riklam

سلێمانی.. خه‌ونی منداڵانی شه‌هیدانی تیرۆر به‌دیده‌هێنرێت

ئەدەب وهونەر 02:32 PM - 2019-04-13
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 13-4-2019 له‌ گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ی سلێمانی پێشانگایه‌ك بۆ هێنانه‌دی خه‌ونی منداڵانی ده‌ستی تیرۆرستانی داعش كرایه‌وه‌، كه‌ یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت و ئامانج لێی به‌دیهاتنی خه‌ونی منداڵانی شه‌هیدانه‌.

محه‌مه‌د تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی هۆڕایزن له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia  ئاماژه‌ی به‌ چالاكیه‌كان كرد و وتی: ئه‌مڕۆ هه‌ستاوین به‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌ك بۆ هێنانه‌دی خه‌ونی منداڵانی شه‌هیدی ده‌ستی تیرۆرستانی داعش له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌ردانی خانه‌واده‌ی ئه‌و منداڵانه‌مان كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار 18 ساڵیدایه‌، پاشان وه‌ره‌قه‌یه‌كمان خستۆته‌ به‌رده‌ستیان تاوه‌كو چ خه‌ونێكیان هه‌یه‌ بینوسن و ئاوات و خولیایان چیه‌ كه‌ ده‌مێكه‌ خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینێت، پێشانگاكه‌ی ئه‌مڕۆش نمایشكردنی خه‌ونه‌كانی ئه‌و منداڵانه‌یه‌ و میوانمان بانگهێشت كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سه‌و لای خۆیه‌وه‌ خه‌ونێكی ئه‌و منداڵانه‌ به‌دیبهێنێت.

ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌یان محه‌مه‌د تاهیر وتی: كاتێك منداڵێك ده‌ڵێت بۆ نموونه‌ حه‌زم له‌ پاسكیلێكه‌ یان بوكه‌ شوشه‌ یان هه‌ر شتێكی تر ئێمه‌ چووین له‌ بازاڕ نرخمان وه‌رگرتووه‌، خه‌ونه‌كه‌مان لێره‌ هه‌ڵواسیوه‌و له‌پشته‌كه‌ی نرخه‌كه‌سی له‌سه‌ره‌ میوانه‌كان دێن ئه‌و خه‌ونانه‌ به‌دیدێنن.

وتیشی: له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 38 خێزانی شه‌هیدی ده‌ستی داعش هه‌یه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش 26 یان خێزاندارن واته‌ منداڵیان هه‌یه‌، كه‌ به‌ هه‌موویان 53 منداڵیان هه‌یه‌ و ئێمه‌ش 148 خه‌ونمان لێوه‌رگرتوون.

له‌ كۆتایشدا محه‌مه‌د تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی هۆڕایزن وتی: ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ منداڵ و خێزانه‌كانیان ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ناوبانگیان له‌ كه‌دار نه‌كه‌ین، پێشانگاكه‌ش یه‌ك رۆژه‌ و تا سه‌عات چواری ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، پێشمان وایه‌ ده‌توانین خه‌ونه‌كانیان به‌دیبهێینن ،چونكه‌ ئه‌مه‌ سێه‌م ساڵی كاركردنمانه‌ له‌و بواره‌دا.

PUKmedia    گۆران قادر- سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket