كه‌وتنی بوته‌فلیقه‌و به‌شیر...
بیروڕا 01:24 PM - 2019-04-11.
كه‌وتنی بوته‌فلیقه‌و به‌شیر، قۆناغی دووه‌می به‌هاری عه‌ره‌بی...
فەریق حەبیب
له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا، دوو سه‌رۆكی دوو وڵاتی عه‌ره‌بی هاوسنوری یه‌كتر له خۆرئاوای وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و باكووری ئه‌فریقیا له‌ژێر گووشاری خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریدا، ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه. له‌هه‌ردوو رووداوه‌كه‌دا، جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر ئاشتییانه داواكانیان خسته‌ڕوو، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا رووبه‌ڕووی تووندوتیژی دامه‌زاروه ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه، له جه‌زائیر به‌كه‌مترین زیان كۆتایی هات، به‌ڵام له سودان ده‌وروبه‌ری 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه به‌راورد به‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه قوربانییه‌كان كه‌م بوون، ئه‌گه‌رچی هه‌ر جێی داخه كه خوێنیان تێدا رژا.
رووداوه‌كه‌ی جه‌زائیر، له‌ماوه‌ی 6 هه‌فته‌دا به ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه كۆتاییهات، له سودانیش ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ له خۆپیشاندانی پێویست بوو تا عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ناچاركرا له‌سه‌ركار لابچێت‌و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ریش بكرێت. به‌شیر بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ حوكمی سودانی كرد، بوته‌فلیقه‌ش 20 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی جه‌زائیری به‌ده‌سته‌وه بوو.
خۆپیشاندانه‌كانی جه‌زائیر، دوای ئه‌وه روویاندا كه بڕیاربوو بوته‌فلیقه بۆ جاری پێنجه‌م خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی جه‌زائیر كاندید بكات، ئیتر له‌وێوه ده‌رگای دۆزخ بۆ ئه‌و و ده‌سه‌ڵاتداره سه‌رمایه‌داره‌كانی تریش كرایه‌وه‌و رۆژانه جه‌زائیرییه‌كان ده‌رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و وازیان نه‌هێنا تا بوته‌فلیقه وازی هێنا‌و داوای لێبوردنیشی لێ‌كردن.
له سودانیش كاتێك له كۆتا مانگی ساڵی رابردوودا، حكومه‌تی سودان نرخی نانی به‌رزكرده‌وه، ئیتر خواستی له‌سه‌ركار لابردنی به‌شیرو رژێمه سه‌ربازییه‌كه‌ی بووه داواكارییه‌كی جماوه‌ریی، هه‌رچه‌نده هێزه ئه‌منییه‌كانی سودان هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایان دا‌و خۆپیشانده‌ریان گرت‌و كوشت، بێ هوده بوو.
بوته‌فلیقه كه یه‌كێك بوو له شۆڕشگیڕه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕشی جه‌زائیر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خووی به كورسییه‌كه‌ی ژێرییه‌وه گرتبوو و ئاماده‌نه‌بوو ده‌سته‌به‌رداری بێت ته‌نانه‌ت پاش ئیفلیج بوونیشی زیاتر خوولیای كورسییه‌كه‌ی ده‌بوو، بۆیه هه‌مان هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌ره شۆڕشگیڕه‌كانی پێشووی نه‌ك هه‌ر پشتیان تێكرد، به‌ڵكو هه‌ندێكیان رێبه‌رایه‌تی خۆپیشاندانه‌كانیشان ده‌كرد‌و داوای رۆیشتنیان ده‌كرد.
به‌شیری ره‌مزی دامه‌زاروه‌ی سه‌ربازی‌و سوپای سودانیش، له‌ساڵی 1989 به‌كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی به‌هاوكاری دكتۆر حه‌سه‌ن تورابی چووه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام دوای ساڵانێك بووه دیكتاتۆر‌و ته‌نانه‌ت دكتۆر تورابی هاوڕی‌و هاوكاریشی زیندانی كرد به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوای بكات. كاتێك دوای 30 ساڵ له حوكمڕانی خۆی‌و رژێمه‌كه‌ی نرخی نانی به‌رزكرده‌وه، وه‌كو ئه‌وه وابوو بزنێك بێت‌و نانی شوانی خواردبێت، ملیۆنان هاوڵاتی له‌خۆی وروژاند، ئه‌وان له‌وه‌زیاتر برسیكردنیان قبوڵ نه‌بوو، ته‌نانه‌ت تۆڵه‌ی ئه‌وه‌شیان لێكرده‌وه كه 30 ساڵ نه‌یهێشت له‌خۆی زیاتر كه‌س بچێته‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات.
به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌و دوو سه‌رۆكه‌وه، چینێك له سیاسی سه‌رمایه‌دار درووستبوون، ده‌ستوپێوه‌نده‌كانیان ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ندبون‌و گه‌نده‌ڵییان كردبوو و ره‌فتاری نه‌شیاویان به‌رانبه‌ر به‌گه‌ل ئه‌نجامدا، سه‌ره‌نجام سه‌ری خۆیان‌و سه‌رۆكه‌كانیشان خوارد.
كه‌واته ئه‌وان، هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه، به‌هۆی برسیكردنی خه‌ڵك‌و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات‌و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌و ده‌ستوپێوه‌نده مه‌رایی كه‌ره‌كانیانه‌وه، به‌زۆر له‌سه‌ركارلابران‌و ده‌سته‌به‌سه‌ركران‌و بۆ له‌مه‌ودواش باجی ره‌فتاره‌كانی ده‌یان ساڵه‌ی حوكمی زۆرداره‌كی‌و سه‌ركوتكاری‌و تێكه‌ڵ كردنی سیاسه‌ت‌و سه‌رمایه‌داری ده‌ده‌نه‌وه‌و راپێچی دادگا‌و زیندانه‌كان ده‌كرێن. پرسیاره گه‌وره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئاخۆ زۆرێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی تری ئه‌م ناوچه‌یه‌ی خۆمان له‌ئێستادا هه‌مان ره‌فتاری بوته‌فلیقه‌و به‌شیر نانوێنن؟ ئه‌دی وانه‌و عیبره‌ت له‌وانه وه‌رده‌گرن، یان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڵێن: ئێره جه‌زائیر‌و سودان نییه‌و بارودۆخه‌كان جیاوازن؟
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19