riklam

موچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 09:34 AM - 2019-04-11
.

.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 11-4-2019 موچه‌ی مانگی یه‌كی دوو وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia كه‌له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌شده‌كرێت.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ موچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شبكرێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی كاری پێده‌كرد، له‌دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی گۆڕانكاری له‌ خشته‌كه‌دا كردوه‌و دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌.

رۆژی 8ی ئازاری 2019 حكومه‌تی هه‌رێم كۆتاییهاتنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی ڕاگه‌یاندو موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شكرد.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket