(تاوانباران و نه‌رمی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵیان)
بیروڕا 10:15 PM - 2019-04-10.
وه‌ك ده‌زانین له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ره‌و پێشچوونێكی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تی بواره‌كانی خۆشگوزه‌رانی و ته‌كنه‌لۆجیاش دیارده‌ی تاوانیش په‌ره‌ده‌سێنێت به تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌حوكمی بوونی قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كان له‌باره بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌كانی تاوان ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن و چاوكرانه‌وه‌ی زیاتری مرۆڤ،هه‌روه‌ك چۆن له كاره باشه‌كاندا داهێنانه‌كان زیاد ده‌بێت، له‌كاره خراپه‌كانیشدا به‌هه‌مان شێوه داهێنان زیاد ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێ بده‌ین له‌م چه‌ن ساڵه‌ی كۆتاییدا هه‌م له‌ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه تاوانه‌كان ڕوو له‌زیاد بوونن هه‌م له‌ڕووی چۆنایه‌تیه‌وه ڕوو له‌توندوتیژی زیاترن ، سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی زۆرم بۆ دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم كه شه‌ونخونی زۆر ده‌كه‌ن و چاوكراوه‌و وردن و زۆربه‌ی تاوانه‌كانیش به بچووك و گه‌وره‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئاشكرایه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی تاوان له‌هه‌ر وڵاتێكدا شل و شێواوی و نه‌رمی ده‌قی یاساكانه یان شل و شێواوی و نه‌رمی له سه‌پاندنی یاساكانه به‌سه‌ر تاوانباره‌كاندا، به‌ڕای من كه جێگای داخه ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕوونی دیاره‌و ده‌بینرێت، بۆیه ئاماژه بۆ هۆكاره‌كانی ئه‌م گرفته ده‌كه‌م به‌هیوام ئه‌وه‌ی لای به‌نده هۆكاره‌و ئه‌وه‌ی له‌دڵی خوێنه‌ری به‌ڕێزدایه بتوانم تیشك بخه‌مه سه‌ری كه‌ئه‌وانیش بریتین له ئه‌و لێبوردنه گشتیانه‌ی كه زۆرجار تاوانباری گه‌وره‌ی پێ ڕزگار ده‌كرێت و سه‌رله‌نوێ تاوانی گه‌وره‌تر ئه‌نجام ده‌دات نموونه‌ش زۆرن له‌م حاڵه‌ته ، یان كه‌م و كورتی و نه‌رمیه له ده‌قی یاساكانی سزاداندا ، یان چاوپۆشی و نه‌رمی له جێبه‌جێكردنیان له‌لایه‌ن خودی دادوه‌ره‌كانه‌وه ، بۆیه هه‌ركام له‌م حاڵه‌تانه بوونی هه‌بێت ده‌بێته پشتیوان و هاوكار بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی دیارده‌كانی تاوان .
نموونه‌یه‌كی زیندوو بۆ نه‌رم و نیانی یاساكانی سزادان ئه‌وه‌یه كه زۆجار تاوانباره‌كان له‌زیندانا به‌رنامه بۆ تاوانی گه‌وره‌تر داده‌نێن له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی حوكمی تاوانه قێزه‌ونه‌كان زیندانه بۆ چه‌ن ساڵێك هه‌ربۆیه تاوانباران به‌هێمنی و به‌ئیسراحه‌ت له ژووره‌كانی زیندانا نه‌خشه‌ی تاوانی گه‌وره‌تر داده‌نێن . بۆیه به‌ڕای به‌نده پێویسته خولی نوێی په‌رله‌مانی هه‌رێم هه‌مواری ئه‌و ده‌قه یاساییانه بكه‌ن كه‌تایبه‌تن به تاوان به‌تایبه‌تی كه‌زۆربه‌یان یاسا كۆنه‌كانی سزادانی عێراقین و ڕه‌نگه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌گونجێن ، وه پێویسته دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كانیش توندترین ده‌قی یاسایی جێبه‌جێ بكه‌ن به‌سه‌ر تاوانباراندا به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تاوانی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌ر له كاتی نووسینی ئه‌م چه‌ن دێڕه‌دا ماڵپه‌ڕه‌كان نووسیبویان هه‌ر ئه‌مڕۆ له سلێمانی كه‌سێك و له سۆران كه‌سێك كوژراوه .
ڕزگار حه‌مه‌نوری
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24