riklam

دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان پێشده‌خرێت

ئابوری 10:35 AM - 2019-04-11
.

.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 11-4-2019  مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان دابه‌شده‌كرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان دابه‌شده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان-یش دابه‌شده‌كرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia پێشخستنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پێش یادی ئه‌نفال كه‌ رۆژی 14-4 ده‌كات، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وارسی شه‌هیدان دابه‌شبكرێت.

به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی كاری پێده‌كرد، ده‌بوو ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شبكرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه‌ی ته‌ندروستی كه‌وتووه‌ته‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ و دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان خراوه‌ته‌ جێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket