چه‌مكه یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
جینۆساید 12:23 PM - 2019-04-13.
تاوانی ئه‌نفال یه‌كێكه له تاوانه كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجام درا له ساڵی 1988 ، كه‌بریتی بوو له وێرانكردنی هه‌زاران گوند‌و راگواستنی زۆره ملێی خه‌ڵك و لیكجیاكردنه‌وه‌ی دایك ومندال وچه‌ندین تاوانی تر كه دواجار به كوشتن و زینده‌به‌چاڵ كردنی زیاتر له 182000 مرۆڤی بێتاوانی كورد كۆتای هات.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی تاوانی ئه‌نفال به دانانی ( علی حسن مجید) ده‌ست پێده‌كات به به‌رپرسی سه‌ربازی له كوردستان به بریاری ژماره (160) له به‌رواری (29-3-1987)، دوابه‌دوای ئه‌وه ناوبراو بریاری ژماره (4008) له (20-6-1987) ده‌ركرد كه ده‌كرێ به‌بریاری جینۆسایدی گه‌لی كورد دابنریت.
ئه‌نفال وجینۆساید:
جینۆساید له رووی زمانه‌وانییه‌وه به مانای له‌ناوبردنی ره‌گه‌زی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك دێت، ئه‌م مانایه‌ش له تاوانی ئه‌نفال دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه ، پاشان به پیی چه‌ندین ده‌ق و بنه‌مای یاسایی نیوده‌وله‌تی ئه‌نفال تاوانی جینۆسایده ، له‌وانه ماده‌ی (2 و3) له (رێكه‌وتنامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی جینۆساید 1948)، و ماده‌ی (3) له (رێككه‌وتنامه‌ی ژنێف 1949) و ماده‌ی (6) له ده‌ستوری (داگای تاوانكاری نیوده‌وڵه‌تی 1988) .
سه‌ره‌رای بوونی ئه‌م ده‌قه‌یاساییانه به‌ڵام تا ئێستا كۆمه‌ڵگای نێودوڵه‌تی له ئاست به جینۆسایدناساندنی ئه‌م تاوانه‌دا بیده‌نگ بووه، ئه‌مه‌ش مانای كه‌مته‌رخه‌می رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد، به‌ڵام هه‌ندیك ده‌وڵه‌ت له ئاستی په‌رله‌ماندا دانیان ناوه به جینۆسایدی گه‌لی كوردا وه‌كو سوید و نه‌رویج بریتانیا .
له‌سه‌ر ئاستی نیوخۆی عیراق ئه‌نفال به جینۆساید ناسینراوه ، ئه‌مه‌ش به پیی یاسای ژماره 9 ی سالی 2007 ی په‌رله‌مانی كوردستان و بریاری ژماره (26) ی په‌رله‌مانی عیراق له‌به‌رواری 14-4-2008 ، وه‌هه‌روه‌ها دادگای باڵای تاوانه‌كان پشت به‌ست به یاسای ژماره 10 ی ساڵی 2005 و به ده‌ركردنی بریاری ژماره 1 ی سالی 2007 دانی ناوه به جینۆسایدی ئه‌نفال دا .
كه‌یسی ئه‌نفال له دادگا:
به‌پیی یاسای ژماره 10 ی ساڵی 2005 دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق پیك هات و ده‌سه‌ڵاتی بینینی ئه‌وتاوانانه‌ی پیدرا كه له نیوان 17-7-1987 بۆ 1-5-2003 ئه‌نجام دراوبوو، به‌م پێیه تاوانی ئه‌نفال خرایه ژێرده‌سه‌ڵاتی دادگای ناوبراو.
یه‌كه‌مین كه‌یس كه دادگا كاری له‌سه‌ركرد كه‌یسی دوجێل بوو كه تیایدا سه‌دام حسین دادگای كرا له‌سه‌ر كوشتنی 148 كه‌س له خه‌لكی دوجێل كه هه‌موویان شیعه‌مه‌زهه‌ب بوون، له ئه‌نجامدا دادگای ناوبراو سزای له سێداره‌دانی بۆ ناوبراو ده‌ركرد و له رۆژی جه‌ژنی قورباندا له سیداره درا به‌بێ ئه‌وه‌ی بیرله‌وه‌بكرێته‌وه كه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی گه‌لی كورد دادگایی بكرێت، له كاتێكدا به‌پێی بنه‌مایاساییه‌كان تۆمه‌تبار له‌سه‌ر سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی دادگای ده‌كدرێت و دواتر قورسترین سزای به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به كه‌یسی ئه‌نفال دادگای باڵای تاوانه‌كان له دوای (61) دانیشتن له‌ئه‌نجامدا به بریاری ژماره (1)ی ساڵی (2007) سزای له سیداره‌دانی بۆ چه‌ند تاوانبارێك ده‌ركرد له‌وانه ( علی حسن مجید، سڵتان هاشم و چه‌ند تاوانبارێكی تر )، وه‌هه‌روه‌ها به بریاری ژماره (10) له به‌رواری 24-6-2007 بریاری ده‌ستگیركردنی بۆ 423 تۆمه‌تبار ده‌ركرد كه له‌و ژماره‌یه 258 كه‌سیان كورد بوون .
بریاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران نێردرا بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆجێبه‌جێ كردن ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به بریاری ژماره (943) له 5-5-2011 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌وتۆمه‌تبارانه ده‌ركرد كه له بریاری دادگای باڵای تاوانه‌كاندا ناویان هاتبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تباران ده‌ستگیرنه‌كران بۆیه جارێكی تر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به بریاری ژماره 270 له 7-5-2015 بۆ جاری دووه‌م فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تباران ده‌ركرد، به‌لام مایه‌ی نیگه‌رانیه كه تا ئیستا داواكراوان ده‌ستگیرنه‌ركراون، خۆئه‌گه‌ر پاساوی ده‌ستگیرنه‌كردنیان ئه‌وه‌بیت كه پیش‌تر فه‌رمانی لێبوردنیان بۆده‌ركراوه ، ئه‌وه پاساوێكی ناڕه‌واو نایاساییه چونكه له تاوانه‌كانی جینۆسایدا هیچ جهه‌تێك مافی لێبوردنی گشتی نیه له تۆمه‌تباران پشت به‌ست به رێكه‌وتنامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی جینۆساید 1948 و رێكه‌وتنامه‌ی مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان 1966 ، هه‌ربۆیه ده‌ركرنی هه‌رجۆره لێبوردنیك له‌و تۆمه‌تبارانه له‌رووی یاساییه‌وه هیچ هێزێكی یاسای نیه و پوچه‌ڵه، هه‌ربۆیه پێمانوایه ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستانه به‌دواداچوونی یاسایی وورد بۆ ئه‌م كه‌یسه بكات.
سه‌باره‌ت به گه‌یاندنی كه‌یسی ئه‌نفال بۆ دادگای تاوانكاری نێوده‌وڵه‌تی ، ده‌توانین بڵیین ئه‌م دادگایه ده‌سه‌لاتی بینینی تاوانی ئه‌نفالی نیه ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار: یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق ئه‌ندامی رێكه‌تنامه‌ی دروستبوونی دادگا نیه و له كاتی دروستكردنی دادگای ناوبراودا به نه‌خێر دانگی دا ،دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگای ناوبراو ده‌سه‌لاتی بینینی ئه‌و تاوانانه‌ی هه‌یه كه له 1-7-2002 به‌دواوه ئه‌نجام دراون .
قه‌ره‌بوی قوربانیانی ئه‌نفال :
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو تاوانێك ده‌رئه‌نجامێكی زیانبه‌خشی لێ ده‌كه‌ویته‌وه ، و كه‌سی زه‌ره‌رمه‌ند مافی به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای قه‌ره‌بووی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه به‌مه‌رجێ پایه‌كانی به‌رپرسیارێتی بێته‌دی كه بریتیه له ( هه‌ڵه و زه‌ره‌ر و په‌یوه‌ندی هۆكاری نێوانیان) .
له بنه‌ره‌تدا دوو جۆر قه‌ره‌بوو هه‌یه كه بریتین له قه‌ره‌بووی مادی بۆ زیانه مادییه‌كان ، وه قه‌ره‌بووی ئه‌ده‌بی بۆئازارو زیانه مادییه‌كان، لیره‌دا مه‌به‌ستمانه بڵێین تاوانی ئه‌نفال زیانی مادی و ئه‌ده‌بی زۆری لێ كه‌وتوه‌ته‌وه ئه‌ویش به سوتاندنی ماڵ وموڵك و گوند و به‌رووبومی كشت و كاڵی و مه‌ڕوماڵات و گۆرینی دیمۆگرافی ناچه‌كان، و پاشان كوشتنی زیاتر له 200 هه‌زار خه‌ڵكی بێ‌تاوان، ده‌كرێ بڵێین قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه به ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێ.
له تاوانه نیودوڵه‌تیه‌كاندا وه‌كو تاوانی ئه‌نفال دووجۆر به‌رپرسیاریتی درووست ده‌بێت ئه‌ویش به‌رپرسیارێتی تاوانكاری نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسیارێتی مه‌ده‌نی نێوده‌وڵه‌تیه، یه‌كه‌میان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كه‌سی تاوانكار وه‌كو سه‌دام وهاوكاره‌كانی ، دووه‌میان ئه‌كه‌ویته ئه‌ستۆی ئه‌وده‌وڵه‌ته‌ی كه تاوانه‌كه له سایه‌دا ئه‌نجام دراوه كه ده‌وڵه‌تی میراتگره پشت به‌ست به بنه‌مای ( مبدڕ التوارپ الدوله) ، كه له تاوانی ئه‌نفالدا ده‌وڵه‌تی ئێستای عێراق ده‌گریته‌وه به پێی ماده‌ی 26 له پرۆژه‌ی به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌تان به‌رامبه‌ر كاره ناره‌واكانیان، به‌ڵام تا ئێستا ده‌وڵه‌تی عێراق به‌م ئه‌رك و پابه‌ندییه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه، ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ماده‌ی 132 ی ده‌ستووری عێراق ئاماژه‌یه بۆ به‌رپرسبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زه‌ره‌رو زیانه‌كان و قوربانیانی ئه‌نفال.
جێگه‌ی ئاماژه‌بۆكردنه كه دادگای باڵای تاوانه‌كان ده‌بوایه له بریاری ژماره 1 ی ساڵی 2007 دا له خه‌زینه‌ی گشتی عیراق قه‌ره‌بووی كه‌س وكاری قوربانیانی ئه‌نفالی جێگیربكردایه به‌ڵام له بری ئه‌مه ، مافی داوه به زیانلێكه‌وتوان كه بگه‌رێنه‌وه بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆ داوای قه‌ره‌بوو، ئه‌مه‌ش پێشیلكردنی مافی یاسایی كه‌س وكارو زیانلێكه‌توانی تاوانی ئه‌نفاله له‌لایه‌ن ده‌ڵه‌تی عێراقه‌وه، له كاتێكدا له خه‌زێنه‌ی گشتی عێراق قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی كه‌یسی دوجێل كرایه‌وه ، ئه‌مه‌ش خۆی بۆخۆی جیاكاریه‌كی نایاسایی و ناده‌ستوریه له نێوان هاوڵاتیانی عێراق دا .
له دۆخیكی وادا كه ده‌وڵه‌ت به ئه‌ركی یاسایی خۆی هه‌لناسێ به‌رامبه‌ر به قوربانیان، ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه به بڕیارێكی تایبه‌ت پابه‌ندی ده‌وڵه‌تی عێراق بكات له پیدانی قه‌ره‌بووی شایسته‌ی زیانلێكه‌وتوان، وه‌كو چۆن به بریاری ژماره (987/ 1992) عێراقی پابه‌ند كرد به قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی داگیركردنی كویت ، كه تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ساڵانه له بوودجه‌ی عیراق رێژه‌یه‌كی بۆ قه‌ره‌بووی كوێت ته‌رخان ده‌كرا.
ماوه‌ته‌وه بڵیین كه ئه‌و دووجۆره به‌رپرسیارێتیه‌ی له تاوانی ئه‌نفالدا دروست بووه به تێپه‌ربوونی كات به‌سه‌رناچێ ، به مانا یاساییه‌كه‌ی تقادم ناكات، هه‌ربۆیه ده‌كرێ له دادگای به‌رایی به‌غداد داوای قه‌ره‌بووی تاوانی ئه‌نفال به‌رزبكرێته‌وه و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش كه به‌رده‌ستن و بریاری دادگای باڵای تاوانیش پابه‌ندی دادگا ده‌كات به ده‌ركردنی حوكمی قه‌ره‌بوو و پابه‌ند كردنی حكومه‌تی ناوه‌ند به بژاردنی زیانه‌كان و كه‌س وكاری قوربانیان له بوودجه‌ی گشتی عیراق .
رێبوار محمد ساڵح مامۆستای زانكۆ- كۆلێژی یاسا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18