چۆن جه‌سته‌ت له ژه‌هر خاوێن ده‌كه‌یته‌وه؟
هەمەرەنگ 01:12 PM - 2019-04-12.
جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌رده‌وام ژه‌هری جۆراوجۆر وه‌رده‌گرێت، جا به‌هۆی خۆراكه‌وه بێت یان به‌هۆی چوونه ژووره‌وه‌ی مادده‌ی ژه‌هراوی بۆ ناو جه‌سته، به‌ڵام چه‌ندین هه‌نگاو هه‌یه كه به‌كار ده‌هێنرێن بۆ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هری جه‌سته كه بریتین له‌مانه:
یه‌كه‌م: ئاوی لیمۆ
ده‌ست پێكردنی رۆژه‌كه‌ت با خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاو و لیمۆ بێت به‌هۆی بوونی ئه‌و ترشییه‌ی كه تێیدایه یارمه‌تی لابردنی ژه‌هری جه‌سته ده‌دات و له هه‌مان كاتدا توانای له‌ناوبردنی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانی جه‌سته‌ی هه‌یه و پارێزگاری له ئه‌لیكترۆلایتی جه‌سته ده‌كات، هاوكات له‌جیاتی لیمۆ ده‌توانیت چه‌ند كه‌وچكێك سركه‌ی سێ‌و له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ بكه‌یت و له به‌یانیاندا بیخۆیته‌وه.
دووه‌م: خۆراكی دروست بخۆ
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ژه‌هراویبوونی جه‌سته كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه زۆر خۆراك هه‌ن ژه‌هراویبوون كه‌م ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك به‌هارات، سه‌وزه، سیر، ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆراكانه له‌گه‌ڵ چه‌ورییه دروسته‌كاندا بخورێت، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا یارمه‌تی لابردنی ژه‌هری له‌ش ده‌دات و كێشی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه، كاتێك جه‌سته تووشی ژه‌هراویبوون ده‌بێت، باشتر وایه خۆراكی ئه‌ندامی یان پرۆتینی گیانله‌به‌ری به‌كار بهینرێت بۆ خێراكردنی كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هری جه‌سته.
سێیه‌م: ترشی چه‌وری ئۆمێگا سێ
ترشه چه‌ورییه‌كان رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له ته‌ندروستی جه‌سته‌دا، كاتێك بڕێكی زۆر ژه‌هر له جه‌سته‌دا كۆ ده‌بنه‌وه و جه‌سته تووشی هه‌وكردن ده‌بێته‌وه ئه‌وا به‌كارهێنانی خۆراكی دروست یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وكردنه ده‌دات له سیسته‌می جه‌سته‌دا، وه‌ك خواردنی سه‌وزه، به‌هارات، تۆوی كه‌تان، كه پێكهاته‌ی گرنگیان تێدایه كه پێویستن بۆ جه‌سته.
چواره‌م: لابردنی چه‌وری ژه‌هراوی
كاتێك خۆراك دروست ده‌كه‌یت جۆری ئه‌و رۆنه‌ی كه به‌كاری ده‌هێنیت زۆر گرنگه بۆ جه‌سته، هه‌ندێك جۆری رۆن هه‌ن كه توانای به‌رگه‌گرتنیان نییه بۆ گه‌رمی وه‌ك زه‌یتی تۆوی په‌موو، رۆنی سه‌وزه، رۆنی گوڵه‌به‌ڕۆژه، كه ئه‌مانه چه‌ندان جۆر چه‌وری خراپیان تێدایه، باشتر وایه زه‌یتی زه‌یتوون، زه‌یتی ئا‌ڤۆگادۆ، زه‌یتی تۆ‌و كه‌تان و زه‌یتی گوێز هیندی به‌كار بهێنرێت، چونكه توانای پله‌ی گه‌رمی به‌رزیان هه‌یه و دره‌نگ ده‌سووتێن، سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئۆمێگا 3 كه یارمه‌تی باشتركردنی سیسته‌می جه‌سته.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
05:20 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
قوباد تاڵەبانی: پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری دەبین
09:32 AM - 2024-04-22
مەکتەبی سیاسی: لەساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی‌دا پشتیوانی رۆژنامەنوسان دەکەین
07:47 PM - 2024-04-21
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22