كەریم ئەحمەد لەداستانی كۆڕێ: مەسعود بارزانی 12 پێشمەرگەی هەبوو!

كەریم ئەحمەد لەداستانی كۆڕێ: مەسعود بارزانی 12 پێشمەرگەی هەبوو!


11/4/2019 10:46:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

كەریم ئەحمەد سكرتێری پێشوی حزبی شیوعی لەبارەی كۆڕەو و پەلامارەكانی بەعس و داستان و بەرگریی كۆڕێ دەڵێت:" دوای پاشەكشەی بەرەی كوردستانی لە شارەكان و كشانەوە بۆ قەزا و ناوچەكان ، كاك مەسعود و مام جەلال و رەسوڵ مامەند و من كۆبووینەوە و بڕیاری بەرگریماندا كە كوردستان بەجێ نەهێڵین و بەڵگەنامەی نەبەزینمان و بەزاندنی هێرشەكەی حكومەتمان ئیمزا كرد" ، بەڵام لەشەڕی كۆڕێ دا بە كاك مەسعودم وت :" هێزێكی پارتی بۆ بەرپەچدانەوەی ئەو شاڵاوە ئامادە بكەن، كاك مەسعود وتی ئێستا 12 پێشمەرگەم لەگەڵدایە، پێیان بڵێم ئامادەبن بۆ بەرگریی بەتەنیا بەجێم دەهێڵن".

كەریم ئەحمەد لە یادەوەرییەكانیدا بەناوی "رێرەوی تێكۆشان" باس لە بەرگریی و داستانی كۆڕێ دەكات و دەیگێڕێتەوە:" ئەو رۆژەی لەشكری سەدام بەرە و شەقڵاوە شاڵاوی هێنا، چوومە لای كاك مەسعود و پێمڕاگەیاند نزیكەی 140 جەنگاوەرمان لە حزبی شیوعی و سۆسیالیست ئامادەی بەرگرین و لێمپرسی ئێوە دەتوانن چەند جەنگاوەر بخەنە كۆڕی جەنگەوە؟" كاك مەسعود لەوەڵامدا گوتی:" ئێستا 12 پێشمەرگەم لەگەڵدایە، بەڵام ئەگەر پێیان بڵێم لە گەڵمدا ئامادەبن بۆ بەرگریی بەتەنیا جێمدەهێڵن".

كەریم ئەحمەد دەڵێت: هێزەكانی حكومەت بەرەو شەقڵاوە بەتینتر بوو، گەیشتنە كۆڕێ و هێزی بەرگری لەپێشمەرگەی شیوعی، یەكێتیی نیشتمانی و بزووتنەوەی ئیسلامی و سۆشیالیست و پارتی لە دەربەندی كۆڕێ گردبوونەوە و بەرگرییان دامەزراندو توانرا بەرەوپێشچونیان رابگرن و تانكێكیشیان سوتاند كە بەرەو شەقڵاوە دەچوو.

هەروەها كەریم ئەحمەد سكرێری پێشووی حزبی شیوعی كوردستان لە یادەوەرییەكانی رێرەوی تێكۆشان دا دەنوسێت:لەكەرتی سلێمانی و گەرمیان حكومەت نەیتوانی لە شاری سلێمانی تێپەڕێت و هێرشەكانی راگیرا، كە مام جەلال بەرپرس بوو، هەروەها كەرتی هەولێر و دهۆك كاك مەسعود سەرپەرشتی دەكرد و من و كاك رەسوڵ مامەندیش یارمەتیمان دەدا و بەبیریشی هێناوتەوە كە بۆ داستانی كۆڕێ حزبی شیوعی 60 جەنگاوەرمان ئامادەبوو، حزبی سۆشیالیست 80 كەسیان ئامادەكرد و كاك مەسعودیش وتی :"ئێستا 12 پێشمەرگەم لەگەڵە و پێیان بڵیم بۆ بەرگریی بەجێم دەهێڵن".

هەروەها سەفین مەلا قەرە، فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین كە بەشداری داستانی كۆڕێی كردوە، ئەوە بۆ پیوكەی میدیا دەخاتەڕوو كە لەوكاتەدا هێزەكانی كوردستان، لەژێر چەتری بەرەی كوردستانیدا بوون كە پێش راپەڕین دروستكرا بوو، بەڵام هەر حزبێك هێزێكی خۆی هەبوو، وتی: دوای ئەوەی رژێم هەولێری گرت، دواتریش مەسیف گیرا، سەری رەشمان چۆڵكرد، چونكە وتیان رژێم دەچێتە شەقڵاوە، بۆیە رۆژی 8ی نیسانی 1991 گەیشتینە دەربەندی كۆڕێ، كاتێك گەیشتینە دەربەندی كۆڕێ شەهید حەسەن كوێستانی و ئەوان شەڕیان دەكردو هێزەكانی رژێم دەكشانەوە، وتی: شەڕەكەی رۆژی 11ی نیسان بەری رۆژهەڵات و رۆژئاوا دابەشكرا بوو، بەری رۆژهەڵات یەكێتی و بزوتنەوەو زەحمەتێكشانی لێبوو، بەری رۆژئاواش پارتی و سۆسیالیست و شیوعی لێبوو، بەڵام كاتێك بەری رۆژئاوا گیرا، لەگەڵ شەهید تەحسین كاوانی و عەبدوڵڵا بۆر بڕیارماندا بیگرینەوەو دابەش بووین، بۆیە لەگەڵ دابەزینمان رژێم بۆردومانی كردین، دواتر هێرشمان كردو لەماوەیەكی كەمدا بەری رۆژئاوامان كۆنترۆڵكردەوە.

وتیشی: دواتر هێزێكمان ناردو لەناو كۆڕێوە چەند ئاربیجییەكیان نا بەتانەكانی رژێمەوەو تێكیانكشاندو هێزەكەی رژێم شكێنرا، بۆیە شەڕەكە تا نزیكەی 1ی پاشنیوەڕۆ بەردەوامبوو.

 لەو داستانەدا كە دوو رۆژ بوو، یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرگریی قارەمانانەی كرد و بە خوێنی 11 شەهید تۆمار كرا كە 9 شەهیدیان پێشمەرگەی یەكێتی و 2 شەهیدیشیان پێشمەرگەی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان بوون، و ئەمڕۆ 2019/4/11 یادی ئەو داستانە مێژووییەی رەتكردنەوەی دیكتاتۆریی بوو لە كوردستان و كە گەلی كورد لە ساڵی 1991 لە دژی راپەرین.

داستانی كۆڕێ لەلاپەڕە (333-334) دا كەریم ئەحمەد بەوجۆرە لە بیرەوەرییەكانیدا باسیكردوەو كتێبەكەش 418 لاپەڕەیەو جەلال دەباغ لە عەرەبییەوە كردویەتی بەكوردی و ساڵی 2007 چاپ و بڵاوكراوەتەوە.

PUKmedia تایبەت

1 (4).jpg

1 (1).jpg

1 (5).jpg

1 (3).jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستپێده‌كات

  • image04
  • رانیه‌.. شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

  • image04
  • خوێندنگه‌ی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ.. زه‌نگی خوێندن لێدرا

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا پشت به‌ ڕاهێنه‌رێكی كورد ده‌به‌ستێت

  • image04
  • هاوردە كردنی هەنگوین قەدەغە دەكرێت

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای عیراق و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

  • image04
  • عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

  • image04
  • 28 ساڵ خزمه‌تی بێ دابڕان


                                           

كۆمیتەی فینلاند كۆدەبێتەوە


رۆژی 20-9-2019،  لە شاری ئێسپۆی  فینلاند كۆونەوەی دەستەی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی جەبار جومعە لێپرسراوی كۆمیتە بەرێوەچوو.

...


  گه‌نجێكی كورد له‌به‌ریتانیا ده‌كوژرێت
  ئوسترالیا.. كه‌رتی ڕێكخستنی له‌ كوینزلاند كۆبووه‌وه‌
                                           

لەهەرێم رێژەی هەژاری بۆ 5.5%و بێكاری بۆ 9% دابەزیوە


حاڵەتە دەدەن، ئەگەر حكومەتیش هەرێمیش هەست بكات غەدر دەكرێت لە دانیشتووانی كوردی ناوچە دابڕێنراوەكان‌و لەپێش پڕۆسەی سەرژمێری دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی...


  لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە
   قادر عه‌زیز: به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
                                           

گه‌رمیان.. ده‌رگای خوێندن به‌ڕووی 80 هه‌زار خوێندكار ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ 21ی ئه‌یلولی 2019 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌ر...


  گه‌شتێك به‌ناو ئه‌كادیمیای تۆپی پێی سلێمانی
  دیموكراسی تونس تاقانەیە‌‌


کاریکاتێر