riklam

چالاکییەکانی سەردانەکەی وەفدی وەزارەتی شەهیدان بۆ بەغدا

ریپۆرتاژ‌ 06:06 PM - 2019-04-10
.

.

لە ماینەی سەردانێکی وەفدی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لەسەر بانگهێشتە دەزگای شەهیدانی عیراق بۆ شاری بەغدا، وەفدەکە چەندین سەردان و چاوپیکەوتن و کۆبونەوەی جیاجیای ئەنجامدا.

لە درێژەی سەردانەكەیدا وەفدی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان سەردانی وەزارەتی روشنبیری و شوێنەوار و گەشت و گوزاری فیدرالیان كرد
لە چوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ شاری بەغدا وەفدی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە سەرۆَكایەتی بەرێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان ، لەبەیانی رۆژ 9/4/2019 سەردانی وەزارەتی روشنبیری و شوێنەوار و گەشت و گوزار فیدرالیان كرد و لەلایەن بەرَێز عبدالامیر الحمدانی وەزیر روشنبیری پیشوازیان لێكرا

لە دیدارێكدا سەرەتا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان سوپاسی وزیری روشنبیری و شوێنەوار و گەشت و گوزار فیدالیان كرد بۆ بەشداری مەراسیمی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە بە هەنگاوێكی گرنگی دانا بۆ پتەو كردنی پەیوەندی نێوان وەزارەتی كاروباری شەهیدان و وەزارەتی وەزارەتی روشنبیری و شوێنەوار و گەشت و گوزار فیدرالیان, هیوای خواشت ئەو پەیوەندیە درێژەی هەبێت و هاوكاری یەكتری بن بۆ ئەو پرسە هاوبەشانەی كە هەن بەتایبەتی دەرهێنانی فیلمی دیكومینتاری تایبەت بە پرسی جینواساید

لەلایەن خۆیەوە وەزیری روشنبیری و شوێنەوار و گەشت و گوزار فیدرالیان كرد دوای بەخێر هێنان كوتی هیچ بیانوێك نیە كە ئێمە هاوكاری یەكتری نەبین، بۆیە ئێمە چەند بەرنامەیەكی تایبەتمان لەبەر دەستە بۆ خزمەت كردنی پرسی شەهیدان بەتایبەتی فلیمیكی دیكومینتاریە دەرهێنانی مەحمد دەراجی و ئێمە تمویلی دەكەین لەسەر كوردانی فەیلی و ئیزیدیەكان

هەروەك كورتەیەكی لە بارەی ئەو كارە خستە روو كە وەزارەتەكەیان كاری بۆ دەكات لە تەوەرێكی تری قسەكانیدا وەزیری روشنبیری و شوێنەوار و گەشت و گوزار فیدالیان كرد ئامادی بەو پەیوەندیە كرد كە لەگەڵ زانكۆی فلوریدا ئەنجامی داوە تایبەت بە بوونی چەندان دیكومینتی تایبەت بە ئەنفال و ئامادەیی ئەو زانكۆیە بۆ هاوكاری كردن لەگەڵ وەزارەتەكەیان.

لەلایەن خۆیەوەی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەست خۆشی لە وەزیری روشنبیری و شوێنەوار و گەشت و گوزار فیدالیان كرد و هیوای خواست هاوكار بیت بۆ كاری هاوبەش و چالاكی تایبەت بە پرسی چینوساید و ناساندنی تاوانەكانی رژێمی لەناوچوو دژ بە گەلی كوردستان.

دواتر پێشنیوەرۆی  9/4/2019 وەفدی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان سەردانی دەزگای شەهیدانی فیدرالی كرد و لەلایەن بەرێز ناحجە عبدالامیری الشمری سەرۆكی دەزگا پێشوازی لێكران

لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا كە بریكاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان  و ژمارەیەك لە بەرێوەبەری گشتی هەردوولا ئامادەی بوون،  وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەست خۆشی لە سەرۆكی دەزگای شەهیدان كرد وەكو سەرۆكی لیژنەی جێبەجێ كردنی بریاری ژمارە 26 ی ساڵی 2018 بۆ ئەو كارانەی لە چوارچێوەی كاری لیژنەكەیان كردویانە و هیوای خواست سەرۆكی دەزگای شەهیدان وەكو سەرۆكی لیژنە ئەو نووسراوە بەرز بكاتەوە بۆ ئەنجومەنی  وەزیران كە وەزارەتی شەهیدان بو دابین كردنی بری پێویستی منحەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی وەكو قوناغی یەكەم ئاراستەی كردوە و بۆ قوناغی دووە كە لە رووی كاركردن و واقعدا كاتی پێویستە كار بو چارەسەری كردنی ئەو پرسانە  بكرێت كە پێویستی بە هەمواری یاسایی و یەخستنی یاسا یان هەموار كردنی هەیە هەروەك لە راسپاردەی لیژنەكەدا هاتووە بۆ ئەمەش هەرددوولا هاوڕا بوون

لەلایەن خۆیەوە سەرۆكی دەزای شەهیدان دوای ئەوەی كورتەیەكی لەبارەی كاری لیژنەكەی پێشكەش كرد تەئكیدی كردەوە كە ئەو هاوكار و كار ئاسان دەبێت بۆ جێبەجی كردنی فەرمانی دیوانی تایبەت بە پرسی هاوتا كردنی سیاسەتە داراییەكان و دەستەبەری شایستە داراییەكانی كەس و كاری شەهیدان لە سەرتاسەری عێراقدا,  ئەو نووسراوانەی خستە روو كە تاكو ئیستا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاڵگۆری كردون بۆ جێبەجێ كردنی ئەو راسپاردانەی كە لە لیژنەكەیانەووە دەرچووە

هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەو خاڵانەی خرانە روو كە لەلایەن وەفدی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئامادە كرا بوون تاكو وەكو یاداشتی لێك تێكەیشتن بۆ كاری هاوبەش و ئاڵگۆری شارەزایی و هاوكاری و هەماهەنگی نیوان هەردوولا گەڵاڵە بكرێت بۆ ئەمە هەردوولا هاوڕا بوون كە لیژنەیەكی هاوبەش پێك بێت بۆ گەلالە كردنی ئەو یاداشتە و ئامادە كردنی بۆ ئیمزا كردن لە داهاتووێكی نزیكدا

دواتر لە كۆنگرەیەیكی روژنامەوانی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و سەرۆكی دەزگای شەهیدان تیشكیان خستە سەر ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە
هەر لە میانەی ئەو سەردانەدا وەفدی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان سەردانی سەرۆك كۆماری عێراقیان كرد.

پێش نیوەرۆی رۆژی 9/4/2019 وەفدی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە چوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ شاری بەغدا سەردانی دكتور بەرهەم ئەحمد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كرد

لە دیدارێكدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كورتەیەكی لەبارەی ئەو هەوڵانە خستە روو كە بۆ دەستەبەركردنی شایستەداراییەكان كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لەماوەری رابردوودا داویانە و دوا كارەكانی ئەو لیژنەیە روون كردەوە كە بە سەرۆكایەتی سەرۆكی دەزگای شەهیدان بۆ ئەم مەبەستە پێك هاتووە و داوای لێكرد وەكو سەرۆك كۆمار كە پارێزەری دەستورە هەوڵ بدات بۆ جێبەجێ كردنی مادەیی 132ی دەستور كە حكومەتی فیدرال پابەند دەكات بۆ قەرەبوو كردنەوەی زیانەكانی دەستی رژێم و سەرپەرشتی ردنی كەس وكاری شەهیدان و داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق بكات هاوكار بێت بۆ جێبەجێ كردنی بڕیاری ژمارە 26ی 2018

لەلایەن خۆیەوە سەرۆك كۆماری عێراق وێرای دەست خۆشی لە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان تەئكیدی كردەوە كە هەرچی لە توانایدا بێت درێخی ناكات وە بە جیدی بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكات.

هاوکات وەفدەکە نیوەرۆی رۆژی 9/4/2019  و لەچوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ شاری بەغداد وەفدی وەزارەتی كاروباری شەهیدن و ئەنفالكراوان سەردانی دەگای زیندانیانی سیاسی فیدرالیان كرد و لەلایەن بەریز دكتور حسین السلتانی سەرۆكی دەزگا و جێگر و بەرێوەبەرە گشتیەكانی ئەو دەزگایە بە كەرمی پێشوازی كران

دوائەوەی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەست خوشی هەڵویست و بوچونە ئەرێنیەكانی تایبەت بە دەستەبەری منحەی زیندانیانی سیاسی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا لە سەرۆكی دەزای زیندانیانی سیاسی كرد، هیوای خواست بەردەوام پشتیوانی ئەو پرسە بكات بۆ دەستەبەری منحە و شایستە داراییەكانی زیندانیانی سیاسی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا

لەلایەن خۆیەوە ویرای پشتگیری بۆ پرسی دابین كردنی منحەی زیندانیانی سیاسی كوردستان لە هاوشێوەی زیندانیانی سیاسی لە عێراقدا سەۆكی دەزگای شەهیدان تەئكیدی كردەووە كە هیج مانعێكی یاسایی نیە بۆئەوەی زیندانیانی سیاسی كوردستان لە دەزگای شەهیدانی فیدرال جێگە بكرَنەوە و لە چوارچێوەی ئەو دەزگایەدا شایستە داراییەكانیان بۆ دابین بكرێت چونكە زیندانیانی سیاسی لە هەموو عێراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە بە هەمان پێوەر تۆمار كراون.....

هەر لەو سەردانەدا ئێوارەی رۆژی 9/4/2019 بەر لە گەرانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان  وەفدی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە بانگیشتی فەرمی حزبی دەعوەی عێراقی بەشدار ئەو رێ و رەسمەیان كرد می كە حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراقی بۆ یادی 39 ساڵەی شەهید بوونی محمد باقر صەدر و ئامینەی خوشكی لە شاری بەغدا سازیان كردبوو

 لەو مەراسیمەدا بەرێز مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بروسكەیەكی ماتەمینی ئاراستەی ئامادە بوان كرد و هاوخەمی حكومەتی هەرێمی بۆ لەدەست دانی ئەو بیرمەد و پیاوە ئاینەی عێراق بە ماتەمگێران راگەیاند.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket