riklam

ئه‌مه‌ كێ یه‌؟

بابەتی گۆڕاو 01:34 PM - 2019-04-10
.

.

ئه‌مه‌ كێ یه‌؟

ـ له‌ پاشاى قاجاره‌كان گه‌نده‌ڵتره‌.
ـ عه‌ینه‌ن كوبییه‌كان چروت ئه‌كێشێ.
ـ له‌ ئیتاڵى موهیمتره‌ بۆ مافیا دروستكردن.
ـ به‌ قه‌ده‌ر كۆڵۆمبى یه‌ك حه‌زى له‌ تلیاكه‌.
ـ سێ ئه‌وه‌نده‌ى سوڵتانه‌ توركه‌كان خۆش رائه‌بوێرێ.
ـ بۆ پیاوكوشتن ئه‌مریكیى به‌ گونى.
ـ وه‌عد و په‌یمانى وه‌كو سنعاتى چینى وایه‌ حه‌فته‌یه‌ك بڕناكات.
ـ هێنده‌ى ته‌نزانییه‌ك بڕواى به‌ عه‌شیره‌ت هه‌یه‌.
ـ كڵاوى وا ئه‌كاته‌ سه‌ر میلـله‌ته‌كه‌ى له‌ كڵاوى مه‌كسیكیى گه‌وره‌تره‌.
ـ ئه‌ڵێ ى فره‌نسى یه‌ سى چل نه‌وع ماچ ئه‌زانێ.
ـ له‌ پاره‌ خه‌رجكردندا بۆڕى شێخه‌كانى عه‌ره‌بى داوه‌ته‌وه‌.
ـ مه‌شروب خواردنه‌وه‌كه‌ى له‌ سكۆتله‌ندى ئه‌چێ.
ـ ئه‌وه‌نده‌ به‌ ته‌ئریخى كۆنى خۆیه‌وه‌ شانازیى ئه‌كات وا ئه‌زانى یۆنانى یه‌.
ـ ئه‌وه‌نده‌ى ئیسرائیلى یه‌ك پشتى به‌ ئه‌مریكا به‌ستووه‌.
ـ له‌ زۆڵێتیدا حه‌وت په‌ڵى داوه‌ به‌ پشتى ئینگلیزدا.
ـ به‌ كوردى قسه‌ ئه‌كات.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket