌كه ئاشكرا نه‌بوبێت.ئه‌نفال له‌رووی زمانه‌وانییه‌وه كۆی (نفل)ه به‌واتای ده‌سكه‌وت دێت له‌كاتی شه‌ڕو تاڵانكردندا به‌ده‌ست شه‌ڕژكه‌ران كه‌وتوون. به‌مانای زیاده ده‌سكه‌وت دێت,واته ئه‌وماڵ‌و سامانه‌ی كه‌له‌كاتی شه‌ڕدا ده‌ست جه‌نگاوه‌رانی موسڵمان ده‌كه‌وێت كه‌به‌زه‌بری هێز له‌بێ باوه‌ڕانیان سه‌ندووه‌هه‌روه‌ها وشه‌ی ئه‌نفال له (مختار السحاح)دا به‌واتای (ده‌سكه‌وتی جه‌نگاوه‌ر) دێت.كه‌له وشه‌ی (نفل)ه‌وه هاتووه كه‌وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی كۆنه به‌كۆی (نفل)ه دێت واته چاوگی وشه‌كه له(نفل)ه‌وه هاتووه به‌مانای به‌خشیش‌و ده‌سكه‌وت دێت.(التنفل) به‌واتای (خۆبه‌جه‌نگاوه‌ر كردن)هاتووه ره‌گ‌و ریشه‌ی وشه‌كه له‌ناو هۆزه عه‌ره‌به‌كاندا له‌لای شاعیرانی وه‌كو (لبید)و (عنتر) به‌كارهێنراوه له‌هۆنراوه‌كانیاندا.به‌واتای ده‌سكه‌وتی زۆر له‌ماڵ‌و تاڵان له‌شه‌ڕدا ده‌گه‌یه‌نێت وه‌له‌هاتنی ئایینی ئیسلامه‌وه زاراوه‌كه ئه‌و ده‌سكه‌وت‌و ماڵ‌و سامانه‌ی گرتۆته‌وه كه‌موسڵمانه‌كان له‌شه‌ڕدا به‌ده‌ستیان هێناوه ئه‌مه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفته بوو كه‌له‌نێوان موسڵمانه‌كاندا سه‌ری هه‌ڵدا ده‌رباره‌ی تاڵانی.
ئاماژه‌كانی پشت ئه‌م ناولێنانه له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه
چ هۆیه‌ك وای له رژێمی به‌عسی عێراقی كرد تا ئه‌م پرۆسه‌یه ناو بنێت (الانفال) واته ئه‌وه‌ی رێگا خۆشكه‌ر بوو بۆ حكومه‌تی به‌عسی عێراقی بۆ هه‌ڵسان به‌م كاره له‌وه‌دابوو له‌روانگه‌یه‌كی عه‌فله‌قیانه‌و شۆفێنیزمانه سه‌یریان ده‌كرد به‌و واتایه‌یی كه‌ته‌نها عه‌ره‌ب نه‌ته‌وه‌ی شایسته‌و پله یه‌كن ته‌واوی گه‌لانی دیكه زه‌نده‌قی‌و مه‌جوسین باشترین حاڵه‌تیش بۆ ئه‌مه به‌عسیه‌كانی عێراق بوو كه‌كوردیان به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی ده‌رچوو‌و لاده‌ر له دیین باس ده‌كرد.بۆ تێگه‌یشتن له‌ئه‌نفال ته‌نیا یه‌ك رێگه‌مان له‌به‌رده‌مدایه ئه‌ویش تێگه‌یشتنه له‌به‌عس. ئه‌گه‌ر به‌روویه‌كی تردا بیخوێنینه‌وه پێده‌چێت حكومه‌تی به‌عسی عێراقی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوبێت كه‌له ئاینده‌دا قوربانی ئه‌م پرۆسه‌یه بخاته ملی ئایین به واتای ئایین بكاته به‌ر پرسیاری سه‌ره‌كی، چونكه له‌م كاره‌دا گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆیی ده‌كه‌وێته‌وه به‌و واتایه‌ی كه فه‌رمانێكی ئایینی بووه له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا.وه‌له ئاماژه‌یه‌كی كه‌دا (گێرانه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی ئه‌نفال بۆ ئایین‌و فیكری دینی نه‌وه‌كو خۆدزینه‌وه‌یه له‌خوێندنه‌وه‌ی به‌عس به‌ڵكو گواستنه‌وه‌ی گوناهه‌كانی به‌عسه بۆ ملی ئایین،
واته خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی پرۆسه‌كه له‌وانه‌یه بگه‌ینه ئه‌وه‌ی كه‌به‌عس ویستویه‌تی گه‌وره‌ی تاوانه‌كه بخاته ملی ئایین. یاخود ویستی به‌عس له‌وه‌دابووه له‌ناوهێنانی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ئه‌نفال ویستویه‌تی پیرۆزیه‌ك بداته كاره‌كه‌ی ،چونكه كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌ك نییه له‌نێوان كافر‌و موسڵماندا بێت.به‌و واتایه‌ی ویستویه‌تی له‌پشت ئه‌م ناولێنانه‌وه قاوغێكی ئیسلامیانه بداته كاره‌كه‌ی له‌لای گه‌لانی موسوڵمان به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب هه‌رئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی به‌عسی عێراقی زۆربه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌ناوی زاراوه دینیه‌كانه‌وه ناوده‌نا بۆ مه‌به‌سته شۆفێنییه‌كانی خۆی.یاخود پێده‌چێت بۆ كه‌سب كردنی هه‌ست‌و سۆزی گه‌لانی موسڵمان بێت, چونكه له‌وده‌مه‌دا حكومه‌تی به‌عسی عێراقی به قۆناغی جه‌نگێكی درێژخایه‌ندا گوزه‌ری ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.یاخود مه‌به‌ستی حكومه‌تی به‌عسی عێراقی ئه‌وه‌بوو كه‌مۆركێكی شه‌ڕخواز‌و تێكده‌ر بخاته پاڵ كه‌سایه‌تی كورد. یان له‌وانه‌یه بۆ كه‌سب كردنی هه‌ست‌و سۆزی گه‌لانی موسڵمان بێت ، چونكه له‌و ده‌مه‌دا حكومه‌تی به‌عسی عێراقی به قۆناغی جه‌نگێكی درێژخایه‌ندا گوزه‌ری كردبوو له گه‌ڵ ئێران دا .چونكه حكومه‌تی به‌عسی عێراقی كورد به هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئه‌و شه‌ڕه داده‌نا به واتای كورد‌و كێشه‌ی كورد هۆو پاڵنه‌ربوون بۆ ئه‌و شه‌ڕه .
وه لێره‌دا یه‌ك بۆچوونی سه‌ره‌كی ده‌ردكه‌وێت بۆ ناولێنانی ئه‌م پڕۆسه‌یه به ئه‌نفال :-بۆچوونه‌كه: بریتییه له‌وه‌ی حوكمڕانانی عێراق‌و هزر وانانی (به‌عسی عێراقی) بڕوایان وایه كه ئیسلامی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ده‌یزانن‌و ئه‌ده‌بیاتی حیزبه‌كه‌یان په‌خشی ده‌كات هه‌ر كه‌سێكیش وه‌كو ئه‌وان بیر نه‌كاته‌وه ئه‌وا ئیسلام نییه، یاخود به‌لای كه‌می له ئیسلام نه‌گه‌یشتووه كوردیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ دراوه‌و تێگه‌یه‌ندراون هیچ هه‌نجه‌تیان نه‌ماوه بۆیه ئه‌وه‌ی بووه به‌به‌عس ڕێگای هیدایه‌تی هه‌ڵبژاردووه ئه‌وانه‌ی نه‌بوون به‌به‌عسی رێگای گومراییان هه‌ڵبژاردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی رێگای گومراییان هه‌رڵبژاردووه پێویسته بكوژرێن‌و له ناوبرێن، چونكه كافرن به‌بڕوای به‌عسی‌ماوه‌ته‌وه بڵێن تاكه پاساوی رژێمی به‌عسی عێراقی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه دانانی كورد بوو وه‌كو بێباوه‌ڕه‌كانی مه‌ككه كه‌ئه‌مانه سه‌روماڵیان حه‌ڵاڵ بێت بۆ خۆیان, چونكه هه‌روه‌كو به‌پێی بیركردنه‌وه‌ی خۆیان كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی لادراون‌و پێویسته له‌ناو ببرێن .هه‌ربۆیه ناسێونالیزمی عه‌ره‌بی عێراقی بۆ ره‌وایی دان به كرده‌وه‌كه له لایه‌ك‌و بۆ ئه‌وه‌ی هانی سوپای عه‌ره‌بی بدات ،له لایه‌كی تره‌وه پڕۆسه‌كه‌یان ناونا ئه‌نفال ئه‌مه‌ش خۆی له خۆی‌دا سه‌رپشك كردنی سوپایه‌كه بۆ كوشتن‌و بڕین‌و تاڵانكردن گوایه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن ئایین رێگه‌ی پێداون ،چونكه ئه‌نفال كه هاتووه له راستیدا به‌رامبه‌ر گه‌لی باوه‌ڕدار به‌یان نه‌كراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكرێ خه‌ڵكی باوه‌ڕدار تاڵان بكرێ‌و بكوژرێ له سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵكانێكی تر كه خۆیان به بڕوادار ده‌زانن ماوه‌ته‌وه بڵێن به‌عسی عێراقی ده‌یویست له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره پرۆسانه‌وه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات,چونكه به‌درێژایی 8 ساڵی جه‌نگی (عێراق-ئێران) سوپا زه‌به‌لاحه‌كه‌ی رژێمی عێراق سه‌رقاڵی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه بوو به‌و مانایه‌یی نه‌ده‌په‌رژا رێگا چاره‌ی كۆتایی دابنێ,چونكه حكومه‌تی به‌عسی عێراقی چاك ئه‌و راستیه‌ی ده‌زانی كه‌لادێكانی كوردستان جوڵێنه‌ری شۆڕشی رزگاریخوازی كوردن.له‌به‌ر ئه‌وه رژێم ته‌نها رێگا چاره‌ی له‌وه‌دا ده‌بینی كه‌خه‌ڵكه‌كه‌ی كۆمه‌ڵكوژ بكات‌و لادێكانیان بروخێنێ.
ئه‌نفال بۆچی كرا ئامانجه‌كانی به‌عس له شاڵاوه‌كان دا چی بوو
پڕۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال پڕۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو له لایه‌ن بێ نمونه‌ترین سته‌مكاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه ئه‌نجامدرا كه به‌ناجۆرترین شێوه له دنیادا گه‌یشته پۆپه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و به‌سه‌ر لاشه‌ی قوربانییه‌كاندا سه‌ركه‌وت‌و ئه‌و تاوانانه‌ی كه پێ‌ی هه‌ستا به‌شێكه له تۆڵه‌كردنه‌وه له مێژوو .هه‌روه‌ها ناولێنانی پڕۆسه‌كه به‌ناوی سوڕه‌تێكی قورئانه‌وه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا مه‌به‌ستێكی تر هه‌ڵده‌گرێت. ئه‌توانین بڵێین مه‌به‌ستی به‌عس سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو ته‌نها هێشتنه‌وه‌ی گۆمه‌ڵگایه‌ك به ته‌نها ئه‌و كه‌سانه بمێنن كه له كۆتایی ته‌مه‌ندان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه پڕهێزترین توانای كۆمه‌ڵگا كه لاوه‌كانن راپێچكرانهه‌روه‌ك ده‌زانین لاوه‌كان داینه‌مۆی گشت جوڵانه‌وه‌یه‌كن ئامانجی به‌عس نه‌هێشتنی ئه‌و چینه‌بوو له گۆمه‌ڵگا, چونكه بۆچوونی ئه‌وان كۆمه‌ڵگه‌ی پیر‌و منداڵ‌و ژن‌و باشترین كۆمه‌ڵگایه بۆ ده‌سته‌مۆ كردن‌و توانه‌وه.ئه‌گه‌ر نازیه‌ت خه‌ونی دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی وێكچوو بێت‌و جیاوازی هه‌بێت‌و تێدا یه‌ك ره‌گه‌ز سه‌روه‌ر‌و باڵاده‌ست بێت‌و ره‌گه‌زه‌كانی تر پله دوو‌و سێ بن .ئه‌گه‌ر نازیه‌ت وێناكردنێكی تایبه‌تی كۆمه‌ڵگا‌و فانتازیایه‌كی سیاسی بێت له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان‌و وێرانكردنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه بنیات نران كه‌له‌به‌رده‌م دروستكردنی وێكچونێكی سه‌رتاسه‌ریدا ڕێگرن به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی به‌عس دروست بووه بانگه‌شه‌ی ژیانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و لافی پارتی پێشره‌و‌و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب لێده‌ده‌دات سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حیزبه لایان ڕوونه بێ سوپایه‌كی به‌هێزوو عێراقێكی یه‌ك پارچه به دڵی خۆیان هه‌رگیز ناتوانن خه‌ونه‌كانیان بێننه‌دی.له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه ڕژێمی به‌عسی عێراقی به چاوی خاكی عه‌ره‌ب سه‌یری كوردستانیان كردووه لایان وابووه كورد میوانی سه‌ر ئه‌و خاكه‌یه‌و تاكه ڕێگه‌یه‌ك له به‌رده‌م ئه‌و یه‌كێتیه‌ی كه به‌عسی عێراقی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد. له ماده‌ی7ی به‌رنامه‌ی حزبی به‌عسی عێراقی هاتووه و ده‌ڵێ ( نیشتمانی عه‌ر ه‌ب ئه‌و پارچه زه‌وییه‌یه كه‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب تێیدا داده‌نیشێ له‌نێوان چیاكانی تۆرۆس و چیاكانی پشتكۆو كه‌نداوی به‌سره‌و ده‌ریای عه‌ره‌ب و چیاكانی حه‌به‌شه‌و بیابانی گه‌وره‌و ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌نتیك‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا درێژ ده‌بێته‌وه
پرۆسه‌یه‌كی به‌و جۆره له‌بڕیارێكی سه‌رپێیه‌وه نه‌هاتووه, به‌ڵكو ڕه‌گێكی قوڵی هه‌یه‌و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌شی بۆ داڕ‌ێژرابوو پاڵپشت بۆ ئه‌مه له ووته‌یه‌كی (تاریق عزیز) دا كه‌ده‌ڵێ ( ئێمه ناڕوخێین چونكه دنیا له به‌رامبه‌ر ئێران پشتیوانیمان لێ ده‌كات و ڕۆژێكیش دێ ئه‌م شه‌ر ه ته‌واو ببێ‌و ئه‌گه‌ر ئێستا بێن و له گه‌ڵمان پێك بێن چاكه‌یه‌كی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن هه‌ر گیز له بیرمان ناچێته‌وه خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ درێژه پێ بده‌ن دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕی ئێران ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه‌ی بۆ شه‌ڕی ئه‌وانمان دروستكردووه ئه‌یهێنینه سه‌ر ئێوه ساڵێك وه‌خت سه‌د هه‌زار كوژراوتان بۆ ته‌رخان ئه‌كه‌ین، به‌ڵام خاكتان به‌توره‌كه ئه‌بێژین و ته‌فروتوناتان ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه‌پرۆسه‌یه‌كی به‌جۆره ئاماده‌سازیكی له‌پێشینه‌ی هه‌بووه, چونكه (كاركردن بۆ گه‌شه‌دان به‌ستراتیژێكی پته‌و تۆكمه بۆ به‌دیهێنانی هه‌ر ئامانجێك كارێكی ئاسان نییه پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت كه‌ئه‌منی ستراتیژی عێراق له‌سه‌ر جیاوازی ره‌گه‌زی‌و جیاوازی بیر‌وبۆچوون، تیره‌و مه‌زهه‌ب پێك هاتبوو له‌ناویشیاندا كۆمه‌ڵێكی كه‌م ,ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌نفال له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو له‌كوردستانی عێراق‌و شێواندنی كوردستان بوو چ له‌رووی دیموگرافی یاخود له‌رووی ئابووری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. چونكه بیر‌وبۆچوونی رژێمی به‌عسی عێراق روون بوو كه‌پێیان وابوو (كه‌مه نه‌ته‌وه ناعه‌ره‌به‌كان كه‌ناتوانرێت له‌كۆمه‌ڵی عه‌ره‌بیدا بتوێنرێته‌وه, به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو به‌عه‌ره‌ب بكرێن ده‌خرێنه ژێر یاسای تایبه‌تییه‌وه كه‌ئه‌رك‌و مافه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی وادیاری ده‌كات كه‌نه‌توانن زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بگه‌یه‌نن‌و مافی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانیشه كه‌هه‌ر كاتێ بیه‌وێ ئه‌وانه‌ی زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن ده‌ریان بكا.ویستی به‌عس له‌له‌ناوبردنی گه‌نج‌و لاوی كوردا پێده‌چێت ئه‌وه‌بوبێت كه‌كۆمه‌ڵگا سست بكات, چونكه به‌عس ده‌یزانی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد‌و پێشمه‌رگه‌ی كورد داینه‌مۆیان لاو‌و گه‌نجی كوردن.تاكه مه‌به‌ستی به‌عسی عێراقیش له‌نه‌هێشتنی لاوان‌دا ئه‌وه‌بوو كه‌كۆمه‌ڵگا ده‌سته‌مۆ بكات.به‌م شێوه‌یه به‌عسی عێراقی توانی ئه‌و ره‌گه‌زه‌ی كه بزوێنه‌ری جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بوو, كه‌م بكات‌و پاشماوه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌مابوونه‌وه ژێر باربخا له‌كۆمه‌ڵگا زۆره ملێكاندا. هه‌ربه‌هه‌مان شێوه‌ش حكومه‌تی به‌عسی عێراقی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شان‌و لێك ترازانی ته‌واوی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و خێزانی له‌پاشكۆیدا هه‌ڵگرتبوو
ئامانجه‌كانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال
1. له‌ناوبردنی شۆڕشی سیاسی‌و چه‌كداری گه‌لی كورد رژێمی به‌عسی عێراقی بۆ ئه‌م ئامانجه‌ی هه‌ر له‌و رووه‌وه هه‌وڵی ده‌داو چه‌ندان رێگا‌و نه‌خشه‌ی بۆ داده‌ڕشت‌و پیلانی بۆ داده‌نا له پێناویدا، گومانی تێدانییه كه زۆربه‌ی شۆڕشه‌كانی گه‌لانی جیهان به تایبه‌تیش شۆڕشی كورد پشتیان به دێهاته‌كان ده‌به‌ست، گونده‌كانیش به شۆڕش‌و پێشمه‌رگه‌وه ده‌توانن به‌ئازادی بژین له‌به‌ر ئه‌مه حكومه‌ت هه‌وڵیدا شۆڕش‌و پێشمه‌رگه له گونده‌كان دابڕێ ، یان ئه‌گه‌ر كورد له ئه‌نجامی بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نه‌گونجابێت له گه‌ڵ هاوكێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی خۆی بگونجێنێت, یاخود یه‌كێك له زلهێزه‌كان پاڵپشتی دۆزه ره‌واكه‌ی نه‌كردبێت ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه پشت ببه‌ستێت به گوند‌و شاخه‌كانی و حكومه‌تی به‌عسی عێراقی بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م پاڵپشتییه بۆ شۆڕش ئه‌نفالی گرته‌به‌ر.
2. بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی كورد له كوردستاندا به شێوازی جۆراوجۆر چ راسته‌وخۆ یاخود له ئاینده‌یه‌كی دوور . ئه‌مه هه‌وڵی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق بووه كه ویستویانه دیمۆگرافیای دانیشتوانی كوردستان بگۆڕن له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵی زۆر وه‌گه‌ڕ خراوه به بۆچوونی منیش ئه‌نفال هه‌وڵێك بوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته .
3. مه‌به‌ستێكی تری رژێمی عێراقی ته‌عریب كردنی ناوچه‌كانی كوردستان بوو به تایبه‌تیش پارێزگای كه‌ركوك به هۆی بوونی نه‌وتێكی زۆر له ژێر خاكه‌كه‌ی. هه‌روه‌ك ده‌زانین له‌پارێزگای كه‌ركوك كورد رێژه‌ی یه‌كه‌م پێك ده‌هێنێ وه ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده له رووی سامانی سروشتییه‌وه جا رژێم بۆ نه‌هێشتنی كورد له‌و شوێنانه‌دا پڕۆسه‌ی ئه‌نفالی گرته‌به‌ر. یه‌كێك له گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی رژێم ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی كه بڕێكی زۆر پاره‌ی خه‌یاڵی سه‌رف كراوه بۆ نه‌هێشتنی كورد له‌و ناوچانه‌دا كه‌چی هێشتا ژماره‌ی كورد زۆره
4. رژێمی به‌عسی عێراقی زۆر رێگا‌و شێوازی گرتۆته‌به‌ر بۆ شێواندنی مێژوو كلتوری نه‌ته‌وه‌ی كورد دوا رێگا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م مه‌به‌سته شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال بوو كه‌ویستی له گه‌لانی جیهان بگه‌یه‌نێ كه كورد دژی ئارامی عێراقن.
رژێمی عێراقی كوردی به به‌كرێ گیراوی ئێران داده‌نا بۆیه له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا له گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌كه ده‌ستی كرد به ئه‌نفال كردنی كورد.
5. هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی ناكۆكی له نێوان كوردا ئه‌ویش به هێنانی چه‌كداری كوردی سه‌ر به‌رژێمی عێراقی له بادینانه‌وه بۆ سۆران وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه له كاتی پڕۆسه‌ی ئه‌نفال دا.
6. هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد به هۆی لێكدابڕانی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێوان هۆزو خێزانی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان .
7. هه‌وڵدان بۆ تواندنه‌وه‌ی داب‌و نه‌ریتی ره‌سه‌نی كورده‌واری رژێم سه‌رجه‌م پاشماوه‌كانی ئه‌نفالی هێنا له كۆمه‌ڵگای زۆره‌ملێ‌دا به زۆر نیشته‌جێكردن به‌و پێیه‌ی كه ئه‌م ژیانه ژیانی مۆدێرن‌و پێشكه‌وتووه ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش چه‌نده‌ها دیارده‌ی دزێو‌و ناپه‌سه‌ند دروست بوو كه زۆر دووربوو له داب‌و نه‌ریتی ره‌سه‌نی كورده‌وارییه‌وه.
8. لاواز كردنی ئابوری كوردستان به هۆی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی (زه‌وی سوتاندن).
رژێمی به‌عسی له عێراقدا هه‌ر زووبه‌زوو له دوای رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له ساڵی 1975 كه‌وتبووه خۆی ،چونكه سیاسه‌تێكی دانابوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ناوچه سنوریه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته دراوسێیه‌كانی ئه‌توانین بڵێین ئامانجه‌كانی به‌عسی عێراقی روون‌و ئاشكرابوون ،چونكه به‌عس ئه‌یویست ناوچه نه‌وتییه‌كانی له كورد چۆڵ بكات هه‌روه‌ها دیمۆگرافیای دانیشتوانی كورد بشێوێنێ هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگا ده‌سته‌مۆ بكات و په‌ك به شۆڕشی كوردیش بخات ئه‌مانه هه‌مووی به كورتی ئامانجه‌كانی به‌عسی عێراقی بوون له ئه‌نفالی كوردا.
له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه ئه‌توانین بڵێین ئه‌نفال یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كاره‌ساته مرۆڤایه‌تییه‌كانی كه قوربانییه‌كی زۆری لێكه‌وتبێته‌وه.
پرۆسه‌ی ئه‌نفال هه‌وڵی رژێمی به‌عسی عێراقی‌بوو بۆ تێكدان‌و شێواندنی ره‌وشی دیموگرافی كورد ،ئامانجی سڕینه‌وه‌و له ناوبردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو له كوردستانی عێراق .
ئه‌نفال له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ی كاره‌ساته‌كه‌دا چه‌نده‌ها كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی ئابوری به دوای خۆی‌دا هێنا كه تا ئێستا به زه‌قی ده‌بینرێت
بڕیارێكی خه‌ته‌رناكی به‌عس
كاتێك به‌فه‌رمانێكی كۆماری ژماره”160″ كه له پاشكۆی به‌ڵگه‌نامه‌كاندا دامان ناوه، له‌لایه‌ن كه‌سی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌ت و به‌عس “سه‌دام حوسێن”، “عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید” له‌كه‌سه هه‌ره‌نزیكه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ده‌كرێته به‌رپرسی سه‌ربازی و ئه‌منی و هه‌واڵگری و حزبی یه‌كه‌م له‌كوردستان، و ده‌ستڕۆشتوویه‌كی پێده‌درێ، یه‌كه‌م بڕیار كه‌ده‌ری ده‌كات، ترسناكترین بڕیاره‌و ده‌توانرێ به مانیڤیستۆی جینۆسایدی گه‌لی كورد ناو زه‌دبكرێ، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی “عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید”ه.
بڕیاری 4008
ژماره 28/8004
به‌روار 20-6-1987
له سه‌ركردایه‌تی نوسینگه‌ی سكرتارییه‌تی رێكخستنی باكوره‌وه
بۆ/ قیاده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ك، قیاده‌ی فه‌یله‌قی دوو، قیاده‌ی فه‌یله‌قی پێنج
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ره‌سمی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و گووندانه له به‌رواری 21ی حوزه‌یران -1987 كۆتایهاتوه، بڕیارماندا له رۆژی 22ی حوزه‌یرانی 1987 ده‌ستبه‌كاربین به‌م شێوه‌یه‌یی خواره‌وه:
1-هه‌موو گوونده‌كان له‌مه‌ودوا به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو داده‌نرێن له رووی ئه‌منییه‌وه، كه هه‌تا ئێستا شوێنی به كرێگیراوی ئێران و تێكده‌ران و خائین زاده‌و نموونه‌كانیانن كه خیانه‌تكارانی عێراقن.
2-به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه خه‌ڵك و ئاژه‌ڵی تێدا بمێنێت، ئه‌م ناوچانه به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو داده‌نرێن و ته‌قه‌كردن تیایاندا ئازاده بێ مه‌رج و بێته‌علیمات، مه‌گه‌ر ته‌علیماتی تر ده‌ربچێت له لایه‌ن باره‌گاكه‌مانه‌وه.
3-هاتوچۆ له‌وێوه بۆ ئێره‌و لێره‌وه بۆ ئه‌وێ یان كشت و كاڵ و تۆوكردن و پیشه‌سازی و ئاژه‌ڵداری قه‌ده‌غه‌ن و له سه‌رده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته به دواداچوونی جددییان له‌م باره‌وه هه‌بێت و هه‌ریه‌كه‌و به پێ‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆی.
4-سه‌رۆكایه‌تی فه‌یله‌قه‌كان لێدانی تایبه‌ت ئاماده‌بكه‌ن، ناو به‌ناو به تۆپ و فڕۆكه‌و سه‌متی و كۆپته‌ر له هه‌موو كاتێكدا به شه‌وو به رۆژ بخه‌نكار بۆ كوشتنی گه‌وره‌ترین ژماره له‌و كه‌سانه‌ی كه له شوێنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندان و ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
5- حجزكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیرده‌كرێن له گوونده‌كانی ئه‌و ناوچانه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌و حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ زیاتره هه‌تا 7 ساڵ، دوای سوود وه‌رگرتن له‌و زانیاریانه‌ی پێیه‌تی وه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
6- ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵده‌ستن به لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خۆیان به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن له ده‌زگا حكومییه‌كان و حزبیه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌ك كه ئه‌و په‌ڕی 3 هه‌تا 1 رۆژبێت، ده‌بێت له‌و حاڵه‌تانه ئاگادار بكرێینه‌وه، ئه‌گه‌ر ماوه‌كه پێویستی كرد له‌و ماوه‌یه زیادبكرێت ئه‌وا ده‌بێت به ته‌له‌فۆن یان برووسكه ره‌زامه‌ندی ئێمه وه‌ربگرن، له رێی هه‌ڤاڵ “تاهر ئه‌لعانی” یه‌وه.
7- هه‌موو ئه‌و شت و مه‌كانه‌ی كه‌وا فه‌وجه‌كانی دیفاع وه‌ته‌نی و جه‌نگاوه‌ره‌كانیان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت بۆ خۆیان ده‌بێت ته‌نها چه‌كه قورسه‌كان و چه‌كی ئه‌سنادو چه‌كی مام ناوه‌ندی نه‌بێت چه‌كه سووكه‌كان بۆخۆیان ده‌بێت، ئێمه‌ی لێ‌ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و ته‌نها ژماره‌كانیان تۆمار بكه‌ن. پێویسته له سه‌ر فه‌رمانده‌ی جه‌حافله‌كان چالاك بن بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌موو مووسته‌شاره‌كان و فه‌رمانده‌ی سرییه‌كانیان و مه‌فره‌زه‌كانیان، وه به‌وردی ئێمه ئاگادار بكرێینه‌وه له چالاكییه‌كانی فه‌وجه‌كانی دیفاع وه‌ته‌نی. سه‌رۆكایه‌تی مه‌جلیسی ته‌شریعی، سه‌رۆكایه‌تی مه‌جلیسی ته‌نفیزی، ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سووپا، پارێزگاره‌كان، سه‌رۆكه‌كانی لیژنه ئه‌منییه‌كان “نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، سلێمانی، ئه‌ربیل، دهۆك، رازگری لقه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ناویان هاتوه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵگری گشتی سه‌ربازی گشتی، به‌رێوه‌رایه‌تی ئه‌منی گشتی، به‌رێوه‌به‌ری ئه‌منی ناوچه‌ی حكومی زاتی، به‌ێوه‌به‌ری ئه‌منی پارێزگاكانی “نه‌ینه‌وا، ته‌ئمیم، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، سلێمانی، ئه‌ربیل، دهۆك”. تكایه بۆ تێڕوانین و جێبه‌جێكردن هه‌ركه‌سه‌و به پێ‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی.
ئاگادارمان بكه‌نه‌وه
ئیمزا
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی
سه‌ركردایه‌تی نوسینگه‌ی رێكخستنی باكوور
پلان رێژی و بۆسه‌یه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتوو به‌ر له‌ئه‌نفالی یه‌ك
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌كتێبی خولانه‌وه له‌ناوبازنه ده‌ڵێت، له‌پێش ده‌ستپێردنی هێرشه‌كانی ئه‌نفال ،له‌سه‌رچاوه‌تایبه‌ته‌كانی خۆمانه‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشت بوو كه‌عێراق له‌ڕێگای ئاگاشاری ئیستخباراتی خۆیه‌وه دڵنیابوه له‌وه ئێران. توانای هێرشی گه‌وره‌ی نماوه‌و نیازی هیچ هێرشێكی گه‌وره‌ی نیه،بۆیه ده‌توانن بێ ترس به‌شێكی هێزه‌كانیان له‌جه‌بهه‌كانی عیراق ئێران. بكشێننه‌وه‌و په‌لاماری سه‌ركردایه‌تی ی ن ك بده‌ن، هه‌ندێك له‌وبروسكانه‌ی پێمان ده‌گه‌شت ڕاسته‌وخۆ له‌دیوان الرئاسه‌وه ئه‌نێران. بۆسه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی سوپا،بۆپه‌كخستنی هێرشه‌كانی عێراق زنجیره‌یه‌ك چالاكی پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر جاده گشتییه‌كان. ئه‌نجام درا ،له‌ناوئه‌وانه‌دا یه‌كێك له هه‌مووی گرنگتربووله‌پێش ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كان،هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی القیاده العامه للقوات المسلحه له‌گه‌ڵ چه‌ند قائید فه‌یله‌ق وقائید فرقه‌یه‌ك كه‌ئه‌بوونه‌خشه‌ی هێرشه‌كه‌ه جێبه‌جێ بكه‌م. بۆدوادێڕی نه‌خشه‌ی ئه‌نفال هاتنه ناوچه‌كه ،له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان. بۆسه‌یه‌كیان بۆدانرس ،له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موویان. ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزبوون وهه‌ریه‌كه‌یان. حیمایه‌ی خۆی ئه‌وپه‌ڕی له‌گه‌ڵ بوو كاروانه‌كه ناڕێك وپێك بوو ،،سه‌ره‌تای كاروانه‌كه كه‌ده‌گاته به‌رده‌م بۆسه‌كه ،جاشێك له‌ڕه‌بیئه‌یه‌كی نزیك جاده‌كه به‌ڕاكردن. ده‌یانگاتی و ئه‌ڵێ 50مخرب ،بۆسه‌یان بۆداناون بگه‌ڕێنه‌وه كابرای ئه‌فسه‌ر تاگاداری كاروانه‌كه ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه دواوه سه‌ره‌تای كاروانه كه‌ده‌گاته ناوبۆسه‌كه‌وه،چه‌ند سه‌ربازێك ده‌كوژرێن و لۆریه‌كیان. لێ ئه‌گرێت و به‌ڵام. كاروانه به‌سه‌لامه‌تی به‌رله‌وه‌ی به‌ته‌واوی بگاته ناوبۆسه‌كه‌وه ئه‌گه‌ڕێنه دواوه.
نه‌وشیروان مسته‌فا له كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، له‌كاتی گفتوگۆكانی ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ به‌غدا عه‌قید روكن وه‌لید ،كه‌جاشه‌كه ئه‌می ئاگاداركردبووه ودواتر نزار خه‌زره‌جی له له‌نده‌ن بۆی باس كردم ،ئه‌گه‌ربكه‌وتنایه‌ته ناوبۆسه‌كه‌وه ،له‌وانه بوو نه‌خشه‌ی ئه‌نفالی یه‌ك به‌كوشتنی ئه‌مان ،به‌ته‌واوی په‌كی بكه‌وتایه .
به‌ر له‌ئه‌نفال به‌عس چی كرد ؟
وه‌ك ئاشكرایه، ئامانجی یه‌كه‌می هێرشی ئه‌نفال په‌لاماردانی باراگاكانی سه‌ركردایه‌تی ی ن ك بوو،بۆیه عیراق له‌كۆتای كانونی دووه‌م و سه‌ره‌تای شوباتی 1988 كه‌وته مۆڵدانی هیزه‌كانیانی له‌ناوچه‌كانی بناری گۆیژه‌و ،جاده‌ی سورداش ،ده‌شتی مه‌رگه ،كارێزه ،جگه له‌وه‌ی معسكه‌ره‌كانی سه‌لام و سارداوی پڕكردبوو،به‌هه‌زاران خێوه‌تی هه‌ڵدابوو،سه‌دان تانك و لوله‌ی تۆپی سازدابوو.
كێ ناوی ئه‌نفالی له پرۆسه‌كانی قڕكردنی كورد نا ؟
سه‌باره‌ت به ناولێنانی ئه‌نفال له‌و پرۆسه‌یه، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق له‌سه‌رده‌می ئه‌نفالدا نزار خه‌زره‌جی باس له‌وه ده‌كات كه له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌نفالدا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دۆڵی جافایه‌تی وسه‌رگه‌ڵو و به‌رگه‌ڵو كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی لێ بووه كه سه‌ركۆماری پێشووی عێراق مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد،پاش سه‌ركه‌وتنی هێرشه‌كه وه‌كو ده‌یڵێت شه‌ڕی پیره‌مه‌گروون، سه‌رگه‌ڵو و به‌رگه‌ڵو ته‌واو ده‌بێت سه‌ركرده‌ی فه‌یله‌قی یه‌كی سوپای عێراق لیوا روكن كامل ساجت جه‌نابی ،كه خه‌زره‌جی به"پیاوێكی دیندار"ده‌یناسێنێت ناوی ئه‌نفال له پڕۆسه‌كه ده‌نێت له به‌ررۆشنایی سووره‌تی ئه‌نفال له قورئاندا.ئه‌مه له‌لایه‌ك ،له‌لایه‌كی تر ،سه‌ركرده‌ی دیاری به‌عس و تێوه‌گلاو له تاوانی ئه‌نفال سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د له‌سه‌روبه‌ندی دادگاییكردنی خۆی و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی به‌عس له‌نێویاندا سه‌دام حوسێن له ساڵی 2006 جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كامل ساجت جه‌نابی ناوی ئه‌نفالی له‌پرۆسه‌كه نابوو.
ئه‌نفالی یه‌ك چۆن ده‌ستیپێكرد ؟
شه‌وی22/23/2/1988سه‌عات یه‌ك و سی ده‌قیقه تۆپباران و ڕاجیمه‌بارانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ی ن. ك له‌دۆڵی جافایه‌تی له‌لایه‌ن. حكومه‌تی عیراقی یه‌وه ده‌ستی ێكرد، كه ده‌توانین بڵێن هێرشی گشتگیر كه تێیدا،ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی و سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو وچه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری گرته‌وه،ئامانج له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی شاڵاوه‌كه، ئه‌وه‌بوو زیانێكی گه‌وره به هێزی پێشمه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بگه‌یه‌نێ و بڕستی ئه‌وه‌ی له‌به‌لا ببڕێ كه بتوانێ داكۆكی له چین و توێژه‌كانی دانیشتوانی ناوچه جیاحیاكانی كوردستان بكات له چه‌ند قۆڵێكه‌وه به درێژایی72كم له بنگرده‌وه بۆ لای ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاچه‌ی دوكان و شارۆچكه‌ی دوكان ، له وێشه‌وه بۆ شاری سلێمانی و شارۆچكه‌ی ماوه‌ت و چوارتای گرته‌وه. ئامانجی ئه‌م هێرشه له‌ناوبردن و وێرانكردنی گوندی دۆڵی جافایه‌تی و داگیركردنی باراگاكانی سه‌ركردایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه بوو له‌م ناوچه‌یه،ئه‌م هێرشه سنوری شارۆچكه‌كانی (سورداش،دوكان،سه‌رچنار،قه‌ڵاچۆلان،چوارتا)ی گرته‌وه ، به‌سه‌ر په‌رشتی وه‌زیری به‌رگری (سوڵتان هاشم) بوو . ئه‌م هێڕشه بۆ سه‌ر باره‌گاكانی سه‌ره‌كی یه‌كێتی له دۆڵی جافایه‌تی، له‌وانه‌ش گوندی یاخسه‌مه‌ر باره‌گای مام جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی و گوندی به‌رگه‌ڵو باره‌گای نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ باره‌گاكانی ئێزگه و نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانی بوو، حكوومه‌تی عێراق له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 23ی شوباتی 1988 به چه‌كی كیمیایی له گونده‌كانی چۆخماخ، یاخسه‌مه‌ر، هه‌ڵه‌دن، چالاوه، سه‌رگه‌لو و به‌رگه‌لوی دا، هێزه‌كانی سه‌ره‌كی یه‌كێتی ، بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك مانگ پێشمه‌رگه به‌رگری قارامانانه‌یان كرد، به‌ڵام به هۆی ناهاوسه‌نگی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له نێوان هه‌ردوو هێزی شه‌ڕكه‌ردا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌یانتوانی به‌رگری له‌و ناوچانه بكه‌ن. به‌ڵام توانییان به‌شی زۆری هێزو و خه‌ڵكی ناوچه بۆ سنووری ئێران، یان ناوچه‌كانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش بگوازنه‌وه. حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ فراوانتر بكات، بۆردوومانكردنی گونده‌كان له ناوچه‌كانی تریش به ڕێی فڕۆكه، كردبوو ئامانجێكێ به‌رده‌وام، وه‌كو لێدانی گونده‌كانی سپیندار، ئاقوبانی سه‌روو و ئاقوبانی خوارو له 11 ی ئاداری 1988. زیانی ئه‌و گوندانه و توانا و كاریگه‌ری ئه‌م لێدانه‌ش ئه‌وه‌نده بۆ حكوومه‌تی عێراق گرنگ بووه، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی شه‌قڵاوه داوای ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن و دواكه‌وتنی زانیاری له زیانی ئه‌و گوندانه له رۆژی لێدان تا 28 ئادار ده‌كات.حكوومه‌تی عێراق هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ چالاكی هێزه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م شاڵاوه پێكهاتبوون له 20 لیوا شه‌ست فه‌وج . له‌م هێرشه‌دا نوێترین چه‌كی قورس به‌كارهێنران كه بونه هۆی وێرنكارییه‌كی زۆر له‌م ناوچانه ، له ئه‌نجامدا بووه هۆی وێرانكردی گونده‌كانی (قمچۆغه، شاخه‌ڕه‌ش، دۆڵه‌ڕووت، قزله‌ر، قه‌ره‌سه‌رد، ئاسۆس، قه‌ره‌چه‌تان، شه‌ده‌ڵه، پیره‌مه‌گرون، زێوێ، گه‌ڕه‌دێ، دابان، مه‌رگه‌وشارستێن) هه‌روه‌ها چه‌ندین گوندی تر. به‌شێوه‌یه‌ك هیچ گوندێك له‌م ناوچه‌یه ڕزگاری نه‌بوو، وه ئه‌وانه‌ی مابوونه‌وه توشی تاڵانكردن هاتن . به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و ناچه‌یه به‌ره‌و ئێران هه‌ڵاتن ، هه‌ندێكیشیان به‌ره‌و سلێمانی چوون .قۆناغه‌كانی دوای قۆناغی شاڵاوی یه‌كه‌م، په‌یوه‌ندی نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی و هێزی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكیش ببچڕاند، رێك واش ده‌رچوو به‌شێك له ئامانجه‌كه‌ی له‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌ره‌وه هاته‌دی، له‌لایه‌ك زه‌برێكی كوشنده‌ی له‌هێزی پێشمه‌رگه وه‌شاندو له‌لایه‌كی تریش په‌یوه‌ندی نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی تووشی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه كرد. (نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین) له كتێبی (خولانه‌وه له ناو بازنه‌دا) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌له‌و جه‌نگانه‌دا زیاتر له (600) پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید و بریندار بوون.
ئه‌و هێزانه‌ی به‌شداربوون له‌ئه‌نفالی یه‌كدا
1- تیپی 2ی سه‌ر به فه‌یله‌قی یه‌ك كه ناونرابوون به هیزه‌كانی خالید بن وه‌لید
2- تیپی 8ی پیاده‌ی سه‌ر به فه‌یله‌قی یه‌ك كه ناونرابوون به هێزه‌كانی مووسه‌نا
3- تیپی 4ی سه‌ر به فه‌یله‌قی پێنج كه ناونرابوون به هێزه‌كانی قه‌عقه‌ع
3- تیپی 25ی سه‌ر به فه‌یله‌قی پێنج كه ناونرابوون به هێزه‌كانی موعته‌سه‌م
4- تیپی 38ی سه‌ر به فه‌یله‌قی پێنج كه ناونرابوون به هێزه‌كانی عومه‌ر بن عه‌بدول عه‌زیز
5- 20لیوای سه‌ر به (مدفعیه المیدان) به هاوه‌ڵی 720 تۆپی دوور هاوێژ
6- 20لیوای سه‌ر به كۆماندۆ
7- 70فه‌وجی جاش
8- 30 فه‌وجی سه‌ر به حرس الجمهوری
ئه‌مانه‌و چه‌ندین یه‌كه‌ی تر وه‌ك “یه‌كه‌ی كیمیاوی، یه‌كه‌ی فڕۆكه‌وانی، هێزی ئاسمانی، یه‌كه‌ی شه‌ڕكه‌ر له تیپی پێنج، یه‌كه‌ی ئه‌ندازیاری بۆ تێكدانی گونده‌كان، یه‌كه‌ی رێگا‌و بانی سه‌ربازی، یه‌كه‌ی هه‌واڵگری سوپا”. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه به‌شێك له فه‌یله‌قی پێنج كه ناسرابوو به هێزه‌كانی موعته‌سه‌م :ئه‌م هێزه پێكهاتبوو له تیپی پیاده‌ی (24) ناسراو به (هێزه‌كانی موعته‌سه‌م) له‌په‌لاماری ئه‌نفالدا ڕۆڵی زۆر دراندنه‌ی گێڕا به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی بنگردومه‌رگه‌و كانی توو . باره‌گای سه‌ره‌كی تیپه‌كه له چوارقوڕنه بوو فه‌رمانده‌كه‌ی ئه‌فسه‌رێك بوو به‌پله‌ی لیوا روكن به‌ناوی عه‌بد عۆن نوعمه منسور. ئه‌ویش له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق)ه‌وه، ژماره (83) داواكراوه به‌هۆی به‌شداریكردنی له ئه‌نفاله‌كاندا.
تیپی پیاده‌ی (33) ناسراو به فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی به‌در (قیاده قوات بدر). پێشه‌واكه‌ی ئه‌فسه‌رێك بوو به‌پله‌ی عه‌مید روكن به‌ناوی ره‌مزی مه‌حمود عه‌بدوڵڵا. به‌پێی ئه‌وبه‌ڵگه‌ی له به‌رده‌ستدایه له‌لایه‌ن خودی خۆیه‌وه ناوی دیاری كردوه بۆ وه‌رگرتنی دیاری كه‌چی خۆی یه‌كه‌م ناوه له‌لیسته‌كه‌دا هه‌روه‌ها به‌پێی ژماره (3905) رۆژنامه‌ی العراق له 21-11-1988 دوو مه‌دالیای ئازایه‌تی له‌پای به‌شداری كردن ورۆڵ بینینی له په‌لاماری ئه‌نفالی یه‌ك و ئه‌نفالی سێ‌دا له خودی سه‌دام حوسێن) پێبه‌خشراوه.
هێرشه‌كان له‌چه‌ند قۆڵه‌وه كرا ؟
قۆڵی یه‌كه‌م: له گاپیلۆنه‌وه بۆ سه‌ر زنجیره شاخه‌كانی هێلانه به‌راز و شاخه‌سوور و شاخی خه‌جه له‌رزۆك.
قۆڵی دووه‌م: له دۆڵه رووته‌وه به‌ره‌و قزله‌ر و شاخی یاخیان
قۆڵی سێهه‌م: له‌سه‌ر رێگای سورداشه‌وه به‌ره‌و زێوێ
قۆڵی چواره‌م: له‌سه‌ر رێگای سورداشه‌وه به‌ره‌و قووڵه پووشێن و قوڵه سه‌وزه‌و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و گوندی شه‌ده‌ڵه
قۆڵی پێنجه‌م: له‌سه‌ر رێگای دووكانه‌وه به‌ره‌و شه‌ده‌ڵه‌و شاخی دابان
قۆڵی شه‌شه‌م: له‌سه‌ر رێگای دووكانه‌وه به‌ره‌و گونده‌كانی قه‌مچوغه‌و سه‌رمۆرد
قۆڵی حه‌وته‌م: له قه‌ره‌سرته‌وه به‌ره‌و قه‌ڵه‌مپاشاو كڵاو سپی
قۆڵی هه‌شته‌م: له‌سه‌ر رێگای بنگرده‌وه به‌ره‌و هه‌نجیره، شارستێن، دۆڵه‌بی و هه‌واره به‌رزه
قۆڵی نۆیه‌م: له‌سه‌ر رێگای بنگرده‌وه به‌ره‌و ئاوه‌ژێ، چنارنه‌و سیروان
بڕیاری كشانه‌وه هێزی پێشمه‌رگه
له‌دوای هێرشه‌كانی حكومه‌تی عێراقی یه‌وه بۆسه‌ركردایه‌تی ی ن. ك وبه‌رگری قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه ئیتر بڕیار ده‌درێت هێزی پێشمه‌رگه ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی و باره‌گاكانیان چۆڵ بكه‌ن، بۆیه سه‌ره‌تا كه بڕیاره‌كه ده‌درێت ناهێڵرێت زۆر كه‌س پێ بزانێت ئه‌ویش له‌پێناو ده‌رچوونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و برینداره‌كان. وكه‌سوكاره‌كانیان وپێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆیه ڕۆژی 18مارت 1988 به‌ڕێكوپێی ناوچه‌كه چۆڵ كرا،ی ن. ك ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی حكومه‌تی عێراقی ، مه‌كته‌بی سیاسی ی ن ك به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردوه ئاماژه‌ی به هۆكاری پاشه‌كشێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردوه له‌دۆڵی جافایه‌تی و باسی له‌زه‌رروزیانه‌كانی دوژمن له‌ئه‌نفالی یه‌كێك دا كه‌توشی هاتوه كردوه وله‌ڕادێۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه وله‌پێشتریش ئێستگه‌ی ڕادیۆ له دۆڵه كۆگێ دامه‌زرا وپێشتر كاری پێكرا چونكه حسابی ته‌واو بۆ وه‌ستانی ئێستگه‌ی به‌رگه‌ڵو كرابوو وله‌كاتی هێرشه‌كان بۆ سه‌رناوچه‌كه، هه‌ربه‌بۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌نفالی یه‌كه‌وه حكومه‌تی عێراقی به ده‌ركرنی به‌یانی ژماره (3087) له رۆژی 19/3/1988 سه‌ركردایه‌تی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق كۆتای به ئه‌نفالی یه‌ك هات و وه‌ك مژده‌یه‌كی خۆش به‌خه‌ڵكی عێراق دراوبه‌بۆنه‌یه‌شه‌وه سوڵتان هاشم بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبای ئاراسته‌ی سه‌دام حوسێن كردوه‌و له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی به‌عسه‌وه بوه شای و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێ.
ئه‌وانه‌ی له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی ده‌ستگیركران چیان به‌سه‌رهات ؟
سوڵتان هاشم له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ده‌ڵێ" دوای ئه‌وه‌ی بووم به پێشه‌وای فه‌یله‌قی یه‌ك و پرۆسه‌ی ئه‌نفالی یه‌كم جێبه‌جێكرد، هاریكاری نێوان من و نوسینگه‌ی رێكخستنی باكوور، بڕیاری "4008" بوو، كه له 20-6- 1987 له لایه‌ن "عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید"ه‌وه ده‌رچووبوو، هاریكاری نێوان من و نوسینگه‌ی باكوور سنوردار بوو،ئه‌و گوندانه بوون كه ده‌كه‌وتنه سنووری ئامانجه‌كانی هێزی سه‌ربازی فه‌یله‌قی یه‌ك، دوای گرتنیان خێزانه‌كانیان به رێگای ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ده‌گوێزرانه‌وه بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی له كه‌ركوك و له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌كردنیان بۆ نوسینگه‌ی رێكخستنی باكورو هیچ كه‌سێك له سوپا چاره‌نووسی ئه‌وكه‌سانه نازانێ، دوای ره‌وانه‌كردنیان بۆ نوسینگه‌ی رێكخستنی باكوور، مه‌به‌ستم له "ژن و مناڵ و پیاو" ده‌مه‌وێ شتێك روون بكه‌مه‌وه به‌بڕیارێك كه له تۆمه‌تبار "عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید" وه ده‌رچوو، مامه‌ڵه‌كردن له ئه‌و گوندانه‌ی له رووی ئه‌منیه‌وه "مه‌حزوور" بوون، له كاتی بینیی هه‌رجوڵه‌یه‌ك یان هه‌رشتێك له‌و ناوچانه، یه‌كه سه‌ربازییه‌كان راسته‌وخۆ به ته‌قه وڵامی ده‌ده‌نه‌وه جا به فیشه‌ك یان به تۆپ بێت.كه‌وابێت ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركرابێ بێگومان. بێسه‌روشوێن كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی سوپا زانیاری هه‌بووبێت له‌سه‌ریان. دوای ته‌سه‌لیم كردنیان به‌نوسینگه‌ی ڕێخستنی حیزبی به‌عس له‌باكور.
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تر به‌ناونیشانی "ش3، ق 2/122، له به‌رواری 1-3-1988 له‌لایه‌ن رێكخراوی هه‌واڵگری رۆژئاوا‌و كه له‌لایه‌ن تاوانبار"فه‌رحان موتڵه‌گ جبوری" واژۆكراوه‌و بۆ به‌شی هه‌واڵگری شوعبه‌ی سێیه‌م نێردراوه‌و روون كراوه‌ته‌وه كه ته‌نها له‌م قۆناغه‌دا نزیكه‌ی "120100" دوانزه هه‌زارو سه‌دكه‌س به‌هۆی چه‌كی كیمیاوی كوژراون یان بریندار بوون له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می شاڵاوه‌كه"، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه‌و دانپیانانه‌كانی هه‌ریه‌ك له "عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د، حوسێن ره‌شید تكریتی، سابر عه‌بدل عه‌زیز ئه‌لدووری، فه‌رحان موتڵه‌گ جبوری، تاهر تۆفیق ئه‌لعانی"، و هاوكات سكاڵاكارو شاهید حاڵه‌كانی تاوانه‌كه، تاوانی قۆناغی یه‌كه‌می شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال پشتڕاستكراونه‌ته‌وه.به‌شێكی تر له به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌لماندنی قۆناغی یه‌كه‌می تاوانی ئه‌نفال، راپۆرتێكی شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تیه، كه له‌و راپۆرته‌دا بۆ دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له 30-11- 2006سووڕی "26"ی دانیشتنه‌كان روون كراوه‌ته‌وه‌و هاتوه": یه‌كه‌م، دۆزینه‌وه‌ی 123 رووفات كه هه‌موویان به فیشه‌ك كوژرابوون، دووه‌م، ده‌ست نیشانكردنی 25 بیست وپێنج رووفاتی ئافره‌ت، سێیه‌م، ده‌ست نیشانكردنی 98 نه‌وه‌دو هه‌شت رووفاتی ئافره‌ت، چواره‌م، له 90%ی رووفاته‌كان مناڵ بوون له خوار ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه‌شاره‌زایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگای روونكردوه‌ته‌وه كه ": 69% قوربانیه‌كان چاویان له ده‌ستدابوو، 69% له سه‌ریان درابوو، 72% له بڕبڕه‌ی پشتیان درابوو، 66% له ده‌ست و قاچیان درابوو"، هه‌روه‌ك شاره‌زایه‌كه بۆ دادگاشی روون كردوه‌ته‌وه كه كه له‌نێو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌دا، چه‌ندین ناسنامه‌و به‌ڵگه دۆزراونه‌ته‌وه كه هی دانیشتوانی گونده به‌ركه‌وتوه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می شاڵاوو تاوانی ئه‌نفال بوون.
قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌ی ئه‌نفال له 22/3 تــا 1/ 4/ 1988
قۆناغی دوه‌می ئه‌نفال بۆسه‌ر ناوچه‌كانی (قه‌ره‌داغ، بازیان، ده‌ربه‌ندیخان) بو، وه‌كو نه‌ریتی خۆی رژێم سه‌ره‌تای هه‌ر قۆناغێكی ئه‌نفال به هێرشی كیمیاوی ده‌ستی پێده‌كرد، بۆیه ( 6 ) رۆژ دوای كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له 22/ 3 / 1988 گوندی (سێوسێنان) به‌سه‌ختی‌و به شێوازی به‌عسیانه درایه به‌ر كیمیاوی. بۆیه ئه‌م چه‌كه بو به‌سامناكترین چه‌ك كه دژی كورد به‌كار بهێنرێت، ئه‌م هێرشه به ده‌ستپێكی قۆناغی دوه‌می ئه‌نفال دائه‌نرێ، له‌ئه‌نجامی ئه‌م كیمیابارانه‌دا وێڕای زیانێكی مادی زۆر، بو به‌هۆی شه‌هید بونی زیاد له (66) كه‌س و بریندار بونی ده‌یانی تر له ناو شه‌هیده‌كاندا (30)یان مناڵ بون. پاش ئه‌وه‌ی رژێم ئه‌م ناوچه‌یه‌ی داگیر كردبو سه‌رجه‌م گونده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی روخاند كه نزیكه‌ی (80) گوند‌و (2241) خان‌و كه (12254) كه‌س له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌یان، نزیكه‌ی (5637) كه‌س به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتن و سه‌رنگوم كران.
پاش روخان و گشت گونده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌نفالی دو له 1 ی نیسانی 1988 كۆتایی ئه‌م شاڵاوه‌ش.
قۆناغی سێیه‌می ئه‌نفال 7/ 4تــا 20 / 4 / 1988
ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌نفال به پڕ زیانترین و ترسناكترین پرۆسه‌ی ئه‌نفال داده‌نرێت كه زۆرترین مرۆڤی كوردی تیادا ئه‌نفالكرا، سنوری ئه‌م ناوچه‌یه له رۆژئاواوه شاڕێی نێوان شاری پڕنه‌وتی كه‌ركوك و شارۆچكه‌ی دوزخورماتوه، له باكوره‌وه رێگای كه‌ركوك – چه‌مچه‌ماڵ، له‌لای رۆژهه‌ڵاته‌وه چیاكانی قه‌ره‌داغ و له باشوریشه‌وه هه‌رسێ شارۆچكه‌ی كه‌لارو كفری و پێبازه ئه‌م هێرشه به‌كاریگه‌رترین و كوشنده‌ترین و به‌زیانترین هه‌ڵمه‌ت داده‌نرێت ئه‌میش بۆسه‌ر ناوچه‌كانی (چه‌مچه‌ماڵ، سه‌نگاو، قادركه‌ره‌م، دوز، كفری، كه‌لار، بێباز، تیله‌كۆ)، ئه‌م ناوچانه سه‌ر به‌هه‌رسێ پارێزگای (كه‌ركوك، سلێمانی، دیالا) بون، ئه‌میش فراوانترین هێرشی ئه‌نفال بو كه پتر له (500) گوندی گرته‌وه سه‌ره‌ڕای ته‌ختكردنی 4 ناحیه. له رۆژی (14 / 4/ 1988) لوتكه‌ی هێرشی ئه‌نفال بو، له‌م رۆژه‌دا به‌پێی خه‌مڵاندنی ( كۆمیته‌ی به‌رگریكردن له مافی قوربانیانی ئه‌نفال) نزیكه‌ی (20)هه‌زار له ژن و پیاو و پیر‌و مناڵ كۆكرانه‌وه‌و به‌ئیڤای سه‌ربازی و تراكتۆری گوندنشیه‌كان ره‌وانه‌ی قه‌ڵا سه‌ربازیه‌كه‌ی (قوره‌تو) كران و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و چاره‌نوسی نادیار رۆیشتن، هه‌ر بۆیه ئه‌م رۆژه كرا به‌رۆژی (ئه‌نفاله‌كان).
ئه‌م هێرشه‌ی قۆناغی سێیه‌م له رۆژی 20 / 4 / 1988 كۆتایی هات و یه‌ك گوند له گه‌رمیاندا به پێوه نه‌ماو روخێنرا، خه‌ڵكه‌كه‌شی به‌زۆری له‌قادر كه‌ره‌م كۆكرانه‌وه‌و پاش ته‌واوبونی ئه‌م قۆناغه (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و بارق و سوڵتان هاشم) هاتن بۆ سه‌یری ئه‌و گیراوانه‌ی كه له قادر كه‌ره‌م كۆكرابونه‌وه. چه‌ند رۆژێك ته‌له‌فیزیونه‌كانی رژێم پیشانی ئه‌دان .
قۆناغی چواره‌می ئه‌نفال له 3 / 5 تـــا 15/ 5 / 1988
ئه‌نفالی چوار بۆ سنوری شاره‌دێی ئاغجه‌له‌ر و قه‌لاسێوكه به‌گشتی و گونده‌كانی ( گۆپته‌په و عه‌سكه‌ر) به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی رۆژانی ( ٢٠-٤-١٩٨٨ بۆ ٥-٥-١٩٨٨)دا، به‌شێك بوو له پرۆیه‌كه‌كی پیلان بۆ دارێژراوی حكومه‌تی به‌عسی عێراق دژ به كوردی باشووری كه له ژێر ناوی ( ئه‌نفال)دا جێبه‌جێكرا. كه بۆ خۆیی ( ئه‌نفال ناوێكه بۆ زنجیره‌یه‌ك هێرش و په‌لاماری چروپری سه‌ربازی كه سه‌رجه‌م هه‌شت په‌لامار بوو له شه‌ش نێوچه‌ی جوگرافی جیاوازی باشووری كوردستان به‌رێوه‌چوو، فه‌رمانده‌ی گشتی پرۆسه‌كه‌ش له ده‌ستی نوسینگه‌ی رێكخراوی به‌عسدا بوو كه بنكه‌كه‌ی له شاری كه‌ركووك بوو له‌لایه‌ن عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیده‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا). ئه‌وه‌ی جێیی تێرامانه ئه‌نفالی چوار زۆر پرگیری و له‌گه‌ل پرۆسه‌كه‌دا چه‌كی كیمیای و ده‌یان بۆمی دیكه‌ش دژ به‌و سنووره به‌كارهات . هه‌موو ئاماره‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له سنوری جوگرافی قۆناغی چواره‌می ئه‌نفالدا، "75" گوند له سنووری شارۆچكه‌ی ئاغجه‌له‌و "24" گوند سنووری قه‌زای كۆیه‌و "52" گوند له سنووری شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق و "61" گوند له سنووری شارۆچكه‌ی شوان رووخێنراون و له گه‌ڵ زه‌وی یه‌كسان كراون و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێسهرو شوێنكراون.
قۆناغی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌می ئه‌نفال له 15 / 5 تـــا 26 / 8 / 1988
قۆناغه‌كانی (پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌م)ی ئه‌نفال، بۆسه‌ر دۆڵی نێو چیاكانی (شه‌قڵاوه و ره‌واندوز) بو له‌رۆژی 15ی مایس ده‌ستی پێكرد، ئه‌م په‌لاماره‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی (5)و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌نفال (یونس محمد زه‌رب بو)، سه‌ره‌تای ئه‌م په‌لاماره‌ش هه‌روه‌كو سه‌رجه‌م په‌لاماره‌كانی دی رژێم به هێرشی كیمیاوی ده‌ستیپێكرد، رۆژی 15 / 5 / 1988 دوا روژی ره‌مه‌زان بو خه‌ڵكی خۆیان بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئاماده‌كردبو چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وتنه كیمیابارانكردنی گونده‌كانی (وه‌ره، عه‌لی یاوا، سماقولی، نازه‌نین) له‌م په‌لاماره‌دا له گوندی وه‌ره (36)كه‌س شه‌هید بون (17)پیاوو (19)ئافره‌ت .
قۆناغی هه‌شته‌م و كۆتایی ئه‌نفال 26 / 8 تــا 6 / 9 / 1988
سنوری په‌لاماری قۆناغی هه‌شتی ئه‌نفال بریتی بو له: دهۆك، زاخۆ، باتوفه، كانی ماسێ، زێوه، دێره‌لوك، ئه‌تروش و زاوێته. له‌دوای وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان عێراق ئێران له 8/8/1988 سوپای عێراق ته‌واوی هێزه‌كانی له ناوچه سنوریه‌كان كشانده‌وه بۆ به‌ره‌كانی ئه‌نفال، كه له‌وكاته‌دا 7 قۆناغی ئه‌نفال كۆتایی هاتبو ته‌نها قۆناغی هه‌شته‌می ئه‌نفال مابو، قۆناغی هه‌شته‌می شاڵاوی ئه‌نفال بۆسه‌ر ده‌ڤه‌ری بادینانی سنوری توركیا بو.سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ش بۆ چاوترساندنی خه‌ڵكه به كیمیابارانكردن ده‌ستی پێكرد، پاش كیمیابارانێكی خه‌ست رژیم هێرشی زه‌مینی له‌رۆژی 28 / 8 / 1988 ده‌ستی پێكرد، ئه‌م شاڵاوه له رۆژئاواوه له‌زاخۆوه تا ئامێدی درێژبوه‌وه له باشور‌و رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه شێخان و ئاكرێی گرته‌وه .
پاش روخانی سه‌رجه‌م گونده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له رۆژی 6 / 9 خاتمه‌ی ئه‌نفال راگه‌یه‌نرا و هه‌ربه بۆنه‌یه‌شه‌وه لێبوردنی گشتی راگه‌یه‌نرا.
رۆڵی كورده خۆفرۆشه‌كان (مسته‌شاروجاشه‌كان)له قۆناغه‌كانی ئه‌نفال دا
جاش وه‌ك ناو‌و پێكهاته مێژووه‌یه‌كی دورودرێژی له فه‌رهه‌نگی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌دا هه‌یه‌و بوه‌ته ناوێك له‌و ناوه قێزه‌ون و مه‌ترسی دارانه‌ی كه به‌رده‌وام له نێو پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا سڵی لێبكرێته‌وه, جاش له بنه‌ڕه‌یدا به پێ‌ی فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی كورد به‌مانای پێچوه‌كه‌ر یان كه‌ری بچوك دێت, دیاره كه‌ریش به‌درێژی مێوو یه‌كێكه له‌و ئاژه‌ڵه به‌سته زمان و بێده‌نگانه‌ی هه‌رچیه‌كی پێده‌كرێت گوێڕایه‌ڵه‌و ملكه‌چی خاوه‌نێتی, له فۆرمه سیاسیه‌كه‌یشیدا به‌عس هه‌وڵی دا هه‌مان مانا ببه‌خشێته جاشه‌كانی به‌رده‌ستی و به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكیش كاری له‌سه‌ر كرد, چونكه به‌عس گه‌یشتبوه ئه‌و بڕوایه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی په‌لاماری سڕینه‌وه پێویستی به‌و تێكه‌ڵاوكردنه ناڕۆشنه هه‌یه كه كورد خۆی بۆخۆی ببێته به‌شێك له تاوانی كۆكوژی خودی خۆی, هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه بیسه‌لمێنێت كه ئه‌وه ته‌نها عه‌ره‌ب نه‌بوو كرده‌ی كۆكوژی ئه‌نجامدا به‌ڵكو خودی كوردیش به‌شێكه له‌و تاوانه‌و به‌شداری چالاكی هه‌بووه‌و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ته‌واوكه‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه بوو كه له‌دیدی به‌عسدا پرژه‌یه‌كی پێویست و گرنگ بوو, نه‌ده‌كرا كاری له‌سه‌ر نه‌كرێ و په‌راوێز بخرێ, ئه‌مه‌ش به پشت به‌ستن به‌و دیارده له‌مێژینه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه جاش و جاشایه‌تی بوه‌ته دیارده‌و نه‌ریتێك له نێو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا و دوژمنان سودی لێده‌بینن و له‌ناو بونه گشتیه‌كاندا وه‌ك بكه‌ر به‌رده‌وام به‌ده‌ستی دوژمانی خۆیه‌وه كاری له‌سه‌ر خودی ناكۆكیه‌كانی خۆی كردوه‌و گرنگیشی به‌و كێشه سیاسی و ئه‌خلاقی و كلتوریانه‌ش نه‌داوه كه له داهاتوشدا یه‌خه‌ی ده‌گرێ, ئه‌نفالیش كه دوا ترۆپكی تاوانه‌كانی به‌عس بوو وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بۆ سڕینه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زێكی جیا له ڕه‌گه‌زی عه‌ره‌بی, پرۆژه‌یه‌ك نه‌بوو ته‌نها له‌لایه‌ن هێزێكی سه‌ربازی عه‌ره‌بیه‌وه پیاده كرابێ , به‌ڵكو له ته‌وزیفكردنیدا خودی كورد به‌شداربووه‌و له‌داهاتوشدا كاریگه‌ری ده‌بێـت له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌خلاقی و كلتوری خودی كورد‌و به فیعلیش ئه‌م حاڵه‌ته تا ئێستا كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر كۆی كایه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌رماوه و به‌ئاسانی نه‌سڕاوه‌ته‌وه, چونكه ئه‌نفال ئه‌وكاته مانای ته‌واوه‌تی خۆی وه‌رگرت كه له لایه‌ك بێده‌نگی لێكراو له لایه‌ك تریشه‌وه كورد خۆی به‌شداربوو له ئه‌نفالكردنی خودی خۆی و ده‌بێ له داهاتوشدا بێده‌نگ بن له تاوانه‌كانی خۆیان كه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ندێك پاره‌و ده‌ستكه‌وتی مادی چیتر نه‌بوو, دیكۆمێنته‌كانی به‌عسیش باشترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وجاشانه‌ی كه به‌شداری ئه‌و كرده‌وه‌یان كردوه‌و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه كوشتن و سه‌ربردنه‌وه‌ی كورد به‌ده‌ستی كورد چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی بێماناو كه‌م به‌هابوه‌و له به‌رامبه‌ریشدا جگه له به‌خشیش و ئافه‌رینێكی بێكه‌ڵك به تاوانه‌كانیان شتێكی تریان به‌ده‌ستنه‌هێناوه .
دیاره سه‌ره‌ك خێڵه‌كان له ناوچه كوردیه‌كان به‌كار هێنراون له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌نفال, جاش ڕۆڵی كارایان هه‌بووه له ئه‌نفاله‌كانله دۆخی جاش و سخوڕو به‌عسیه كورده‌كاندا , هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو دژ به خود هه‌ست پێده‌كرێت, كه وه‌ك میكانیزمێكی به‌رگری به‌كار هێنراوه, ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی ده‌رونیان به‌ته‌واوی سه‌روبن بكاته‌وه‌و خۆی لێ ببێت به ئه‌ویتر , یان وه‌ك گروپیش ده‌توانین بڵێین(ئێمه) یان لێ ببێت به ئه‌وان.له كاتی هێرشه‌كانی سوپای به‌عس بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌و ماڵه پێشمه‌رگه هه‌میشه جاشه‌كان له پێشه‌وه بوون و چاو ساغ و ڕێنیشانده‌ربوون, واته ئه‌گه‌ر جاش نه‌بوایه به‌عس نه‌یده‌زانی له گوندێكی دوره ده‌ستی ناوچه‌ی گه‌رمیاندا كه ڕه‌نگه هه‌ر جاده‌و ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی نه‌بێت بۆ هاتوچۆ پێشمه‌رگه‌ی لێیه یان نه‌یارێكی به‌عسی لێیه, جاشه‌كان هه‌میشه پێیه‌كیان له گونده‌كان بوو له هه‌مان كاتتدا پێیه‌كه‌ی تریان له شاره‌كان بوو له زۆربه‌ی شه‌ڕو به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و به‌عس جاش پێشڕه‌وی به‌عسی كردوه وه‌ك ده‌لیل, له‌كاتی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا جاش ڕۆڵی زۆر خراپی بینی له كۆكردنه‌وه ناردنی ڕۆڵه‌كانی كورد بۆ چاڵه لمه‌كان, له هه‌ركاتێككدا ماڵێكی كورد وێران بكرایه یان هێزێكی پێشمه‌رگه‌و گوندێك ته‌فروتونا بكرایه ئیتر جاش خۆشی بوو, چونكه به قڕكردنی كورد جاش كورد گیرفانی زیاتر پڕ ده‌بوو.ئه‌و جاشه چه‌كدارانه له ڕۆژی ئه‌نفالدا به‌هاریان بوو, هه‌رده‌م خه‌ریكی هه‌ڵپه‌ركێ و چه‌پڵه ڕێزان بوون, گیرفانیان پڕبوو, كۆڵیان له تاڵانی قورس بوو, ئه‌وه‌نده‌یان مریشك و قازو مراوی و قه‌لی گوندنشینه هه‌ڵاتوه‌كان خواردبوو, چاویان سورببوو… كه هه‌میشه له هه‌ڵپه‌ركێو سوڕان دا بوون, ئامانجیان ته‌نها پاره‌و سامان خڕكردنه‌وه بوون, له‌به‌ر ئه‌وه جێی سه‌رسوڕمان نه‌بووله‌به‌ر ئه‌وه‌ی له په‌لاماره‌كانی ئه‌نفالدا جاش كورده‌كان و زۆربه‌ی موسته‌شاره‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی لێقه‌وماودا درۆیان كردووه, پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان كردوه كه لێبوردنه‌و ئه‌مان ده‌یان پارێزن و له شارۆچكه‌و كۆمه‌ڵگاكان نیشته جێیان ده‌كه‌نه‌وه, بۆیه كاتێ باسی ئه‌نفال ده‌كرێت نابێ ڕۆڵی خراپه‌كاری جاش فه‌رامۆش بكرێت, ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكیشان ڕۆڵی باشیان گێڕاوه‌و خه‌ڵكیان ڕزگار كردوه, به‌ڵام به‌شداری كرد له تاوانێكی وه‌ك ئه‌نفالدا په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه‌و تاوانێكی ئێجگار گه‌وره‌یه, ئه‌وه‌ی گومانی نه‌هێشتوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌وان هاوكاربوون له ڕاپێچكردنی هه‌زاران هاوڵاتی كورددا, به‌ره‌و گۆڕه‌كانی مه‌رگ و كامپه‌كانی كۆكردنه‌وه‌و زیندانی كردن له زیندانه‌كانی تۆپزاواو دبس و تكریت و سه‌لامیه‌و نوگره سه‌لماندا, كه له‌م زیندانانه‌دا سوكایه‌تیه‌كی بێ ئه‌ندازه‌ی به كوردبون و به كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی تێدا كراوه.
له پێش هه‌موانه‌وه ئه‌نفال و ڕه‌فتارو كرداری ئه‌و جاش كوردانه سوكایه‌تیه‌كی گه‌وره‌بوو به‌و گوند نشینانه‌ی گیران و دواتریش له‌لایه‌ن به‌عسیه‌كانه‌وه پێیان ده‌گوترا ئه‌نفالكراو, یه‌كه‌كانی جاش ئه‌رك و فه‌رمانێكی به‌ربڵاویان له ئه‌ستۆ گرتبوو, به‌ڵێننامه‌یان پڕكردبوه‌وه كه دڵسۆزی حزبی قائیدو سه‌ركرده‌ی مه‌زن بن, ئه‌وان كاروانی سوپایان ده‌پاراست و پێش هێزه‌كان ده‌كه‌وتن بۆ گونده‌كان و چاوساغیان ده‌كرد, ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوو بۆڕێخۆشكردن و سۆراخكردنی هه‌واڵ و زانیاری پێویست” به‌ووته كوردیه‌كه” كه‌وا سوری به‌ر له‌شكربوون ڕۆڵی ئه‌وان له‌وێدا بۆ به‌عس و سوپاكه‌ی گرنگ بوو, چونكه ئه‌وان شاره‌زای گشت هه‌رده‌و جه‌وه‌ڵ و چیاكان بوون و هه‌موو شوێنێكیان ده‌پشكنی و به ته‌نیشت تاڵانی و حه‌رامخۆری خۆیانه‌وه به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌شدا ده‌گه‌ڕان كه له ده‌ست پێشڕه‌وی سوپا هه‌ڵهاتبوون, هه‌ر ئه‌و جاش كوردانه بوون كه خه‌ڵكه خۆ په‌نا ده‌ره‌كه‌یان ده‌دۆزیه‌وه‌و به‌دڵڕه‌قیه‌وه ده‌ستگیریان ده‌كردن و ده‌یان دانه ده‌ست یه‌كه‌كانی سوپاوه, زۆر جاریش به شێوه‌یه‌كی نامه‌ردانه خه‌ڵكیان فریو ده‌داو پڕوپاگه‌نده‌ی لێبوردنی گشتیان ده‌ر ده‌كردو به‌ڵێنی په‌نادانیان به خه‌ڵك ده‌داو دواتریش به‌ڵێنی خۆیان ده‌شكاند, بۆنموونه شایه‌تحاڵه‌كان ده‌یگێڕنه‌وه” دوای ئه‌وه‌ی هێزی جاشه‌كانی عه‌به قه‌ره‌ناوی چوار ده‌وری گونده كه‌یان دا, ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌یان به پیاو ژن و مناڵه‌وه له شوێنێك كۆكرده‌وه له‌گه‌ڵ كوێخای گونده‌كه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به خه‌ڵكه‌كه‌دا گیانیان پارێزراوه, به‌ڵام هه‌ر له‌ناو گونده‌كه پیاوه‌كانیان جیاكرده‌وه‌و چاوه‌ڕێی سه‌نته‌ری كۆكردنه‌وه‌یان نه‌كرد بردنیان بۆ ئه‌منی كه‌ركوك, به‌ڵام ژنه‌كانیان له‌ناو دۆڵه‌كه هێشته‌وه بۆ ڕۆژی دوای, له‌و كاته‌دا ئاگر له خانوه‌كان به‌ردراو ده‌سووتان و خانوه‌كانیش به شۆفڵ ته‌خت كران, به‌بێ جێگه‌و به‌بێ لانه ئه‌و ژن و مناڵانه له‌و چۆڵه‌وانیه مانه‌وه, به‌ڵام له پاش دوو ڕۆژ ئه‌و ژن و مناڵانه‌یان به پاسی سه‌ربازی بران بۆ چه‌مچه‌ماڵ له‌وێ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌ڵیان ڕشتین, له‌سه‌رباسێكم پرسی بۆچی ئاوا به‌م شێوه‌یه له‌م شاره دامان ده‌گرن؟ خۆ ئێمه كه ناناسین له‌م شاره ڕوو له كوێ بكه‌ین, له وه‌ڵامدا وتی، ئێوه زۆر خۆبه‌خشن كه لێره وازتان لێهێنراوه, ئه‌زانن پیاوه‌كانتان هه‌مویان ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خ كران جاشه‌كان وه‌ك تاكه كه‌س لێره‌و له‌وێ كه‌م تا زۆر توانیویانه خه‌ڵك ده‌رباز بكه‌ن بۆ شارۆچكه‌و كۆمه‌ڵگاكان, چونكه هه‌ر به‌بۆنه‌ی جاشیشه‌وه بوو كه‌وا هه‌ندێك كه‌س ڕزگاربوون, له‌م باره‌یه‌وه هاوڵاتی حه‌مه‌سور له گوندێكی كه‌لار ده‌ڵێت” پاره‌م داوه‌ته جاش خه‌ڵكم پێ ڕزگار كردووه, له‌وانه باس له حاڵه‌تێك ده‌كات كه بڕی (300) دیناری سویسری داوه‌ته ئامر سرێیه‌ك تا ڕێگه‌ی بدات بچێت خێزانێك بهێنێته‌وه‌و له گوندێكی كه‌لار په‌نایان بدات” یان كه‌سێكی تر به‌ناوی جه‌لال به‌هه‌مان شێوه له سه‌ر ڕۆڵی جاشه‌كان ووتی” جاشه‌كان له به‌رامبه‌ر چه‌ند سه‌ر مه‌ڕێكدا ڕێگه‌یان داین بچین چه‌ند خێزانێك بهێنینه‌وه‌جاشه‌كان ڕاسته‌وخۆ كه‌ڵكیان له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌نفال وه‌رده‌گرت, كه پڕ به پێستی واتا قورئانیه‌كه‌ی(تاڵان كردنی كافران) چونكه له په‌لاماردانی ئه‌نفالدا مه‌رجی به‌عس ئه‌وه‌بوو هه‌رشتێك له لایه‌ن فه‌وجه‌كانی جاش و مسته‌شاره‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت ڕاسته‌وخۆ ده‌درێت به‌خۆیان, ته‌نها چه‌كی قورس و ئیسنادوو مامناوه‌ندی نه‌بێت, پیاوه‌كان و ئافره‌ته جوانه‌كان بۆ ئێمه‌و ماڵ و كه‌ل و په‌لیش بۆ ئێوه, ئه‌مه قسه‌ی ڕه‌فیق حزبیه‌كی به‌عسی فاشی بوو بۆ یه‌كێك له‌سه‌رۆك جاشه‌كان, وه پێشمه‌رگه‌ش كافر‌و بێ دینن ده‌بێت وه‌ك كافر ڕه‌فتاریان له گه‌ڵدا بكه‌ن.
كاریگه‌ری پرۆسه‌ی ئه‌نفال له‌سه‌رباشوری كوردستان
كاریگه‌ری پڕۆسه‌ی ئه‌نفال له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی/ سیاسی
پڕۆسه‌ی ئه‌نفال كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له سه‌ر ژیانی كورد له كوردستانی عێراق به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه. له رووی ( كۆمه‌ڵایه‌تی) یه‌وه شاڵاوی ئه‌نفال سه‌رجه‌م ئه‌و بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه بۆ خێزانی كوردی به ئاراسته‌یه‌كی زۆر خراپ بردووه.
پڕۆسه‌ی ئه‌نفال هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ شڵه‌ژان‌و په‌رته‌وازه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری‌و تێكدانی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له نێوان یه‌كتری‌دا. هه‌روه‌ها بووه هۆی نه‌هێشتن‌و تێكدانی داب‌و نه‌ریتی ره‌سه‌نی كورده‌واری كه بنچینه‌و بنه‌مای سه‌ره‌كین بۆ په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به گشتی.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی ئه‌نفالدا حكومه‌تی عێراقی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك برد كه زۆربه‌ی بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان له ده‌ستدا.
شاڵاوی ئه‌نفال كه بناغه‌و پرنسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری تێكوپێكدا كاری كرده سه‌ر دابونه‌ریتی ره‌سه‌نی كورده‌واریش به جۆرێك كه رێژه‌ی (59،33 %) له خێزانه ئه‌نفال كراوه‌كان دوای دابڕینیان له كه‌سوكاریان به ناچاری وازیان له داب‌و نه‌ریتی خۆیان هێنا.
گرنگترین كاریگه‌ریه‌كانی شاڵاوی ئه‌نفال له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌توانین له‌م چه‌ند خاڵه‌دا باسی بكه‌ین:
تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان
كۆمه‌ڵگای كوردی وابه‌سته‌ی نه‌ریتێكه كه ئایین هه‌میشه وه‌ك سانسۆرێك له ناو كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیدا رۆڵی خۆی دیاری ده‌كات خێزانی كوردیش له ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا خۆی داڕشتووه ناتوانێ لێی ده‌ربازبێت، به‌پێی ئه‌و داڕشتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه پیاو سه‌رۆكی خێزانه، ژن له به‌خێوكردنی خێزاندا به‌رپرس نییه.
ئه‌توانین له‌م رووه‌وه بڵێین كه كۆمه‌ڵگای كوردی له بنه‌ڕه‌تدا كۆمه‌ڵگای لادێ نشینی كشتوكاڵییه‌و پابه‌ندیشه به كۆمه‌ڵێك دابونه‌ریتی داسه‌پاو به‌سه‌ریا، ژنی لادێ نشین بووه‌ته قوربانی ئه‌م دابونه‌ریته كۆن‌و زه‌مه‌ن به‌سه‌ر چووانه‌بێگومان ژن له وه‌ها دۆخێك‌دا كارده‌كاته سه‌ر لایه‌نی رۆشنبیری هه‌روه‌ها ئه‌و توانایه‌ی كه هه‌یه‌تی، دروست بوونی وه‌ها دۆخێكیش په‌یوه‌ندی هه‌یه به عه‌قڵیه‌تی پیاو سالارییه‌وه.هه‌ر بۆیه شاڵاوی ئه‌نفال بووه هۆی تێكوپێكدانی سه‌رجه‌م ئه‌و بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی، كه بۆ خێزانی كوردی داڕ‌ێژرابوو شیرازه‌ی خێزانی به ئاراسته‌یه‌كی زۆر خراپ بردووه كه گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخی ئاسایی كارێكی گرانه. له فه‌زای ئه‌نفالدا سه‌رۆكی خێزانه‌كان وونكران، وونكردنێك كه وه‌ڵامێكی راستی سه‌باره‌ت به مان‌و نه‌مانیان له هیچ لایه‌كدانییه هه‌ریه‌كه به‌پێی بۆچوونی تایبه‌تی خۆیان له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی ره‌وشته‌كانی رژێمی فاشی قسه له‌سه‌ر مان‌و نه‌مانیان ده‌كات هه‌ردوا به دوای جێگیربوونی پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌كان له ئۆردوگا زۆره‌ملێكاندا هه‌موو ده‌رگاكان به روویاندا داخرابوو هیچ ده‌ربازبونێك له به‌رده‌میان دا نه‌بوو، چونكه هه‌ریه‌ك له‌مانه ژن بوون بۆ ماڵی باوك یاخود خه‌زور به كۆمه‌ڵێك منداڵه‌وه گه‌ڕانه‌وه، یاخود هه‌یانه له گه‌ڵ منداڵی‌دا به ته‌نیا ژین ده‌گوزه‌رێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ژنانه خۆیان به‌سه‌ر بار ده‌زانن لێره‌وه پێده‌زانین كه شیرازه‌ی خێزان تێكچووه ،وه هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆریش منداڵ بێ دایك‌و باوك ماونه‌ته‌وه له ئه‌نجامی پڕۆسه‌كه‌وه.
هه‌ر له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان به‌وه‌كرد كه كۆمه‌ڵگای كوردی تا راده‌یه‌ك داخراوه ده‌رباره‌ی رۆڵی ژن، چونكه به خێوكردنی خێزان له ئه‌ستۆی پیاوان دایه‌و ژن تاراده‌یه‌ك ته‌ریك بوو، به‌ڵام شاڵاوی ئه‌نفال ئه‌مه‌ی ته‌واو پێچه‌وانه كردووه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێك له پیاوان وونبوون‌و نه‌مان ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌خێوكردنی خێزان بكه‌وێته ئه‌ستۆی ژن.بێگومان هه‌روه‌ك له پێشه‌وه باسكران كه خێزان به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵه‌و كۆمه‌ڵیش له رێگای ئه‌وه‌وه ده‌توانێت زۆر له ئه‌رك‌و مافه‌كانی به‌جێ‌بێنێت وه كاتێك سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و خێزانه به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌مێنێت ئه‌وا سیسته‌می بنه‌ڕه‌تی دووچاری بارێكی نائارامی‌و ناجێگیر ده‌بێت له دوایدا ئاسه‌وارێكی خراپی به‌سه‌ردادێت. ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له نێوان باری خێزان‌و سه‌رپه‌رشتیاری بكه‌ین له پێش روداوه‌كانی شاڵاوی ئه‌نفال‌و دوای روودانه‌كه‌شی ئه‌وا هه‌ندێك راستیمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رپه‌رشتیاری خێزان رۆڵێكی گرنگ‌و به‌رچاوی هه‌یه له پێشخستن‌و سه‌ركه‌وتنی خێزاندا له پێش شاڵاوه‌كاندا سه‌رپه‌رشتیاری خێزان رێژه‌ی (33 ،89 %) له ژێر ده‌سه‌ڵاتی باوك بووه به‌رامبه‌ر (8 %) له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دایك بووه ،به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه له دوای شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال گۆڕانێكی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه كه بووه‌ته له (66, 33 %) له ژێر ده‌سه‌ڵاتی باوك به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش له (66, 62 %) له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دایك دایه . ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه رێژه‌ی باوكان زۆر به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتون به‌رامبه‌ر رێژه‌ی دایك ،بۆیه ده‌بینین هه‌موو ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌وتوونه‌ته سه‌رشانی دایك‌و، دایك بۆته سه‌رپه‌رشتیاری ماڵ‌و هه‌ر له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ‌و ئیشوكاری ماڵ‌و كاركردنی ده‌ره‌وه بۆ په‌یداكردنی بژێوی رۆژانه ،كه ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی تێكچوون‌و شڵه‌ژانی خێزان‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و گۆڕانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی تیایدا، كه‌واته ده‌توانین بڵێین ئه‌مه ئه‌و خێزانه‌یه كه ژن سه‌رپه‌رشتیار‌و ئه‌و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات‌و كه‌سی پله یه‌كه جا ئه‌و له رووی بژێوییه‌وه بێت یاخود په‌روه‌رده‌كردنه‌وه بێت.
هه‌روه‌كو وتمان ژنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال پانتاییه‌كی گه‌وره‌یان داگیركردووه پریشكی گه‌وره‌ی مه‌ینه‌ینه‌تییه‌كان به‌رئه‌مان كه‌وتووه، چونكه خێزانێك هه‌یه پێ‌ی ده‌ڵێن پاشماوه‌ی ئه‌نفال‌و كه‌سی یه‌كه‌میش كه هه‌مان خێزانه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ژنه
ئه‌توانین بڵێین ئه‌مه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ داب‌و نه‌ریتی كورددا، ئاستی بژێوی‌و كاركردن‌و به‌رپرسیارێتی ته‌نها له ئه‌ستۆی پیاواندابوو به‌پێی ئه‌و دابونه‌ریته‌ی كه كورد چوارچێوه‌كه‌ی بۆ خۆی داناوه، كه‌چی له پڕۆژه‌ی تێكشكانی خێزانی كوردیدا له په‌لاماری ئه‌نفال دا ژن ئه‌م رۆڵه‌ی به‌ركه‌وت واته پیاو كه بنه‌مای به‌خێوكردنی خێزانه له ئه‌نجامی ئه‌مه‌وه ژن ئه‌م رۆڵه‌ی پیاو ده‌گێڕێت.
كاریگه‌ری پڕۆسه‌ی ئه‌نفال له رووی ئابووری
مه‌به‌ستمان له‌م كاریگه‌ریه له رووی ئابوورییه‌وه به واتای ریشه‌كێش كردنی ئابوری نه‌ته‌وه‌یی، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی برسیكردن‌و راگواستنی هاوڵاتی له‌و شوێنه‌ی كه‌لێی نیشته‌جییه. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ده‌بێته هۆی داته‌پینی ئابوری‌و له ناوبردنی له‌سه‌ر خۆی خه‌ڵكه‌كه كه ناچار ده‌بن زێدی باب‌و باپیریان به‌جێ‌بهێڵن‌و له ئه‌نجامی ئه‌مه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه به‌ناچاری ده‌ست له‌و دابونه‌ریته هه‌ڵده‌گرن‌و به‌م شێوه‌یه ده‌كه‌ونه بارودۆخێكی پڕ له نائارامییه‌وه.
ئه‌م مه‌به‌سته له پشت شاڵاوه‌كانی ئه‌نفاله‌وه خۆی حه‌شاردابوو، چونكه شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ئه‌یویست ئه‌و دانیشتوانه‌ی كه‌له لادێكاندا ده‌ژین‌و سه‌رچاوه‌یه‌كن بۆ ئابوری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان بنبڕ بكات‌و له شوێنی نیشته‌جێ‌بوونی ئه‌سڵی خۆی هه‌ڵیان بكه‌نێ كه لادێكان بوو، ئه‌و پیشه سه‌ره‌كییه‌ی كه هه‌یانبوو كشتوكاڵ كردن بوو, به‌نه‌مانی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه بژێوی ئه‌و كه‌سه نه‌ده‌ما.
شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال نه‌ك ته‌نها زیانی ئابوری بۆ خودی ئه‌و جوتیاره هه‌بوو، به‌ڵكو كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو بۆ سه‌ر بازاڕی هه‌رێمی كوردستان به رۆڵی خۆی.
له ئه‌نجامی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال سه‌ره‌ڕای له ناوچوونی (182) هه‌زار وه‌ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه مایه‌وه برایه كۆمه‌ڵگا زۆره ملێكان، چونكه حكومه‌تی به‌عسی عێراقی مه‌به‌ستی‌بوو ژێرخانی ئابوری كوردستان كه‌كشتوكاڵ بوو بڕوخێنێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌مه یه‌كێك له گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی رژێمی به‌عسی عێراقی ده‌ڵێ "بۆچی لێبگه‌ڕێم له‌وێ وه‌ك ئاژه‌ڵ بژین هیچ شتێك نه‌زانن " .
وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "ئه‌و گه‌نمه‌مان ناوێت مه به‌رهه‌می ده‌هێنن " دیسانه‌وه ده‌ڵێ "من كشتوكاڵیانم ناوێ .
مه‌به‌ستێكی تری رژێمی به‌عسی عێراقی ئه‌وه‌بوو كه ناوچه‌كه بكاته ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو ،چونكه شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال زیاتر لادێكانی گرته‌وه كه سه‌رچاوه‌ی ئابوری له لادێ‌دا له سه‌ر بنه‌مای كشتوكاڵ‌و ئاژه‌ڵداری ده‌وه‌ستێت، شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال وێرانكاریه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پانتایی شوێنی به‌رهه‌م هێنان‌و له‌وه‌ڕگا‌و مه‌ڕو ماڵاتی لادێكان به‌جێ‌هێشت، زۆرترین زه‌وی كشتوكاڵی له‌به‌رهه‌مهێنان له كارخست، هه‌رچی مه‌ڕو ماڵات‌و ئاژه‌ڵیش هه‌یه زۆرترین ژماره‌یان له ناوچوو ته‌نها ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می نه‌بێ به شێوه‌یه‌كی نهێنی گوازرانه‌وه ناو شاره‌كان‌و هه‌رزان فرۆشكران‌و ئه‌و سه‌رچاوه ئابوریه به ته‌واوی لێیان زه‌وت كرا.
ئه‌توانین چه‌ند سه‌رژمێرییه‌ك بهێنینه‌وه ده‌رباره‌ی زیانه‌كان كه تایبه‌تن به پارێزگای كه‌ركوك كه ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1987/1988 ده‌گرێته‌وه :-
1. 781 گوند سوتێنران‌و له گه‌ڵ خاك دا یه‌كسان كران .
2. شه‌ش مه‌ركه‌ز‌و ناحیه وێرانكران .
3. 39178 خانوبه‌ره وێرانكران .
4. 381 قوتابخانه و 657 مزگه‌وت‌و 69 نه‌خۆشخانه وێران كران .
5. 45777 خێزان ئاواره‌و بێسهرو شوێنكرا .
6. 52 عه‌ماراو ماتۆری ئاو و 47 مه‌كینه‌ی ئاش و 135 كارێز‌و ئه‌ستێڵ ته‌قێنرانه‌وه .
7. 157 ته‌كیه‌وخانه‌قا‌و مه‌رقه‌د‌و شوێنه‌واری ئایینی وێرانكران .
8. 1435 ره‌زو باخ سوتێنران .
9. 17220 تراكتۆر‌و مه‌كینه‌ی جۆراوجۆر سوتێنران‌و تاڵانكران .
10. 472770 سه‌ر مه‌ڕو بزن تاڵانكران‌و فه‌وتێنران و 15000 سه‌ر ره‌شه‌ووڵاخ تاڵان كران‌و فه‌وتێنران .
11. 570000 ته‌ن گه‌نم‌و جۆ‌و دانه‌وێڵه فه‌وتا‌و سوتێنران55.
هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌رژمێرییه‌كی ترمان هه‌یه كه تایبه‌تن به ناوچه‌كانی بادینان له نێوان 25/8/1988 تا15/9/1988 ده‌گرێته‌وه به‌م جۆره :-
1. 233 گوند له قه‌زای ئامێدی .
2. 35 گوند له قه‌زای ئاكرێ .
3. 19 گوند له قه‌زای شێخان .
4. 100 گوند له قه‌زای زاخۆ .
5. 63 گوند له دهۆك.
ئه‌وانه‌شی به‌ر شاڵاوه‌كه نه‌كه‌وتن له ئۆردوگا زۆره ملێكاندا نیشته‌جێكران ئه‌م ئۆردوگایانه بۆ خۆیان دنیایه‌ك بوون بۆ ئه‌وان ره‌نگی تاریك‌و ترس‌و بێ‌بڕوای پێده‌به‌خشین له به‌رده‌م بواره‌كانی نه‌بوونی تێكشكانی سه‌رچاوه ئابوریه‌كان‌و وونكردنی كه‌سی یه‌كه‌می به‌رهه‌م هێنانی خێزان كه پیاوه.
حكومه‌تی به‌عسی عێراقی به‌مه‌ویستی بگاته چه‌ند مه‌به‌ستێك :-
یه‌كه‌م: لادێكانی كوردستان ببوونه پاڵپشتی شۆڕشی كورد‌و پێشمه‌رگه به‌خۆیان‌و ماڵ‌و سامانه‌كانیانه‌وه جا حكومه‌ت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م سه‌رچاوه ئابوریه بۆ پێشمه‌رگه، شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی جێبه‌جێكرد.
دووه‌م: هه‌موو ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌ی كه‌له پاش شاڵاوه‌كانی ئه‌نفاله‌وه به‌جێ‌مان پێویستی به بوودجه‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆ سه‌ر له‌نوێ كردنه‌وه‌ی كه ده‌توانرا ئه‌و پاره‌یه له پڕۆژه‌ی تردا خه‌رج بكرێت.
ده‌رئه‌نجام
شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی لێكه‌وتۆته‌وه كه ناكرێ له یاد بكرێن كۆشتن‌و زینده به‌چاڵ كردنی ئه‌و هه‌موو كورده ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه كوردبوون په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه نه‌ك ته‌نها بۆ رژێمی به‌عس له عێراق بگره بۆ گشت ئه‌و رژێمانه‌ش كه پشتگیری‌یان لێ‌كرد.
ئه‌نفال به‌ر له‌وه‌ی دژی كورد كرابێ دژی مرۆڤایه‌تی‌و یاسا رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه. ناتوانین رێگه له دووباره ئه‌نفال كردنه‌وه‌ی كورد بگرین ئه‌گه‌ر رێگه‌خۆش بكرێت بۆ دروست بوونه‌وه‌ی رژێمی دیكتاتۆری له عێراق دا
زیانه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال به شێوه‌یه‌كی گشتی
پرۆسه‌ی ئه‌نفال بوه هۆی وێران كردنی نزیكه‌ی (4)هه‌زار گوند‌و، (4)قه‌زا، (30) ناحیه، ( 3100)مزگه‌وت و (100)كڵێسا، له‌ڕوی ئاكه‌ڵدارییه‌وه بوه هۆی به‌تاڵان بردنی (2)ملیۆن سه‌ر مه‌ڕو ماڵات و ئاژه‌ڵ.
ئه‌نفال جگه له‌و زیانانه‌ی سه‌ره‌وه كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی ئایكۆلۆژی گه‌وره بو كه بوه هۆی شێواندنی رواڵه‌تی ئاژه‌ڵداری و روه‌كی ناوچه‌كه‌و بوه هۆی له‌ناوبردنی روبه‌رێكی فراوان له باخ و ره‌زو چه‌م و چنار كه هاوسه‌نگی ژینگه لاسه‌نگ ده‌كات. هه‌روه‌ك ( د. كه‌نداڵ نزان) ده‌رباره‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ده‌نوسێ (له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا بنه‌ماكانی ژیان له‌كوردستان هه‌ڵته‌كێنران، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هستریا شێتانه‌ی جینۆسایدی كورد كۆتایی هات (90%) ی گونده‌كانی كوردستان و زیاتر له (20) شار‌و شارۆچكه له‌سه‌ر نه‌خشه سڕانه‌وه، ناوچه گوندنشینه‌كان به (15) ملیۆن مین مینڕێژكران، به‌م جۆره‌ش چالاكی كشتوكاڵی له ناوچانه‌دا كارێكی ئه‌سته‌م بو (1,5) ملیۆن كوردی گوندنشین بۆ ئۆردوگا زۆره ملێكان گوێزرانه‌وه، نزیكه‌ی (10%) ی كوردی دانیشتوانی عێراق له نێوبران.
له‌كۆتایی ده‌گه‌ینه ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه
1. شاڵاوی ئه‌نفال یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین‌و دڕندانه‌ترین تاوان كه ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌نجام درابێت.
2. رژێمی به‌عسی عێراقی باش ئه‌وراستیه‌ی ده‌زانی كه گه‌لی كورد گه‌لێكی موسڵمانه، به‌ڵكو ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وه پشتگیری ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی‌و ئیسلامییه‌كان به ده‌ست بهێنێت.
3. رژێمی به‌عسی عێراق ده‌یویست له رێگای ئه‌م جۆره پڕۆسانه‌وه كیشه‌ی كورد كۆتایی پێ‌بهێنێت .
4. شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تێیه‌كان‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌وێته ناو چوارچێوه‌ی كاری به‌كۆمه‌ڵ كوژی (جینۆساید)ه‌وه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌ڵام پره‌نسیپی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت (السیاده الدوله) ده‌بووه چاوپۆشیكردن له‌م جۆره كرده‌وانه.
5. ئامانجی سه‌ره‌كی له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا پاكتاوكردنی نه‌ژادی‌و بڕانه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی مرۆڤی كوردبووه .
6. ئه‌م شاڵاوه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی‌و تاكی كورد ،چونكه به‌عس ده‌یویست له رێگه‌ی له ناوبردنی توێژی گه‌نجه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كی (پیر) بهێلێته‌وه .
7. به‌عس ده‌یویست له رێگای ئه‌م جۆره پڕۆسانه‌وه شیرازه‌ی خێزانی كورد تێكبدات ،بێگومان توێژی ژن له پێشه‌وه‌ی هه‌موان دێت، چونكه ئه‌ركه‌كانی ژن زیاتره، چوارچێوه‌ی كاركردنی له ماڵ چووه‌ده‌ر بۆ په‌یداكردنی بژێوی بۆ خێزان.
8. شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر گه‌شه‌كردنی سیاسی (تنشئه السیاسیه) ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌له پاش شاڵاوه‌كانی ئه‌نفاله‌وه ماونه‌ته‌وه ،چونكه هه‌ستی تۆڵه‌یان له‌لا دروست ده‌بێت .
9. شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نه‌بووه بۆ سه‌ر دابه‌زینی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی ناو پاشماوه‌كانی ئه‌نفال بگره به‌پێچه‌وانه‌وه بۆته هۆی زیادبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان.
10. سه‌ره‌ڕای زیانی گیانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، كاریگه‌ری ئابوری به‌رچاوی هه‌بووه، چونكه ئابوری كوردستان زیاتر له‌و كاته‌دا پشتی به كشتوكاڵ ده‌به‌ست ئه‌مه‌ش بووه هۆی تێكدانی ئه‌و لایه‌نه له ژێر خانی ئابوری كوردستان.
تۆمه‌تباره‌كان له سه‌ر ئاستی عیراق
له 20-5-2007 وه به ره‌سمی بڕیاری ده‌ستگیركردنی 423 تۆمه‌تباری ئه‌نفال له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانه‌وه ده‌رچوو، ئه‌م لیسته له‌و تۆمه‌تبارانه پێكدێ كه وه‌زیرو به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی و ئه‌منی و هێزی ئاسمانی و ده‌زگای موخابه‌رات و پارێزگار‌و موسته‌شارو چه‌ندین بواری تر، تا ئێستا هیچ كام له‌م تۆمه‌تبارانه كه له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانه‌وه ناویان دیاریكراوه، نه‌چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا‌و نه هه‌وڵیشی بۆ دراوه، به‌رده‌وامیش لێیان ده‌كوژرێت یان ده‌مرن، ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره له دۆسیه‌ی جینۆسایدی كورد ده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌م تۆمه‌تبارانه به هاوتای قوربانیان له ڕووی دیاریكردنی حه‌قیقه‌تی تاوانه‌كه، بگره زیاتریش مانه‌وه‌یان بۆ دۆسیه‌كه گرنگه، لاپه‌ڕه‌ی گرنگی تاوانه‌كان له باخه‌ڵی ئه‌ماندایه‌و لایه‌نێكی گرنگی ده‌رخستنی حه‌قیقه‌ته‌كانن، به‌بێ دادگایی ئه‌م تۆمه‌تبارانه هه‌موو قه‌ره‌بوییه‌ك و به جیهان ناساندنێك به‌تاڵ ده‌بێته‌وه له ماناكانی و داده‌ماڵرێت له دادپه‌روه‌ری و خاڵی ده‌بێت له جدییه‌ت.
به‌شێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانه‌وه داواكراون، له كۆی ئه‌و "423" تۆمه‌تباره، له دوای رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003 خۆیان خزانده نێو پارت و رێكخراوه سونی و شیعه مه‌زهه‌ب و هاوكات چه‌ندین پارت و رێكخراوی تری شۆڤێنی عه‌ره‌بی، له‌م رێگایه‌شه‌وه چه‌ندین پۆست و پله‌ی به‌رپرسیارێتی جیاجیان وه‌رگرتوه‌و هه‌مان سیاسه‌تی پێشووی به‌عس جێبه‌جێده‌كه‌ن.
حكومه‌تی عیراقی وه‌ك ده‌زگای جێبه‌جێكردن، هیچ نرخێكی بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق دانه‌ناوه‌و بگره زۆر جار ته‌كریمی ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌كات، به پێدانی پۆست و پله‌ی جیای حكومی و ئیداری و سه‌ربازی و ئه‌منی.
سه‌رچاوه‌كان....
1 – هۆشیار عه‌بدوالعزیز/ ئه‌نفال له گوتاری مه‌رگ و غه‌ریزه‌ی خنكاندن دا /چاپی یه‌كه‌م/چاپخانه‌ی هێڵ/ ساڵی 2010
2 3 -علا نووری باباعلی/ چمكێك له بیره‌وه‌ریه‌كانی ئه‌نفالی دوو/چاپخانه‌ی كه‌مال/ ساڵی 2013
4 – عومه‌ر محمد/ ئه‌نفالی گه‌رمیان- سیاسه‌تێك و دوو ئامانج/ چاپخانه‌ی هێڵ/ ساڵی2010
5 – ئیدریس ئۆمه‌ر گومبه‌تی, ئه‌نفالی زێی بچوك , چاپی یه‌كه‌م 2013
6 ڕێبین محمد :سوپای عێراق ڕوخێنه‌ری بنه‌ما ئابورییه‌كانی عێراق، https://rebinmuhamad.wordpress.com/page/3
7-خه‌لیل عبدوڵا:به‌جینوسایدناسینی ئه‌نفال،ده‌زگای چاپ و په‌خشی حه‌مدی،سلێمانی:2011،
8ئه‌نفال چییه‌و له چی یه‌وه هاتوه دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی له گه‌ڵ دكتۆر پشكۆ حمه تاهیر ئاغجه‌له‌ری ، سایتی ئاراسته ،http://araste.co/DidarDetail_9008_5#.VzWtzPkrLIV؛
9-تریفه حه‌سه‌ن: ئه‌نفال له مێژووی كورد دا،سایتی پیوكه‌ی میدیا،http://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=53141؛
10زه‌مان عه‌بده :كوردستان له‌به‌رده‌م شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا،گۆڤاری هاواری نوێ،ژماره20،مانگی 9_2006.
10-دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ :جینۆسایدی كورد له‌به‌ر رۆشنایی یاسای نێوده‌وله‌تاندا .. چاپی دووه‌م
-11جینۆساید له‌عێراق په‌لاماری ئه‌نفال بۆسه‌ر كورد . میدل ئیست ۆچ ،و. محمد حه‌مه سالح توفیق ،چاپی دووه‌می كوردی سلێمانی:2004؛
12- د. هونه‌ر ئه‌مین مامۆستای زانكۆ‌و دكتۆرا له بواری تاوانی جینۆساید: تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نفالی چوار،http://www.anfalistan.com/?p=2797
13- هیوا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د :ئه‌نفال/ پاكتاوی ره‌گه‌زی كورد و سوتانی كوردستان، rojpress.wordpress.com/2012/04/14؛
14-محه‌مه‌د ره‌ئوف :له ئه‌نفاله‌وه بۆ ئه‌نفال، http://www.sbeiy.com/Article-20268
15- علی محمود محمد:چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی شاراوه له‌مێژووی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان ،كه‌ركوك :2006
16- شه‌مزین جیهانی: كورته‌باسێك له‌سه‌ر ئه‌نفال ،چاپ رۆژهه‌لات،
17-ئه‌سعه‌د جه‌باری: ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌ك بوو بۆ تێكدانی نه‌خشه‌ی كوردستان http://www.zarikrmanji.com/index.php?option=com_content&view=article&id=5946:kll&catid=45:havpaevin&Itemid=215
18 نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین :خولانه‌وه له ناو بازنه‌دا،سلێمانی 1999،
20 عومه‌ر مه‌حمه‌د :په‌لاماره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نفال له‌هه‌شت قۆناغدا ، چاپی یه‌كه‌م 2013
21 خه‌لیل سه‌ركانی :ئه‌نفال له‌بیروه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ك دا،سلێمانی -2009، ،
22جینۆسایدی گه‌لی كورد" ئامار، داتا، پشكنین"، ته‌ها سلێمان، چاپی یه‌كه‌م، 2014؛
23الڕنفال، قرار محكمه، اشراف واعداد، الحقوقی بهزاد علی ا‌دم، الطبعه اولی، 2014
24- د.پشكۆ حه‌مه تاهیر:ئه‌نفالی (چوار) وه‌ك به‌شێك له جینۆسایدكردنی كورد، http://www.araste.co/ArticleDetail_283_90
25-ته‌ها سلێمان: تاوانی ئه‌نفال زانیاری و دیكۆمێنت، 2015 ،
26عوسمانی شێخ محێدین / ئه نفال.... دۆسییه‌ی سه‌ده، ناحیه‌ی شۆرش، http://www.dengekan.info/dengekan/3/13622.html
27- ته‌ها سلێمان :قۆناغه‌كانی شاڵاوی ئه‌نفال ، 8/4/2015 ، http://ww.knwe.org/Direje.aspx?Jimare=33004&Cor=6&Besh=Witar
28- ؛د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ڕه‌هه‌نده زیندووه‌كانی ئه‌نفال،2008،https://ar-ar.facebook.com/Dr.HavalAbubakir/posts/721704174609244:0؛
-29محمد ره‌وف :پاكیزه‌كانی ئه‌نفال ،2014،
30- سه‌یوان عومه‌ر ، جاش جارێكی دیكه به‌ڵا.. مێژویه‌ك پڕله خیانه‌ت،،سایتی جینۆساید كورد،http://genocidekurd.com/ku/babati/4801،2015/04/22د
31-/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی :-ئه‌نفالی یه‌كی دۆڵی جافایه‌تی و باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، PUKmedia ، 21/2/2017
32- عومه‌ر محه‌مه‌د :-ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی په‌لاماری قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تییه، راستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژووی یه‌كه‌م په‌لاماری ئه‌نفال
-33 له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: ئه‌نفال و لێبوورده‌یی ،كوردستانی نوێ ،26/4/2016
34- د. عه‌لی ته‌ته‌ر: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفال له كوردستان 23 شوبات تا 6 ئه‌یلوولی 1988
35- یاداشته‌كانی نزارخه‌زره‌جی :جه‌نگی عێراق –ئێران -1980-1988
36- رۆژنامه‌ی هاوكاری رۆژنامه‌ی سه‌رده‌می به‌عسی روخاو به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌باسی ئه‌نفال و دیداری هه‌ندێك له‌سه‌رۆك جاشه‌كانی تێدایه.
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ كاوان ئه‌حمه‌دحمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28