riklam

فەرەنسا ملیارێك دۆلار بۆ هەرێم و عیراق خەرجدەكات

ئابوری 03:18 PM - 2019-04-10
.

.

حكومەتی فەرەنسا لەڕێگەی ئاژانسێكی وڵاتەكەیەوە بەنیازە بڕی ملیارێك دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی عیراق و هەرێم خەرج بكات.

دارەوان حاجی حامید، سەرۆكی سەنتەری فەرەنسی-كوردی بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و كلتور تایبەت بە PUKmediaی راگەیاند: حكومەتی فەرەنسا لەڕێگەی ئاژانسی فەرەنسا بۆ گەشەپێدان (Agence française de développement)  ناسراو بە (ئای ئێف دی AFD) دەیەوێت بڕی ملیارێك دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی عیراق و هەرێم خەرجبكات.

وتیشی: سەنتەرەكە دوای راوێژی چەندینجار بەدكتۆرعادل باخەوان، سۆسیۆلگ و مامۆستا زانكۆ لە فەرەنسا كردوە بۆچۆنێتی خەرجكردنی ئەو ملیار دۆلارە بۆ بنیادنانەوەی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

ئەوەشی وت: ئەمە شەشەم جارە دكتۆر عادل باخەوان بانگهێشتی ئاژانسەكە دەكرێت و راوێژی پێدەكرێت چۆن ئەو پارەیە سودی لێ وەربگیرێت بۆ بنیادنانەوەی عیراق و هەرێمی كوردستان لەسەرجەم سێكتەرە خزمەتگوزارییەكاندا، بەتایبەتی لە دوای كتێبە نوێیەكەی دكتۆر عادل لەسەر (دەوڵەتە موستەحیلەكەی عیراق) ئاژانسەكە سودی زۆریان لە هەموو بۆ چونەكانی و كتێبەكەی بینیوە.  

دارەوان حاجی حامید راشیگەیاند: ئاژانسەكە لەجاری حەوتەمدا بەڕەسمی داوای لە دكتۆر عادل باخەوان كردوە توێژینەوەیەك بكات تا بزانرێت خەڵكی پارێزگاكانی عیراق پێویستان بە چ جۆرە خزمەتگوزارییەكە و چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەشن تا سوود ببینن و بڕیار بدەن لە داهاتوودا لەو بوارانەدا پارەكەیان بۆ خەرج بكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: دكتۆر عادل باخەوان بەهاوكاریی سەنتەری فەرەنسی-كوردی هاوكار دەبن بۆ كارئاسانی و لەسەر خەتیشن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاوی سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەكانی دیكە بۆ ئەوەی لە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەدا سودیان پێ بگەیەنین.

باسبی لەوەشكرد: ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە دكتۆر عادل باخەوان زۆر جەخت دەكاتەوە كە بەشێكی زۆر باشی ئەو بڕە پارەیە لە ئاوەدان كردنەوەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا خەرج بكرێ، هیواشی خواست لە داهاتوودا خەڵكی كوردستان و هەم حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم هەوڵ و ماندوو بونە  لە بەرچاوبگرن.

PUKmedia تایبەت 

 

d.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket